05/09/2025 - 08:26 AM
18 بینراو

بەشداریکردن لە کۆمپانیای K.G بۆ ڕیکلام.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك دەپرسێت:  دەیەوێت، بەژداری بکات لە شەریکەی  (KG)کەدیسانەوە شەریکەیەکی  ئەمریکیە، ئەم شەریکەیە ئیش لەسەر تەسویقی (ئەفلام) دەکات، لە سەر تەسویقی (فلیم) دەکات

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: شەریکەکە دیارە بڕێك پارە لەو کەسە وەردەگرێت کە بەژدار بوو لە شەریکەکەدا دواتر ئەو کورتە فلیمیان بۆ دەنێرێت، ئەمان دیارە پارە دەدەن، لە موقابیلی ئەوەی پارەیان داوە بە کۆمپانیا، کۆمپانیاش لە موقابیلدا بڕێك پارە دەدا، بەوان دواتر ئەمان بۆ نمونە  وا وێنا دەکرێت کە سەیری ئەم فلیمەیان کردوە،  بینەری ئەم فلیمە بوون٫ دواتر کۆمپانیا دێ ئەم فلیمانە 《تەرویج》دەکات،  لە بازاڕدا   دەڵێت: بۆ نمونە ئەم فلیمە (10) ملوێن بینەری هەبووە,  لە کاتێكدا  حەقیقی نیە ئەم  داتایە  (10) ملوێن بینەری نەبووە,  ئەم سیستەمە (10) ملوێن بینەری هەبووە، کە کۆمپانیا خەڵکێکی  هێناوە بەژداری پێ کردووە، لە سیستەمێکدا پارەیەکی    لەوان وەرگرتووە، وە جگە لەوەی پارەی لەوان وەر گرتووە دواتر کە فلیمەکەی بۆ ناردوون، ئەوان بۆ ئەوەی لایکی بکەن، یان شێری بکەن، یا هەر شتێکی بۆ  بکەن ئەوانیش هاتون کۆمپانیا پارەی داونەتێ، لە موقابیلی  ئەمەدا  دواتر کۆمپانیا ئەمە دەکات، بە 《تەرویج》 دەیکا بە ڕێکلام  بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێ  کە فیلیمەکە دەخاتە بازاڕەوە بڵێ :ئەم فلیمە (10) ملوێن بینەری هەبووە, ئەوکاتە نرخی فلیمەکە بە دڵنیایی لە بازاڕدا ڕەواج پەیدا دەکات،  وە زۆر زیاتر دەکات، ئێمە دەڵێین: ئەگەر هاتوو  سیستەمەکە تەنها ئەوەندەیش بێت، وە تەسویقی شەبەکی تێنەکەوێت،   واتە تۆ خەڵك بێنی و وە ئەو خەڵکانەی  کە لە ڕێی تۆوە دێن تۆ دوای  پارەت بۆ بگەڕێتەوە، ئەگەر تەنها ئەمەش بێ کەلە پرسیارەکەیشدا هاتووە،  هەر "حەرامە" بەڕێزان چونکە ئەمە بۆ خۆڵ کردنە چاوی ئەو خەڵکانەی کە دواتر فلیمەکان دەکڕن، بۆ ئەو خەڵکانە وا وێنا دەکرێت، لە بەر چاویان ئەم بەرنامەیە، ئەم فلیمە،  زۆر بەهێزە، بۆیە ئەوەندە ملوێن بینەری هەبووە،  لە کاتێکدا ئەوانە بینەری حەقیقی نەبوون، ئەوانە تەنها پارەیان وەرگرتووە، لە موقابیلی ئەوەی لایکێکی فلیمەکە  بکەن، یا وەکو بینەر وێنای  بکرێن لە پێش چاوی کڕیارەکان  کە ئەمە  وەکو ئەوەی پێغەمبەری خوا( ﷺ) باسی ئەکا لە فەرموودەکەی کە باسی  بەیعی 《نەجەش》 دەکات، بەیعی 《نەجەش》 ئەو بەیعەیە  کە تۆ دەچیتە سەر کاڵایەك  بە مەبەستی کڕین نرخ نادەی،تەنیا بەمەبەستی ئەوە نرخ دەدەی، کە کاڵاکە شیرن بکەی، لای کڕیارێکی تر، یانی بۆ نمونە لای مەعرەز بابڵێین  مەعرەزی ئۆتۆمبێل، با وا نمونە بێنینەوە لە مەعرەزی ئتۆم بێلدا کۆمەڵێك دەڵاڵ هەن بەیەکەوە کاردەکەن، سەیارەیەکمان داناوە ئەو سەیارەیە دەڵاڵەکان کە هەست  دەکەن، موشتەریەك دێت، بە دەوری کاڵاکەیدا لەوانەیە دڵی بچێتە سەری،  وە پرسیاری دەکات، ئەوانیش دێن بە بێ ئەوەی کە مەبەستی کڕینیان هەبێت بە فرۆشیار دەڵێن:  هەر بە شەریکەکەی خۆیان یان بە هاوڕێکەی خۆیان  ئەم سەیارەیە چۆنە٫ و بای چەندەو بۆ ئەوەی کەسی کڕیاری یەکەم وا لای وێنا بێت   کە مشتەری هەیە، سەیارەکە لەوانەیە دوو سێ کەس ئەمە بکات، ئەوکاتە ئەم لە دڵیدا شیرن دەبێت، کە سەیارەکە مووشتەری هەیە، وە لەوانەیە ئەمان سعریش بدەن، سعرێکی خەیاڵی بدەن، بەسەیارەکە زیاد لە نرخی بازاڕ، بەس بۆ ئەوەی کە کڕیاری یەکەم بکەوێتە چاڵ، وە کڕیاری یەکەم وای لا دروست بێ کە ئەم سەیارەیە ئەوەندەی پێ دەدەی، یا ئەوەندە دەکات، وە هێشتا خاوەنەکەی نایدا لەکاتێکدا نرخی حەقیقی سەیارەکە ئەوەندە نیە، وە ئەم کڕیارانە کڕیاری وەهمین، وە کەسی یەکەم کە فرۆشیارە، دەزانێت ئەمانە کڕیار نین، بەڵام تەنها بۆ ئەوەی کاڵاکە لای مشتەری یەکەم شیرین بێت، یا بکەوێتە چاڵەوە، لە زانینی نرخی ڕاستە قینەی کاڵاکەدا، ئەم کارە دەکەن، ئەمە "حەرامە" درۆیە٫ فێڵە٫ لە خشتە بردنە ئەوەی لەم فلیمەدا دەکرێت، هەمان شتە دوبارە دەبێتەوە، ئێوە بە مەبەستی ئەوە سەیری فلیمەکەتان نەکردووە کە فلیمەکەتان بە دڵە، وەلەوەی کە پارەتان دەست دەکەوێ لەمەی کە کردوتانە، بۆ کۆمپانیا،  کەواتە ئەوە یەکەم کار کە "حەرامە" دووەم:  ئەم فلیمانە بەڕێزان فلیمی (ئەمریکین) و (هۆڵیود) بەرهەمی دەهێنێت، بەدڵنیایەوە مەشاهیدی حەرامی تێدایە بەدڵنیاییەوە ئافرەتی لەوانەیە ڕوت یا نیمچە ڕوتی تێدا بێت"  گرتەی سێکسی تێبکەوێ٫ ئەم فلیمانە وەلەوانەیە ئەم فلیمانە تەرویج بۆ کۆمەڵێ سیاسەتی چەوت دەدەن، کە ئەم سیاسەتانەی ئەمریکا ،لای وڵاتانی  دونیا شیرین دەکات، وە ئەو هەموو خۆکوژی و کاولکاریەی ئەمریکیەکان، دەیکەن بە عالەم دواتر ئەمانە بەتەڵ فلیمێکت بۆ دێنێت وای وێنا دەکات، کە ئەمە لە پێناوی ئازادی، لە پێناوی  داکۆکی کردن، لە مافی  گەلان، بۆ نمونە بڕۆ سەیری فلیمی ئەمریکیەکان بکە لە (ڤێتنامدا) کە ئەوشارەیان وێران کردووە٫ لە یاباندا کە ئەم شارانەیان وێران کردووە، لە عێراقدا کە ئەم شارانەیان وێنا کردووە، وا سەرنجت ڕادەکێشێت  بەوەی کە ئەمریکا وڵاتێکی  فریاد

لینک