05/09/2025 - 10:43 PM
22 بینراو

کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای چێری

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت ئایە کڕینی سەیارە بە قیست لە کۆمپانیای شێری دروست یاخود نا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزانی یاعنی ئەم بابەتە قسەی زۆر هەڵدەگرێ، ئێمە بە دەیەها بانکمان هەیە وە بە دەیەها جۆری مامەڵەی فرۆشتن و کڕینی سەیارەمان هەیە بە قیست ، ئێمە دەبێ بزانین ئەم کۆمپانیایە چۆن مامەڵە دەکات؟ کرین و فرۆشتنەکەی چۆنە ؟ وە ئایا کڕین و فرۆشتنەکەی ڕێگەری حەرامی تێدەکەوێ یان نا ؟ بۆ نموونە ئەوانەی کە ئێستا ئەم بابەتە حەرامەکەن یەکێک لەوانە ئەوەیە ئەگەر هات و کۆمپانیا ڕێژەی زیادەکەی نیسبەی دانا نیسبەیەکی دیاری کراوی دانا حەرامی دەکا، واتە بۆ نموونە ئەگەر کۆمپانیا وتی من لە سەدا هەشتی دەکەمە سەر ئەمە حەرامێکە ، وەک پێم وتون جاری تریش ئەمەم باس کردووە دەبێت بە یەک پاکێج نرخەکەمان پێ بڵێ، یانی بڵێ ئەم سەیارەیە خۆی کاتی خۆی کڕیویەتی لە شوێنێک بە سەدو بیست وەرەقە دەڵێ دەیفرۆشم بە سەدو چل وەرەقە، نەڵێ بۆ ساڵێک لە سەدا هەشتی دەخەمە سەرو بۆ دوو ساڵ لە سەدا شانزەی دەخەمە سەر، ئەمە شەرعی نییە ئەمە حەرامی دەکات. لەبەر ئەوە ئەم بەڕێزە دەبێ گرێبەستەکەی بزانێ حوکمی گرێبەستەکەی چۆنە ؟ یەکێکی تر لەو مەرجانەی کە نابێ هەبێ نابێ غەرتو شەرتی جەزائی لە عەقدەکەیا هەبێ. واتە بریکار کاتێک کە سەیارەکە دەفرۆشێ یا ئەو کەسەی مورابەحەکەی کردووە سەیارەکە دەفرۆشێ بەو کەسەی کە پێی دەوترێت ئەلئامیر بشیڕە نابێ شەرتی جەزائی دابنێ ،بڵێ ئەگەر پارەی گوژمەکان دواکەوت من هەموو ڕۆژێک ئەوەنەی غەرامە دەکەم ئەوەنەی دەخەمە سەر. ئەمەش هەردیسانەو کارەکە حەرامەکا خاڵی سێیەم ئەگەر ئەمە مورابەحەی شەرعی بێ واتە تەڕەفی سێیەمی تێکەوت کە بانقە ئەوکاتە بانک دەبێ سەیارەکە هی خۆی بێ یا دەبێ بانک بڕوا لە کۆمپانیاکەی بکڕێ سەرەتا دواتر بیهێنێتەوە ئەوجا عەقدێکی تازە بکا لەگەڵ ئامیر بشیرا لەگەڵ ئەو کەسەی کە داوای سەیارەکەی کردووە بەم شێوازانە بەم بڕێکانە خوای گەورەش زاناترە

لینک