وەرگرتنی زەکات بۆ ئەو کەسانەی لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل قەرزار بوون
بەڕێزێکی کە دەپرسێت، هاوڕێیەکمان هەیە , سەیارەیەکی کڕیووە نرخەکەی (٨٠) وەرەقەیە واتە بە (٨٠٠٠) هەزار دۆلار کڕیوویەتی٫ لە سەری قەرزار بووە٫ مەعاشی مانگانەکەی (ملیوێن وسەد هەزارە) جاری واهەیە زیاتریش وەر دەگرێت، ئایە پارەی زەکات وەر بگرێت، ئەم بەڕێزە یا وەری نەگرێت ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.m وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام/ دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئەم بەڕێزە تاچەند زەرورە، بەو سەیارەیە کە کڕیویەتی، وە حاڵی خێزان داری چەند منداڵی هەیە، وە ئایە خانووی، خۆی هەیە یا خانووی خۆی نیە وە ئایە ئە توانێ لەو پارەی مەعاشەی وەری دەگرێت، قەرزەکانی بداتەوە، بەینی خۆی وو خوا ئەگەر ئەم پارەیە لەسەر ئەو کە قەرزدار بووە، لە سەر (٨٠) وەرەقە دەتوانێت، قەرزەکانی بداتەوە، لەڕێی مووچەکەیەوە، وە خانووی خۆی هەیە؟ وە زەروریاتی تری نیە؟ ئەوکاتە "حەرامە" زەکات وەربگرێت، پێویستە لە داهاتی موچەکەی قەرزەکە بداتەوە، ئەگەریش نا پێویستیوو زەروریەتی هەبووە، بەسەیارەکە هەردەبێت، هەیبێت، ئیشی ناڕوات، ژیانی ناڕوات، مەعیشەتی ماڵ ومنداڵی ناڕوات، وە دووەمیش مووچەکەی بەشی ئەوە ناکا ئەم قەرزە بداتەوە، بەتایبەتی لە هەلو مەرجی ئەمرۆدا کە ئێستا حکومەت بە سێ مانگ مووچەیەك دەدات، یا هەر نایدات، یا بە کەم وکەسری دەیدات، وە ئەم کەسە پێی نادرێتەوە، قەرزەکە وە گوناه بار دەبێت، لەسەر ئەوەی کە قەرزەکەی پێ نادرێتەوە، ئەوکاتە بەڵێ لە قەدەر ئەوەندەی کە قەرزەکەی پێ دابین دەبێت و قەرزەکەی بۆ زەروریەتێکی ژیانی خۆی کردووە دروستە زەکات، وەربگرێت، بەڵام زیاتر نا، کەواتە دەکەوێتە سەر دین و ویژدانی کەسەکە خۆی، بەینی خۆ ی و خوا، خوایگەورە لە قیامەتدا محاسەبەی دەکات، ئەگەر زەکاتی پێ ناشێت، تابتوانێت وەری بگرێت، ئەگەر پێشی دەشێت، ئەوکاتە دەتوانێت، وەری بگرێت لەقەدەر ئەوەندەی کە پێداویستیەکانی ژیانی پێ پڕ دەکاتەوە کە پێویستەیەکانی پێ پڕ کردەوە زیاتر ناتوانێ وەر بگرێ . خوای گەورەش زاناترە
لینک