فرۆشتنەوەی پارەی قیست
به‌ڕێزێكی كه ئه‌پرسێ ئه‌ڵێ من دوكانێكم هه‌یه ده‌فته‌رێك هه‌یه له‌قه‌رزایه ئایه ده‌گونجێ قیسته‌كه به‌یه‌كێ بفرۆشمه‌وه به پاره‌یه كه‌متر وه ئه‌و دواتر بۆخۆی قیسته‌كان وه‌ربگرێته‌وه وه من پاره‌كه بۆخۆم به مۆڵی وه‌ر بگرم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: به‌هیچ شێوازێك ئه‌مه شه‌رعی نیه به‌رێزان فرۆشتنه‌وه‌ی قیستی پاره به‌هیچ شێوازێ فرۆشتنه‌وه‌ی حه‌تا به نرخه‌كه‌ی خۆیشی بێ یا به‌كه‌متر یا به‌زیاتر به‌هیچ شێوازێك دروست نیه بۆ چونكه ئه‌مه فرۆشتنه‌وه‌ی پاره‌یه به پاره وه یه‌كێك له پاره‌كان بونی نیه له ئێستایا ئێمه ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر پاره به پاره فرۆشرا مه‌رجی فرۆشتنی سه‌ره‌كی پاره به پاره ئه‌وه‌یه هه‌ردوو پاره‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه‌یا كۆی پاره‌كان ئاماده‌بن وه ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێ ئه‌مه‌ی لێره‌یا باس ئه‌كرێ تۆ قیستێك ئه‌فرۆشیته‌وە له‌وانه‌یه قیستی ساڵی تێدابێ دوساڵی تیابێ شه‌ش مانگی تیا بێ سێ مانگی تیابێ ئه‌وانه‌و فرۆشتۆته‌وه به‌و كابرایه به پاره‌یه كه‌متر ئه‌مه به‌چ شێوازێ حه‌تا ئه‌گه‌ر بكرێ به دراوێ تر مه‌سه‌له‌ن به دۆلار گریمان قه‌رزه‌كانی ئێمه دیناره ئێمه فرۆشتومانه‌ته‌وه به دینار هه‌ر مه‌شروع نیه و وه "حه‌رامه‌و وه سوه "بۆ چونكه پاره‌ی قیسته‌كه ئاماده نیه له مه‌جلیسی عه‌قده‌كه‌یا له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه پاره‌ی قیست به پاره‌ی حازر بفرۆشێته‌وه ئه‌گه‌ر به كه‌متر بێ وه‌ك عه‌رزم كردن یا زیاتر چونكه ئه‌چێته خانه‌ی ریباوه وه ئه‌و جۆره ریبایه دروست ئه‌كا كه‌پێی ئه‌وترێ "ریبای نه‌سیئه" وه له‌م حاڵه‌ته‌ی كه ئه‌م باسی ئه‌كا ریبای فضلیش دروست ده‌كا بۆ چونكه دینار به دیناره وه دیناره قه‌رزه‌كان بڕه‌كه‌یان زیاتر له دیناره حازره‌كان بۆیه هه‌ردوو جۆر ریباكه دروست ئه‌كاو حه‌رامه خوای گەورەش زاناترە
لینک