هەڵگرتنی کرێ لە بری مامەڵەکردن بە پارەی (مضاربة) ە وە.
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێ دەڵێت: من هاورێیه‌كم دوكانێكی سه‌رتاشی داده‌نێت، ئه‌مه‌وێ %40 تێچوه‌كه‌ی من بیده‌م به‌ڵام ئه‌و كاری تێدا ده‌كا من خۆم له‌وێ ئیش ناكه‌م ئه‌و ئیش ده‌كا وا رێك كه‌وتوین ئه‌و هه‌قی رۆژانه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێتەوه كرێی مه‌سروفاتی دوكانه‌كه‌ش دوای ده‌ر بكه‌ین. له كۆتایشدا هه‌ر زه‌ره‌رو خێرێك هه‌بوو به‌ژدار بین به‌یه‌كه‌وه تایا واتا له زه‌ره‌رو قازانج له%40 من به‌ژدار ده‌بمئایه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه دروسته؟یا دروست نیه ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به هیچ شێوازێك دروست نیه، به‌رێزان بۆچی دروست نیه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه رێكاره‌كانی موزاره‌به‌ی شه‌رعی تێدا نیه، تۆ پاره ده‌ده‌ی كه‌سێك كاره‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه (مضاریبن) بۆیان نیه رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌داهاتی دوكانه‌كان٫ یا كاره‌كان٫ بۆخۆیان هه‌ڵ بگرن٫بۆ؟ چونكه له‌وانه‌یه قازانجه‌كه ته‌نها بریتی بێت له‌وه‌ی كه ئه‌وان بۆخۆیانی هه‌ڵده‌گرن، ئه‌ی خاوه‌ن پاره‌كان چی بكه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه عه‌مه‌لیه‌ی (مصاربه) سروشتی وایه ئه‌و خاوه‌ن پاره‌یه، ئه‌م خاوه‌ن كاره ئه‌م به پاره‌كه‌ی ئه‌و كارده‌كات، ده‌بن به شه‌ریك، له داهاتی ئه‌م شوێنه‌دا ئه‌م دوكانه‌یدا، رێك ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیسبه‌ی داهاته‌كه چه‌نده‌بێ له(%40)بۆ خاوه‌ن پاره له(%60)بۆ خاوه‌ن كار، به‌م شێوازه شه‌رعیه." وه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ر ڕووی دا خاوه‌ن كار ته‌حه‌مولی زه‌ره‌ر ناكا، چونكه ته‌بیعه‌تی (مضارەبە) وایه ته‌نها خاوه‌ن ده‌ست مایه زه‌ره‌ری پاره ده‌دا. به‌مه‌رجێك كه‌سی (خاوه‌ن كار)كه‌مته‌ر خه‌می نه‌كردبێت، له به‌رێوه‌بردنی كاروو شوێنه‌كه‌یدا، بۆیه ئه‌م معامه‌له‌یه به‌م شێوازه ناشه‌رعیه، وه ئه‌مه (مضارەبە) نیه ٫ ئه‌و به‌رێزه‌ی كه پاره‌كه‌ی داوه ده‌بێت به لە(%60) خێری به‌ر بكه‌وێت، یا نسبه‌ی له(%40) داوا كردوه پێی بده‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ی كه سه‌رتاشه‌كه‌یه‌و دوكانه‌كه ده‌بات به‌رێوه ده‌بێ كۆی داهاته‌كه حسێبكه‌ین، ئه‌و له(%60)به‌رێ و لە(%40)بدا به‌و نه‌ك بڵێ من رۆژانه‌ی خۆم هه‌ڵده‌گرم له‌رۆژانه‌كه، چی مایه‌وه به‌شی ده‌كه‌ین ئه‌مه "حه‌رامه" وه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئالیه‌ت و رێكاره‌كانی (مضارەبەی) شه‌رعت رێ ناكاته‌وه خوای گەورەش زاناترە
لینک