سەفەری ئافرەت بۆ خوێندن
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بچێته ده‌ره‌وه بۆ خوێندن له‌ده‌ره‌وه به‌ته‌نها حوكمی چیه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:شه‌رعی نیه به‌رێزان٫ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) رێگه‌ی نه‌داوه به‌وه‌ی ئافره‌تان سه‌فه‌ر بكه‌ن له مه‌سافه‌ی شه‌و ڕۆژێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌حڕه‌میان له‌گه‌ڵ بێت، ئافره‌تێك بروات كه‌ده‌ڵێ ده‌ره‌وه مه‌به‌ستی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ئه‌گینا ئافره‌تێك له كوردستاندا وه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێستا ئامرازه‌كانی گه‌یاندن و ئامرازه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یشتن و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن خێرایه، وه‌زۆر ده‌توانین بڵێین رێگای دووری نزیك كردۆته‌وه، وه ده‌كرێت، چاودێری بكرێن، له‌ناو كوردستاندا، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌راستی ئه‌مه گرفتی شه‌رعیه‌و وه ئه‌و خوشكه به‌رێزانه‌ی كه خوێندنیان یا زه‌ماله‌یان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه، یا ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مێكدا سه‌فه‌ره‌كه بكه‌ن یا ئه‌وه‌تا شه‌رعه‌ن بۆیان نیه سه‌فه‌ر بكه‌ن. خوای گەورەش زاناترە
لینک