زیادکردنی قەرزی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک
:به‌رێزێكی كه ئه‌پرسێ ئه‌ڵێ ئێمه شاره‌وانی پێمان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پاره‌ی خۆڵ‌و خاشاك نه‌ده‌ن ئه‌وا مانگانه سه‌دا حه‌وتی زیاتر دێته سه‌ر ئایه ئه‌مه ئه‌بێ به‌ریابا
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌دڵنیایه‌وه به‌رێزان ئه‌بێ به‌ریبا وه شاره‌وانی نابێ ئه‌م كاره بكا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان . یانی نابێ تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر دواكه‌وتی له دانه‌وه‌ی پاره‌كه من سوی ئه‌كه‌مه سه‌ر نا تۆ بۆت نیه پاكی نه‌كه‌یته‌وه به‌ر ماڵه‌كه‌ی وه بۆت نیه خاشاكه‌كه‌ی بۆ فرێ نه‌ده‌ی ئه‌مه "حه‌رامه" شاره‌وانی نابێ شه‌رتی وا دانێ وه من پێشتریش قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆو غه‌رامات كرد كه وتمان شرطی جه‌زائی به‌زیاد كردنی پاره له هیچ عه‌قدێكدا وه له هیچ ئیلتزامێكی قانونی و شه‌رعیدا دروست نیه دابنرێ كه‌واته ئه‌مه "حه‌رامه"ئێمه دوو حه‌لمان له‌به‌ر ده‌ستدایه یان شاره‌وانی ته‌عدیلی ئیلتیزامه‌كه‌ی بكا ئه‌م شه‌رته جه‌زائیه لابه‌رێ وه ئه‌م پاره زیاده‌یه لابه‌رێ یا ئه‌وه‌تا دوكان داره‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌زانن شاره‌وانی ....نابا پابه‌ند بن به‌پێدانی پاره‌كه له‌كاتی خۆ‌یا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیاده‌یه‌ی نه‌چێته سه‌ر وه خۆیشیان توشی "سو‌و" نه‌بن وه ئه‌و حه‌رامه نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌ستۆی شاره‌وانی كه‌واته گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به جۆرێك له جۆره‌كان به به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی یا ئه‌م ده‌زگایه‌ی كه په‌یوه‌نده به كۆكردنه‌وه‌ی خاك و خۆڵه‌وه خاشك و پاشه‌رۆكان وپاشماوه‌كانه‌وه ئه‌و ئه‌م ئیلتیزامه پێداچونه‌وه پیا بكا به‌شێوازێكی تر رێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. خوای گەورەش زاناترە
لینک