نەسەبی منداڵی زینا
پرسیارێكی تری ئەم بەڕێزە لەسەر ھەمان بابەت دەڵێت: ئەگەر منداڵەكە بۆنمونە ئەگەر كچ بێت، دەتوانێ لەگەڵ باوكی یا براكانی ھاوسەرگیری بكات؟ ڕاستە ئیمامی (شافیعی) ڕێگەی بەمە داوە وە بەڵگەی چیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەم قسەیە ڕاستە وە 《شافیعیەكان》 ڕێگەیان بەمە داوە، بۆ ؟چونكە ئیمامی (شافیعی) بۆ زۆر ناشیرین كردنی فیعلەكە ئەمەی فەرمووە، تەنانەت ئیمامی نەوەوی لە 《روضة الطالبین》 دادەیھێنێت دەڵێت: ( زنا بِإِمرَأتي فَوَلَدَت بنتا) دەفەرموێت: ئەگەر كەسێك زینای كرد، لەگەڵ ئافرەتێكدا كچێكی بوو (يَجوزُ لِلزاني نِكاح البنت) ئەو كەسەی كە ئەو زینایەی كردووە بۆی ھەیە بچێت ئەو كچە مارە بكاتەوە، (لكِن يُكرَە) بەڵام باش نییە( وَقيل إن تیقن أنها مِن مائە) ئەگەر سور زانی ئەو كچە لە نوطفەی خۆیەتی، ئەوكات مەكروھە نەیھێنێ، دەڵێت: (إِن تصوَرَ تيقنه حَرمت عَلَيه) بەڵام ئەگەر یەقینمان بۆ دروست بوو فەحصی (DNN)مان كرد، حیفضی نەوەوییمان فەحص كرد، دەركەوت كە لە ئاوی ئەم پیاوە زیناكارەیە دەڵێت: ئەوكاتە "حەرامە" باشە (وَ الصحِحُ الحل مُطلَقاً) ئیمامی نەوەوی ئەفەرموێ ڕەئی ڕاجحیش ئەوەیە كە دروستە مارەی كات، ئەگەر سوریش بزانێت بەوەی كە كچی خۆیەتی، ئەوە ئیمامی شافیعی فەرموو، وەكو عەرزم كردن بۆ تطبیقی فیعلی، یانی ئەوەندە ناشیرینە،وە بۆ ئەوەی ئەو كەسە كە زینای كردووە، ھەرگیز گومانی نەڕوا بڵێ ئەوە كچی منە یان نا، كچی تۆ نیە ھیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە، تا ئەو حەددە پەیوەندی لەگەڵ تۆ نییە٫ بۆیە بەڕێزان ئەوە دەرگایەكە خوای پەروەردگار دەیەوێ دایخات لە ڕووی موسوڵمانان، وە خوای پەروەردگار لە مەسەلەی زینادا تەعامولێكی دەقیقی كردووە، وە وردی كردووە، چونكە مەسەلەی زینا وەكو پێم گوتن پێغەمبەری خوا (ﷺ) "جارێك پیاوێك ھاتە لای گوتی ئەی پێغەمبەری خوا ڕێگەم پێبدە زینا بكەم، صەحابەكان خەریك بوو عەزێتی كابرا بدەن٫ پێغەمبەری خوا (ﷺ) گوتی لێیگەڕێن پێغەمبەری خوا (ﷺ) زۆر بە مەنطیقی قەناعەتی بە كابرا كرد كە زینا نەكات، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: (أَتَرضاه لِأُمك) تۆ بەمن ئەڵێی ڕێگم بدە زینا بكەم تۆ خۆت ڕازی ئەبیت خەڵك بچێت زینا لەگەڵ دایكی تۆ بكات؟ گوتی نا گوتی لەگەڵ خوشكەكەت؟ گوتی نا گوتی لەگەڵ پورت؟وتی نا پێغەمبەری خواش فەرموی خەڵكیش ڕازی نابێت من بەتۆ بڵێم بڕۆ زینابكە تۆ زینا لەگەڵ كێ ؟دەكەی؟ ئەوەی تۆ زینای لەگەڵ دەكەی، دایك و خوشك و حورمەت و شەرەف و ناموسی خەڵكە، ئێ تۆ چۆن بە حورمەت و شەرەف و ناموسی خۆت پێت خۆش نیە، بۆ شەرەفو ناموسی موسوڵمانانیش دەبێت وابیت، خوای گەورە پەنای ھەموومان بدات لەم كارە بەدانە خوای گەورەش زاناتره
لینک