زیادکردنی قەرزی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: ده‌ڵێت: ئێمه شاره‌وانی پێمان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی (3مانگ) پاره‌ی 《خۆڵ‌و خاشاك》 نه‌ده‌ن، ئه‌وا مانگانه 《%7》 زیاتر دێته سه‌ر, ئایه ئه‌مه ده‌بێت به‌ریبا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌دڵنیایه‌وه به‌رێزان ده‌بێت 《به‌ریبا》 وه شاره‌وانی نابێت ئه‌م كاره بكا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، یانی نابێت تۆ بڵێی: ئه‌گه‌ر دواكه‌وتی له دانه‌وه‌ی پاره‌كه، من سووی دەخه‌مه سه‌ر. نا تۆ بۆت نیه پاكی نه‌كه‌یته‌وه، به‌ر ماڵه‌كه‌ی وه بۆت نیه خاشاكه‌كه‌ی بۆ فرێ نه‌ده‌ی، ئه‌مه "حه‌رامه" شاره‌وانی نابێ شه‌رتی وا دانێ٫ وه من پێشتریش قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌کردووە، وه بۆ (به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ) قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی (به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆو )غه‌رامات كرد كه گوتمان شه‌رتی جه‌زائی به‌زیاد كردنی پاره له هیچ عه‌قدێكدا، وه له هیچ ئیلتیزامێكی قانونی و شه‌رعیدا دروست نیه دابنرێت، كه‌واته ئه‌مه "حه‌رامه" ئێمه دوو حه‌لمان له‌به‌ر ده‌ستدایه، یان شاره‌وانی (ته‌عدیلی ئیلتیزامه‌كه‌ی بكا) ئه‌م شه‌رته جه‌زائیه لابه‌رێت، وه ئه‌م پاره زیاده‌یه لابه‌رێ، یا ئه‌وه‌تا دوكان داره‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌زانن شاره‌وانی لای نابات پابه‌ند بن به‌پێدانی پاره‌كه، له‌كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیاده‌یه‌ی نه‌چێته سه‌ر، وه خۆیشیان توشی "سو‌و" نه‌بن وه ئه‌وە "حه‌رامه" نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌ستۆی شاره‌وانی٫ كه‌واته گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به جۆرێك له جۆره‌كان به به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی یا ئه‌م ده‌زگایه‌ی كه په‌یوه‌نده به كۆكردنه‌وه‌ی خاك و خۆڵه‌وه خاشك و پاشه‌رۆكان وپاشماوه‌كانه‌وه‌٫ ئه‌و ئه‌م ئیلتیزامه پێداچونه‌وه، پێدا بكات، به‌شێوازێكی تر رێك بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. خوای گەورەش زاناترە
لینک