05/09/2025 - 10:48 PM
20 بینراو

چاندنی منداڵی بلوری و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌زی منداڵ

گشتی

بەڕێزێكی تر ئەڵێ كە دەربارەی حوكمی منداڵی بلوری لە شەرعەوە كە دیاری كردنی جۆری ڕەگەزی منداڵ ئەگەر پیاوەكە كێشەی نەبێت و ئافرەتەكە كێشەی ھەبێت باشە زەرەدی بۆ مناڵەكە یان ئافرەتەكە وە بۆ مناڵەكە لە مستەقبەل

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە ئەڵێین منداڵی بلوری جارێ سەرەتا قسە لەسەر مناڵی بلوری بكەین منداڵی بلوری یەكێكە لەو ڕێگایانەی كەبەكار ھێنراوە لە ڕێگەكانی چارەسەر ئەمڕۆ بەكاردێت وەك ڕێگەیەك لە ڕێگەكانی چارەسەر بەكار دێت واتا ئەگەر یەكێك حاڵەتی نەزۆكی ھەبێت یان منداڵی نەبێت، بەھیچ شێوەیەك ئەوەی كە ئێمە پێی ئەڵێین وەجاغی كوێرە وە تاكە ڕێگەیەك بۆ ئەوەی منداڵی ببێت منداڵی بلوری بێت، ئەو كاتە ئەڵێین منداڵی بلوری ڕێگەپێدراوە كەواتە ئێمە سەرەتا بزانین منداڵی بلوری بۆ حاڵەتی ناچاری ڕێگەپێدراوە نەك پێویست واتا زەڕوڕەت، وە حاجە كە ئەڵین زەرورەت وەك  ئەو كەسە ھیچ مناڵی نەبێت وە ھیچ ڕێگەیەك نەبێت كە منداڵی نەبێت غەیری منداڵی بلوری، بۆچی ئەڵێین ئەو ڕێگەچارە تەنیا بۆ زەڕوڕەت ڕێگە پێدراوە؟ لەبەر ئەوەی بەڕێزان منداڵی بلوری مەشاكیلی زۆرە یەعنی بۆ منداڵەكە ئەگەری زۆرە یانی ئێمە بە نیسبە ئەڵێین منداڵی كەم ئەندام، منداڵی بۆ نمونە موشەوەه،  واتا منداڵی شێواو لەڕووی ڕوخسار، لەڕووی ئەندامەكانەوە ئیحتیمالی ئەمانەی زۆرە لەبەرئەوە ھۆڕمۆنەكانی ئافرەت كە وەری ئەگرێت خۆی لەبەر ئەوەی ئەوخانە سەرەتاییانەی مرۆڤ لە موختەبەردا تەعامولی لەگەڵ ئەكرێت بەركەوتەیان بە تیشك، وە بەركەوتەیان بە بچوكترین شت ئیحتیمالی كەم ئەندام بوونی منداڵەكە زۆر زۆر ئەكات، كاریگەری نەرێنی لەسەر ئافرەتەكە دیسانەوە لەڕووی كەم كردنەوەی تەمەنی پیتاندن، وە لەڕووی ئەوەی كە ئافرەتەكە حاڵەتی تری بۆ دروست بێت، لەبەر ئەوە دوو منداڵ یا سێ منداڵ ئەگێڕیتەوە ڕەحمی ئافرەتەكە لەبەر ئەوە نیسبەی فەشەلیەكە زۆر زۆرە لەبەر ئەوە دكتۆرەكان چوار بۆ پێنج ھێلكەی پیتێنراو ئەگێڕنەوە بۆ ئەوەی دوانیان فاشیل بوو سیانیان فاشیل بوو بۆ ئەوەی كە ئەیكەی ناجیح بێت ئەمە جگە لەوەی كە ئەم نەشتەرگەریە یان پڕۆسەیە پێویست دەكات كە ئافرەتەكە چەندین جار داوێنی كەشف بكات وە ستاف تەعامولی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دامێن ئافرەتەكە بكات ڵە قۆناغی ھێلكە وەرگرتن، وە لە قۆناغی ھێلكە پیتاندن كە لەبەر ئەوەی ئافرەتەكە بەھۆی ھێلكە پیتاندنەوە ھەموو ئەمانە وە ئەڵێین ئەگەر ئینسان ناچار نەبێ ئێمە ڕێگە بەم حەرامە شەرعیانە نادەین، نابێ بكرێ كەواتە ئەمانە بۆ حاڵەتی ناچاری ئەمە ڕێگەپێدراوە كەواتە كە بۆ حاڵەتی ناچاری ڕێگە پێدراوە ئەبێ ئاگاشمان لەوە بێت ئەبێ تەنھا ھێلكە و سپێرمی ئافرەتەكە  خۆیان بەكار بێت واتا تۆ ناتوانی ئافرەتێكی تر سپێرمی پیاوێكی تر یان تەنانەت ئەو شلەیەیی دەوری سپێرمەكە مەلەی تیا ئەكەن كە تەخدیسی سپێرمەكە  نابێ ئەمە ھی كەسی سێیەم بەكار بێت بە ھیچ شێوازێك چونكە ئەمە شپێرم وە ھێلكە وە ئەو شلەیەش ئەبن بە پێكھاتەی بەشێك لە مناڵەكە لە داھاتودا لەبەر ئەوە حەرامە ھیچ شتێكی تر یا ھەر تەڕەفێكی سێیەم لەم بابەتە بەكار  بێت واتا ئەگەر گوتمان كە مناڵێكی بلوری شەرعیمان ببێت ئەو كاتەحاڵەتی ڕێگەپێدراو تەنھا بریتیە لەوەی كە دڵنیا بین سپێرمی پیاوەكەو ھێلكەی ئافرەتەكە خۆی بەكار دێت لەم مەوزوعە سەبارەت بە دیاری كردنی ڕەگەزی منداڵ بەڕێزان ئێمە ئەڵێین  دیاری كردنی ڕەگەزی منداڵ  ڕێگەی سروشتیە، ڕێگەی سروشتی لە ڕێگەی جۆری خواردن، لە ڕێگەی نەخشە دانان بۆ كاتی جووت بونی ھاوسەرەكان، كە ئەمە ڕێگەی سروشتیەو ئیحتیمالی بكەین بەس ئیحتیمالی ئەوەی كە مناڵی كوڕمان بوو یان كچمان بۆ دروست بێت ئەمە ڕێگەپێدراوە باشە لە ڕێگەی ئەمە لە حاڵەتی سروشتیدا باشە ڕێگە نادرێت منداڵی ھەڵبژاردنی ڕێگەی ھەڵبژاردن لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە بكرێت واتا كەسێك بەس بیەوێت بەوەی كوڕی ببێت وەك و عەرزم كردن چونكە دیسانەوە ئەمە پێویست ئەكا ھێلكە وەربگیرێ لە ئافرەت و سپێرم وەربگیرێو وە دواتر كڕۆمۆسۆماتەكان دیاری بكرێت دواتر جیابكرێتەوەو دواتر ئەو كرۆمۆسۆمەی كە ھی دایك  و باوكەكەیە بگێڕدرێتەوە ھەموو ئەوەی كە لە منداڵی بلوریدایە كە گوتمان لە كەشف كردنی دامێنی ئافرەتەكە ئینجا كە ئەڵێین دامێنی ئافرەتەكە خۆ مەرج نیە پیاو بیبینێ، خۆ داوێنی ئافرەت بۆ ئافرەتیش حەرامە بیبینێ كەواتە ئەگەر ھاتوو دیاری كردنی ڕەگەزی منداڵ خۆی بەڕێزان دیاری كردنی ڕەگەزی منداڵ ھیچ زەڕوڕەتێكی نیە ئیلا لە حاڵەتێكی زۆرناچاری كە ئێستا باسی ئەكەم ٫كەواتا ئەگەر ھاتوو كەسەكە بۆ ڕەگەزی منداڵ تەنھا حەز بوو بۆ دیاری كردنی ڕەگەزەكەی ئەمە بە ھیچ شێوەیەك ڕێگەی پێنادرێ كابرا كچی ھەیە خوای گەورە دەفەرموێ: (آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا) ئێمە نازانین خێرو بەرەكەت لە كوڕدایە یا لەكچدایە وە ھەرچی دا بەڕێزان  كە خەڵكی ئێمە بە بێ منەت سەیركردنی نیعمەتەكانی خوای پەروەردگارە خوای گەورە ئەگەر نیعمەتی كوڕی داویتەتێ باشە چاوت لەو كەسانە نەبێت كە دنیایە كچ و كوڕی ھەیە چاوت لە كەسێك بێت كە ھەر مناڵی نیە لە بنەڕەتدا ئەگەر كچی داویتەتێ چاوت لەوە نەبێت كە كوڕی ھەیە ئەمانە نیعمەتی خوان بەڕێزان ئینسان ئەبێت بەرامبەر نیعمەتی خوا سوپاسگوزار بێت شوكرانەبژێر بێت وە ھەست پێبكات كە ئەو مناڵانەی كە ھەتە نەبە شانو بازوی خۆت وەرتگرتوە نەبە پارەو پول نەبە واستە نەبە مەحسوبیەت، وەرتگرتووە خوای گەورە ئەفەرموێت:{يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ وَيَجعلُ من يَشاءُ عقيما} ەمانە بەشیرەتی پەروەردگارە ئێمە ئەبێ ئەو ئیبەیەیی خوا كە خۆی بە بەخشین لە قەڵەمی ئەدا ئەم بەخشینەمان قبوڵ بێت، گەڕان وە پەنا بردن بۆ ڕێگەی حەرام وە بۆ ئەوەی كە كچمان ھەبێت یان كوڕمان ھەبێت یەكەم ئەچێتە خانەی ناشكوری، دووەم سنورەكانی شەرع ئەشكێنێت ئەم بابەتە بۆ ئەوەی ڕوون قسەبكەین لە ھەندێ حاڵەتی ناچاریدا لەوانەیە ڕێگەپێبدرێت چۆن ئەگەر بۆنمونە ئێمە دایك و باوكێكمان ھەیە چەند منداڵێكیان ھەیە منداڵەكان بەزوویی بە نەخۆشی مردون وە ئێستا دكتۆرەكان پێمان ئەڵێن ئەم جۆرە نەخۆشیە جۆرێكی یا تەبیعەتی وایە توشی ڕەگەزێكی دیاریكراوی منداڵ دەبێت چونكە چەندین نەخۆشیمان ھەیە بە سەدا نەخۆشی توشی ڕەگەزێكی دیاریكراوی منداڵ،ئەبێت، ڕەگەزە، وە واتا بەس توشی ڕەگەزی نێر ئەبێ یان مێ ئەگەر قەدەر وابوو ئەم منداڵە ڕەگەزەكەی نێر بێت یان مێ ئەگەر قەدەر وابوو ئەم مناڵە ڕەگەزەكەی نێر بێت توشی ئەم نەخۆشیە ئەبێت ئەو كاتە ئێمە ھەوڵبدەین تەنانەت لەڕوی نەشتەرگەریەوە منداڵەكە لەم نەخۆشیە ترسناكەكە دەرباز بكەین ڕەگەزەكەی بۆ بگۆڕین بە ڕەگەزێكی مێ ئەمە گرفتێكی شەرعی نیە، ھەروەكو عەرزم كردن بۆ حاڵەتی ناچاری ھەڵبەتە ڕێگەی پێئەگرێ ئەگینا لە حاڵەتی تەبیعیا ئەم بابەتە ڕێگەی پێنادرێ . خوای گەورەش زاناتره

لینک