نهسهبی مناڵی زینا)
بەڕێزێك دەپرسێت: دەربارەی (نەسەبی منداڵی زینا) کە لە شەرعدا٫ دەڵێت: کێشەی دروست کردووە٫ لە گەڵ ئەقڵ گەراکاندا٫ هەندێك پرسیاری هەیە ئەم بەڕێزە دەربارەی ئەوە دەپرسێت: ئایە (نەسەبی منداڵی زینا) کاتێك دایکی خێزاندار نەبێ چۆنە؟ خلافی نێوان زانایان لەسەر ئەم بابەتە چیە ؟ئەمە تەوەرەی یەکەمی پرسیارەکەیەتی .
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵێین: ئەگەر خێزاندار بێت، ئەم ئافرەتە کە داوێنپیسی دەکات، لەگەڵ ڕێزمدا، وە کاری خراپە دەکات وەك حەملێک واتە لەم داوێنپیسیە منداڵی بۆ دروست بوو ئەوکاتە دوو ئەگەری هەیە: ئەگەری یەکەم: ئەوەیە ئەم ئافرەتە مێرددار بێت، واتە هاوسەری هەبێ قطعا لەم حاڵەتەدا ئەگەر هاوسەری هەبێ ئێمە نەسەبی ئەو منداڵە دەدەینە پاڵ ئەو پیاوەی کە هاوسەری ئەو ئافرەتەیە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ)حەدیثێکی هەیە واضحە لەم بارەیەوە کە دەفەرمووێت: (الولد للفراش) (أي لصاحب الفراش) واتە نەسەبی منداڵ دەگەڕێتەوە، بۆ هاوسەر کە دەڵێین: (للفراش) واتە فیراش 《کینایەیە》 لە پڕۆسە هاوسەرگیریەکە گرێبەستی هاوسەرگیریەکە واتە (نسب الولد یعود لمن لە حق مواطٲة الزوجة) واتە مادام ئەم پیاوە هاوسەری ئەم ئافرەتەیە٫ منداڵەکە بەهی ئەو ئەژمار دەکرێت٫ وئێمە ناچین دەرگای گومانی لێ بکەینەوە، هەر ئافرەتێك لەپڕۆسەی هاوسەرگیریدا کە خێزانی پیاوێکە کە منداڵێکی دەبێت، وە ئەسڵ وایە بڵێین: ئەم منداڵە هی "ئەو پیاوەیە" کە خاوەنی عەقدی زەواجەکەیە، وەمافی شەرعی جووت بوونی هەیە٫ لەگەڵ ئەم ئافرەتە ئەمە ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە مێردداربوو٫ وە ئەمە خیلاف نیە لە بەینی زانایاندا٫ ئەگەر ئافرەتەکە مێرد دار بێ.٫ ئەگەری دووەم: ئەوەیە ئەگەر ئافرەتەکە مێردی نەبوو٫ بۆنمونە 《بێوەژن》 بوو ئافرەتەکە یا کچ بوو ئایە لەو حاڵەتەدا نەسەبی مناڵەکە دەدرێتە پاڵ کێ؟ لەم حاڵەتەدا دیسانەوە زۆرینەی زۆری زانایان هاودەنگن لەسەر ئەوەی هەتا (ئەحنافەکان- مالیکیەکان -شافیعیەکا-حەنبەلیەکان -ئیمامیەکان -ئیباضیەکان)هەموو ئەمانە زۆرینەی زۆریان هاودەنگن لەسەر ئەوەی کە دیسانەوە نەسەبی منداڵ نادرێتە پاڵ ئەوکەسەی کە زیناکەی کردووە،باشە بۆ؟ چونکە دەڵێن: پێغەمبەری خوا (ﷺ)لە حەدیثەکەدا کە دەفەرمووێت: (الولد للفراش) دواتر دەفەرمووێت: (وللعاهر الحجر)واتە ئەو کەسەی کە بەداوێن پیسی بە ڕێگەیەکی ناشەرعی چۆتە لای ئافرەتەکە٫ ئەمە تەنها زەرەرمەندی وسزای هەیە؛ چونکە نەسەب نیعمەتە و زانایان دەفەرموون: (النعم لا تناط بالمعاصی )واتە نیعمەت بەڕێگەی "حەرام پەیدا ناکرێت" ئێستا ئێمە دەڵێین: ڕسق نیعمەتە، بەڵام بەدزی بۆ نمونە بە گەندەڵی، بە بەرتیل خۆری، بە "سوو" خۆری، پەیدا ناکرێت٫ شەرع دان بەخاوەندارێتی کەسێك ناکا بۆ ڕسقێك کە بە پارەیەکی حەرام دەستی کەوتبێت، کابرا بچێت بەرتیل بخوا هەر پارەیەکی دەست کەوێت، هی ئەو نیە، سوو وەر بگرێ هەر پارەیەکی دەست کەوێ، هی ئەو نیە، ئەو پارانە خاوەندارێتیان "حەرامە" چونکە لە ڕێگەیەکی ناشەرعیەوە پەیدا بوون. منداڵیش یەکێکە لە نیعمەتەکانی خوای گەورەك بۆیە ئەگەر ئەم منداڵە بە ڕێگەیەکی شەرعی درووست نەبێ٫ وە لەدەرەوەی چوارچێوەی ڕێگە پێدراوەکانی شەرعدا منداڵەکە دروست بوبێت، ئەوکاتە وەکو عەرزم کردن زانایان دەفەرموون ئەم منداڵە نادرێتە پاڵ ئەوکەسەی کە زیناکەی کردووە، 《ئەبو حەنیفە》 خۆی نەك ئەحناف بۆ ئەوەی دەقیق بین لێرە 《ئەبوحەنیفە، إبن تیمیە، ئیمامی نەخعی،》 ئەمانە دەڵێن: ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە هیچ مێردی نەبوو، وە ئەم کەسەی کە زیناکەی کردووە لەگەڵی نەیگووت "منداڵی زینایە" وە ئیدیعای نەسەبی منداڵەکەی کرد٫ جا ئیدیعای نەسەبی مناڵەکە٫ ئێمە ئەوکات دەڵێین جا باشە ئەگەر ئەمە مێردی نیە، ئەی چۆن ئەوپیاوە ئیدعای نەسەبی منداڵەکە دەکات؟ (2_3) سێ ئیحتمال هەیە یەکەم:بڵێین: زەواجێکی فاسیدی هەبووە لەگەڵی"، بابڵێین ئەم پیاوە دەڵێ کاکە ماوەیەك من ژنم بووە و مارەم کردووە، بە نهێنی مارەم کردوە و کەس ئاگای لێنەبووە و ، دوای زانیومە زەواجەکە فاسیدە وازم لێهێناوە، یا دەڵێت: بەهەڵە چومەتە لای کە موبەریری بەهەڵە چونەکە هەبێت، یا ئەوەی کە پێی دەگوترێت 《وەطئی شوبهه》 لەلای زانایان یا دەکرێت بۆ نمونە بڵێ ئەم ئافرەتە با بڵێین بە پەڕۆیەك لەوانەیە خۆی پاك کردبێتەوە. یان لەوانەیە شتێکی هەڵگرتبێ کە سپێرمی ئەو پیاوەی پێوە بووبێ و حەملی بۆ دروست بووە. بەڵام ئەو پیاوە ناکرێت بێتە بەردەم دادگایەکی شەرعی بڵێ من زینام لەگەڵدا کردووەو ئەو منداڵەی "لە سکیدایە هی منە" "لە زیناش هی منە"، نە قەزا، نە دادگای شەرعی ئەمە ناداتە پاڵ پیاوەکە، کەواتە دەبێت ئاگامان لەم بۆچوونەبێت هەتا ئەبوو 《حەنیفە، وە إبن تیمە، إمامی نخعی》دەڵێن: ئەگەر هاتوو کابرا نەی گوت "زینایە" بەڵام گوتی حەملی منە و لەڕێگەیەکەوە دروست بووە، کە حەرام نیە، ڕێگەکە بە هەڵەبووە باشە جا هەڵەکە یا لە فعلدا بووە، یا هەڵەکە لە (قصد) بووە لەم ڕێگەیەوە ئەگەر لێکۆڵینەوەمان کرد، وادەرچوو قسەکەی ئەمان دەڵێن: دەیدەینە پاڵێ، بەڵام جمهور دەڵێن: نەخێر٫ دەڵێن: ئەگەر مێردیشی نەبوو٫ مادام منداڵەکە ڕێکارەکەی شەرعی نیە٫ هەر نایدەینە پاڵی، دەمێنێتەوە بەوەی ئەگەر کەسێك زینای کردبێت، ئەو ئافرەتێکە، وە دواتر جەریمەکە پەردەپۆش کات، بۆ نمونە: کوڕێك لەگەڵ کچێکدا عەلاقەی هەبووە٫ وادابنێین یان پیاوێك لەگەڵ بێوەژنێکدا عەلاقەی هەبووە، چۆتە لای ئەم ئافرەتە حەملی بۆ دروست بووە٫ لە چونە لایەك کەلە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری دروست بووە٫ دواتر بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم کارە پیاوەکە دەچێت ژنەکە مارە دەکات، یا کورەکە دەچێت کچەکە مارە دەکات کە مارەکران، دواتر ئەم بابەتە پەردەپۆش بوو، یانی ئەم ئافرەتە دوای (8) مانگی کە منداڵێکی دەبێت و کەس نازانێت ئەم منداڵە بەر لە پرۆسە هاوسەرگیریەکە درووست بووە، وە لە زینا درووست بووە، لەم حاڵەتەدا بەڕێزان ڕاستە ئێمە دەڵێین: (قضاء) ئەم پیاوە ئاساییە نەسەبی ئەم مناڵە لەسەر خۆی دەربێنێ و بڵێ هی منەو نەڵێ زینام کردووە و جەریمەکە کەشف نەکا، بەڵام ئەم منداڵە مامەڵەی منداڵی شەرعی هەر لەگەڵدا ناکرێت، بۆ زانیاریتان بەڕێزتان واتە ئەم پیاوە ناتوانێت، وەکو منداڵێکی شەرعی و وەکو منداڵەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ بکات، واتە ئەگەر بەیانی ئەم پیاوە مرد، ئەم پیاوە میراتی بۆ ئەم منداڵە ناڕوات، کە بە زینا دروست بووە، چونکە باوکی شەرعی ئەو منداڵە نیە، ئەگەر ئەو منداڵە کچ بێت، دەفەرموون ناکرێ مامەڵەی باوك و کچی لەگەڵدا بکات، بۆ نمونە ماچی کات، کە گەورە بوو دەسکاتە ملی (خەلوەی پێ بکا) چونکە دەڵێت: ئەو منداڵە منداڵی ئەو نیە (قضاء) ئەم ٫ پەردەپۆشی تاوانەکەی کردووە٫ بەڵام دەڵێت: لەڕووی شەرعەوە منداڵی ئەو نیە، چونکە "شەرع نەفی نەسەبی منداڵەکەی لەو کردووە" کەواتە هەر ناتوانێ ئیدعای نەسەبی منداڵەکە بکات، نەسەبی منداڵەکە چی لێدێ؟ بەڕێزان لە ڕووی قانوونیەوە ئێمە چی بکەین باشە؟ ئێمە دێین: ئەم منداڵانە بۆ ئەوەی کە نەفەوتێن لە کۆمەڵگا 《نەسەبێکی وەهمی》 بۆ دادەتاشین، واتە دەڵێین: کە ئەم منداڵە باوکی شەرعی خۆی نیە، دەڵێین: ئەمە کوڕی ناوێکی سیانی دەدەینە پاڵی، یا دەڵێین کچی ناوێکی سیانی دەدەینە پاڵ، کە ئەم ناوە وجودی نیە، لە تۆماری دەوڵەتدا، دەڵیین: کچی ئەوە یا کوڕی ئەوە، ئەوکات ئەم منداڵە ئاوا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەم شێوەیەش نەسەبەکەی پەردەپۆش دەکرێت، وە بۆ خودی منداڵەکە هیچ تاوانێکی نیە، هیچ عەیبەیەکیش ناچێتە ئەستۆی منداڵەکە، ئەوەی عەیبەیە باوکەکەیە تەحەمولی دەکا لەگەڵ دایکەکە نەسەبی منداڵەکە لەم حاڵەتادا دەدرێتە پاڵ کێ؟ گوتمان نەسەبێکی وەهمی لەڕووی باوکەوە بۆ دادەتاشین، بەڵام نەسەبی ثابتی لەگەڵ دایکیەتی، واتە ئەم منداڵە لەڕووی دایکەوە چونکە بۆ نەسەبی دایك سابیتە بە ویلادە، واتە دایکی منداڵ هەر منداڵێ لە ئافرەتێك دەبێ تەواو نەسەبی هی ئەوە، خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: (إن أمهاتهم إلا اللائي ولدنهم ) دایکیان ئەوانەن کە لێی لەدایك بوون٫ کەواتە ئەم نەسەبە سابیتە بەڵام نەسەبی باوکەکە مادام ئیحتمالیە کەبۆمان دەرکەوت زینایە دیارە نادرێتە پاڵ ئەوە٫ ئەگەر بڵێین بۆ چی؟ وا ئەوکات دەڵێین ئەمە عوقوبەیە بەڕێزان، یەعنی ئێمە چۆن خوای پەروەردگار عقوبەی زانی دیاری کردووە، لە ڕووی عقوباتەوە دایکەکە رەجم بکرێت، یا جەڵد بکرێت، یا باوکەکە رەجم بکرێت، یا جەڵد بکرێت، کە عقوبەی شەرعی لەم مەسەلەدا بۆ ژن و پیاوەکە وەك یەك وایەو یەکسانە، واتە جیاوازی ناکات لە بەینیاندا کەواتە چۆن ئەو عقوبەیەی داناوە، عقوبەیەکی مەدەنیشی داناوە، خوای پەروەردگار لەوانە 《ئەم نەفی نەسەبەیە》 یەعنی 《خوای پەروەردگار مخاطبەی عەقڵ و ویژدان عاتیفەی ئەم باوك و دایکە دەکات》 دەڵێت:ئەم منداڵە بەیانی ئەگەر ئێوە زیناتان کرد، ئەم منداڵە بەم شێوازە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، نادرێتە پاڵ تۆ وە ئەم منداڵە نەفەقەو نەسەب و هەموو شتێکی دەدرێتە پاڵ دایکەکە، وە ئەوکاتە دایکەکە بەرپرسیاری یەکەم دەبێ لە بەخێو کردنی منداڵەکە. وەکو عەرزم کردن دیسانەوە حەزەرێکی ترە بۆ ئەوەی دایکەکە کاری لەو جۆرە نەکات، چونکە دوای منداڵەکەی بەو شێوازەی لێ دێت، وە باوکێك نابێت منداڵەکەی بۆ بەخێو بکات، چۆن پەروەردگار لەم بابەتەدا، ئێستە ئێمە دەڵێین: بۆ خوای پەروەردگار پەردەی کچێنی بۆ ئافرەت دروست کردووە؟ بۆچی خوای پەروەردگار حەمل بۆ ئافرەت دروست دەکات بۆ پیاو دروست نابێ بۆچی؟ خوای پەروەردگار نەسەبی منداڵەکە دەداتە پاڵ دایکەکە لە زینادا بۆ نایداتە پاڵ باوکەکە؟ هەموو ئەمانە بەربەستن بۆ ئەوەی ئافرەتەکە بیر لەم جۆرە کارانە نەکاتەوە،یەکەم: ئافرەتەکە بیرێك بکاتەوە لەوە ئەگەر ئەم زینا بکا پەردەی کچێنیەکەی نامێنێ، دووەم: حەملی بۆ دروست دەبێ، پیاوەکە حامیلە نابێت، سێیەم: ئافرەتەکە تەحەمولی نەسەبی منداڵەکە دەکات، یەعنی هەموو ئەرکە قورسەکە لەسەر ئافرەتەکەیە، بۆیە خوای پەروەردگار لە هەموو عقوبەو جەریمەیەکدا پیاو پێش دەخا بەس لەزینادا دەفەرمووێت: (الزانیة والزانی)ئافرەت پێش دەخات، ئافرەت ئەگەر ئەم هەموو بەربەستەی تێپەڕاند، ئەگەر ئەم هەموو عقوبەی تەجاوزکرد، ئەوکاتە ئافرەتەکە بەدڵنیایی موستەهەقی عقوبەی زیاترە، چونکە لەوانەیە ئەگەر ئەو پیاوە یەك جاربیربکاتەوە لەوەی کە داوێن پیسیەکەی لێکەوتەی خراپی هەیە، دەبێ ئافرەتەکە (10) جار بیر بکاتەوە، لێکەوتەی خراپی هەیە، وەکو عەرزم کردن لەڕووی جەستەیی، لەڕووی دەرونی، لە ڕووی دارایی، لەسەر ئافرەتەکە دروست دەبن، بۆیە شەرع ئەمانەی وەکو عقوبە داناوە، عقوبەی پیاوەکەش دەدا وەهی ژنەکەش دەدا لەبەر ئەمانە توشی زینا نەبن، ئەمانە بۆ ئەوەی ئینسان بیر لەوە نەکاتەوە کە خوانەخواستە زیناو کاری داوێن پیسی بکات. پرسیارێکی کەی ئەم بەڕێزە لەسەر هەمان تەوەر دەڵێت: حوکمی زیناکاری خێزان دار ڕەجمە ئیتر چۆن باسی نەسەب و بەخێوکردن دەکەین ؟ڕاستە نەسەبی خێزان بۆ نمونە ئەگەر پیاوێك خێزاندار بوبێت، ئەو تاوانەی کردبێ یا ڕۆژێك لەڕۆژان خێزان داربووبێ و کە پیر بووە بە مەقصەد ئەو تاوانەی کردبێت، عقوبەکەی ڕەجمە، بەڵام خۆ ڕجم مونافی نیە، بۆ نەسەب بەڕێزان مردن مونافی نیە، بۆ نەسەب ئێستا ئێمە ئەگەر بشمرین منداڵەکانمان پێویستیان بە نەسەبی ئێمە هەر هەیە، ئەگەر باوکێك بۆ نمونە خێزانەکەی حامیلە بێت، کە بمرێت کە منداڵەکەی مرد، خۆ ناڵێین ئەم منداڵە پێویستی بە نەسەب چیە، خۆ باوکی مردووە، دەڵێین: ئەم منداڵە پێویستی بەنەسەبی ئەم باوکەیە، دەبێت هەڵگری ئەم نەسەبوو ڕەچەڵەکەبێ، وە ئەم نەسەبە چەندین مافی دارایی و مافی مەعنەوی بۆ مناڵەکە دابین دەکەن، کەواتە ئێمە دەڵێین: ئەگەر دایکەکە مەرجیش نیە هەموو جارێک دایکەکە موستەحەقی ڕەجم بێت، چونکە لەوانەیە کچ بوبێت، ئەم کارەی کردبێ. وە پیاوەکەش لەوانەیە کوڕ بووبێت، ئەم کارەی کردبێت، لەوانەیە ژنی پێشتری نەهێنابێ، ئافرەتەکەش لەوانەیە شووی شەرعی نەکردبێت، کەواتە لەم حاڵەتانەدا ئێمە دەڵێین ئەگەرچی عقوبەکەشی ئەوە بێت، عقوبەکە مانیع نیە بۆ نەسەب، نەسەب حەقێکە ئینسان پێویستی پێیەتی بۆ ژیانی خۆی خوای گەورەش زاناتره
لینک