مامهڵهكردن به فاستپهی
بەڕێزێكی تر دەپرسێت: دەڵێ من وەحدەی فاست پەی(Fastpay) دەكڕم بەملیۆنێک بەرامبەر بە ملوێنێك دینار بەبێ ئەوەی شەریكە پێنج ھەزار بخاتە سەر حیسابم، بەڵام من لە دوكان بۆ كەسێكی تری دەنێرم حەقی حەواڵە یا عمولە وەردەگرین ئایا لە ڕووی شەرعەوە دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان مەسەلەی فاست پەی مەشاكیلی زۆر زۆرە، ساڵێك زیاتر لەمەو پێش قسەمان لەسەر ئەم بابەتە كردوە، یەكێك لە مشكیلەكانی ئەوەیە ئێمە كە قسە لەسەر سیستمی فاست پەی دەكەین فاست پەی دوو سیستەمی ھەیە:《 بزنس》 و 《واڵی》 ھەیە ھەمومان ئەمە دەزانین ناكرێ ئێمە بە موتڵەق بڵێین فاست پەی حەڵاڵە یان حەڵال نیە، سیستەمەكە موشكیلەكی تێدایە، یەكێك لەوانە تۆ ملوێنێک دینار داخڵ دەكەی ئەو (ملوێنێك و پێنج ھەزار) دەخاتە سەر حسابەكەت، ئەم پێنج ھەزارە پێی ناگوترێت،(جەعالە)یان پێی ناگوترێ حەقی (سەمسەرە) چونكە لە سەمسەرەدا لە دەڵاڵیدا، دەڵاڵ پارە نادات بە كۆمپانیا تا ئەو حەقی دەڵاڵی بۆ زیاد بكات٫ شتی ئاوامان نیە، ئێمە لە تەعریفی جەعالەیشدا نیمانە، ئەو بڵێ ئەو كەسەی كە مجعول دەروات پارە دەدات، بە كەسی جاعی ،كوا شتی وامان ھەیە لە شەرعدا ئێستا تۆ پارەیەكت داوە بە كۆمپانیایەك ئەم كۆمپانیایە ھاتووە پارەكە تۆ ملوێنێكت داوەتێ ئەو ملوێنێك و پێنج ھەزاری خستۆتە سەر تۆ، ملوێنێكی لێ ئەدەی ئەو ملوێن و پێنج ھەزاری ناخاتە، سەر كەواتە ئەمە یەكێكە لە موشكیلەكانێتی، ئەبێ ئەو موشكیلەیە حەل بكرێت، ئێمە كاتی خۆیشی عەرزی ئەو بەڕێزانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەو كۆمپانیایەن پێمان گوتون خاڵی دووەم: ئەگەر ئەم كۆمپانیایە باشە وەكیلەكانی دەستكراو كردووە لەوەی كاتێك ئەمانە ڕەسید دەكەن بە كاش یا كاش دەكەن بە ڕەسید، یەعنی تۆ دەچی (200)ھەزاری دەدەیتێ ئەو كە(200) ھەزارەكەت لێوەرەگرێ بۆت دەكات بە ڕەصید كەمترت دەداتەوە، لە پارەكەی خۆی، وە كاتێك ڕەصیدت ھەیە بە كاش یا كەمترت دەداتەوە، لە پارەكەی خۆی ئێ خۆ ئەمە حەواڵە نیە، ئەم پارەیە لە موقابیلی چی دەڕوات؟ ئەمە جگە لەوەی كۆمپانیا خۆیشی پارەی تر دەبڕێت، لەم مەوزوعە ئەمە یەكێكی كەیە لە موشكیلەكانی ئەمە ئەگەر نا فاست پەی وەك جزدانێكی ئەلیكترۆنی بۆنمونە ئەگەر ھەتاو با بڵێین وەكو بانقێك تەعامولی كردبایە، ئەو پێنج ھەزارەی لابردایە، دووەم سیستەمی مامەڵەكانیشی لە كاش كردن بە ڕەصیدو لە ڕەصید كردن بە كاش پارەی كەم و زیاد نەكردبایە، ھەمان عوملە باشە، وە كە سیستەمەكەی تەنیا بۆ حەواڵات بەكارنایە یان بۆ كڕین و فرۆشتنی كارتی مۆبایل بەكار ھێنایە یەك گرفت نەبوو بۆیە زۆر كەس لێمان دەپرسێت، ئەگەر ئێمە تەنیا بۆ نمونە بچم كارتی مۆبایل بە فاست پەی بكڕم ئێمە دەڵێین یەك موشكیلەی نیە، بەڵام یەكێك دەڵێ دەچم جزدانە ئەلیكترۆنیەكە دەكەمەوە ئێمە دەڵین موشكیلەی ھەیە جزدانە ئەلیكترۆنیەكە چونكە جزدانە ئەلیكترۆنیەكە بریتیە لەم كاش بكەیەوە بە ڕەسید و ڕەصید بكەیەوە بە كاش لەولاوە پێنج ھەزار بێتەوە سەر حسابەكەت و حەواڵاتی تێئەكەوێ و ئینجا فاست پەی ئم تەعاقودەشی لەگەڵ FIB ھەیەتی بەوەی FIB ئیمتیازێكی داوە بە شەریكەی فاست پەی زین كاش و ھەندێ كۆمپانیا بەوەی ئەمانە ئەچن مەبالیغی خەیاڵی داخڵ ئەكەن دووسەد ملوێن، سێسەد ملوێن، لە ڕەصیدا داخڵ ئەكەن دوای ئەمانە ئەچن ڕەصید دەفرۆشنەوە بە كەم وزیاد یانی بۆ نمونە تۆ كە دەچی ملوێنێك داخڵ دەكەی لە ڕەسیدا فاست پەی بۆنمونە ملوێنێك وسێ ھەزار ملوێنێك و چوار ھەزار وەرەگرێت، ئەمەیان یانی چی؟ ئێ خۆ ئەمەیان حەواڵە نیە ئێ من ملوێنێكم داوە بە تۆ بۆم ئیداع بكەی بۆچی ملوێنێك وچوار ھەزار بدەم بە تۆ ئەمە پێشی ناوترێ حەقی ئیداع بۆ مەعلوماتی بەڕێزتان چونكە بۆ نمونە شتێك نیە پێی بڵێی حەقی ئیداع، باشە ئێستا بانقەكانی تر ئەم موعامەلەیە ناكەن تەنھا FIB لەگەڵ فاست پەی و زێن كاش ئەم موعامەلەیە ئەكەن لەبەر ئەوە فاست پەی ئە موعامەلەیە حەرامە ئەمهشی لە موعامەلەكانی ھەتۆتە سەر وە ئەمە شەرعی نیە، وە ئەم بەڕێزانە پێویست ئەكات خۆیان بەرامبەرەكانیان وەكیل و بەرامبەرەكانیان توشی حەرام نەبن بێن موڕاجەعەیەكی شەرعی بەم مەوزوعە بكەنەوە، وە ورد تر قسە لەسەر ئەم بابەتانەیان، بكەن وە ئەوەی گرفتی شەرعی تێدایە چارەسەری بكەن خۆ قورس نیە، یانی ئێمە نەمان وتوە ئەم شەریكە وەكو عارەق وایە ھەرگیز موعامەلەكانی پاك نابێتەوە، لە حەرام زۆر بە ئاسانی پاك ئەبێتەوە لە حەرام بەڵام بە كۆمەڵێك ڕێكاری شەرعی ڕێكارە شەرعیەكان خۆ لەوانەیە بە سودێكی فاست پەی تەواو بن، كە ئەڵین ملوێنێك بە ملوێنێك و پێنج ھەزار مەدە ئێ خۆ ئەمە بەسودی كۆمپانیا تەواو ئەبێت، ئێ خۆ تۆ پێنج ھەزار نادەی لە موقابیلی ئەوەدا بۆ خەڵكیش حەڵاڵە بێت لە بابەتی گۆڕینی ڕەصید و بابەتەكانی تریشدا ھەر وایە بەڕێزان لەبەر ئەوە وەك پاكێج فاست پەی مامەڵە كردن لەگەڵی بەم شێوەیە حەرامە، لەو شێوازەی كە ھەیە ئێستا لەو وردەكاریەش كە ھەیە بچێت وەحدەیەكی مۆبایل یائینتەرنێت بكڕێت كێشەی نیە خوای گەورەش زاناتره
لینک