وەرگرتنی پارە لەبری دانانی پارەی وردە لەبانک
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: لە بانقێك دیارە ئە ژمارێکی (بانکی) هەیە دەڵێت: هەرکاتێک بمەوێ پارە بخەمە سەرحسابەکەم، ئەگەر (5000) و (10000) بێت کە مێك عمولە، وەردەگرن بەڕێژەی لە هەزاردا (3) بەڵام بۆ (25000) و (50000)هیچ وەر ناگرن, دەڵێن: (5000)و(10000) ئەرکی ژماردنوو حساباتی زیاترە, لە چاو (25000) و (50000) هەزاری ئایە ئەم مامەڵەیە ئەبێتە ڕیبا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.m وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئەگەر ئەم پارەیە کڕینی ڕەسید نەبێت، وە بانك بۆ ئەوکارەی تەرخان بکات، کەئەو ئەرکی قورس ترە، وە ژماردنی قورس ترە، ئەوکاتە یا هەڵگرتنی (50000 )لەوە دەچێت، جێگەی زۆرتر لە بانق دەگرێت، ئەمە قورسترە ،ئەمە گرفتی نیە، چونکە ئێمە گوتوومانە. ئەگەر (بانق) پارە وەر بگرێت، لەبەرامبەر پاراستنی پارەکەیدا پارە وەر بگرێت، ئەوکاتە گرفتێکی نیە، بەڵام ئەگەر ئەمە بچێتە خانەی ئەوەی کە بانق پێی بفرۆشێت، (ڕەسیدی پێبفرۆشێت) یا ئەم پارانەی بۆ بگۆڕێ٫ بە فیئەیەکی تر٫ یانی (5000) دەداتێ دواتر (10000)دەیاتێ، لە موقابیلی ئەوە پارەی لێ وەردەگرێت، ئەمە دەبێ بە (سوو) وە "حەرامە"بەڵام وەکو ئەوەی لە پرسیارەکەدا هاتووە، تەنها لە پێناو ئەمەدا ئەم پارەیە، وەربگرێت، کە قورسترە هەڵگرتنی ژماردنی قورسترە، ئەو کاتە دەڵێین: ئەمە گرفتی نیە . خوای گەورەش زاناترە
لینک