05/09/2025 - 12:32 AM
14 بینراو

کارمەندی نووسینی گرێبەست لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل

گشتی

بەڕێزێکی تر ئەپرسێ کاتبی لە مە عرەزی ئۆتۆمبێل ئەو کەسانەی کە نوسینی عەقد ئەکەن هیچ ئیشکالێکی تیایە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.m وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر هیچ گرفتێکی تیا نیە چونکە ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین بە شێوازێکی گشتی عەقدی عەقدی مەعرەز هەتاوەکو ئێستا ش گرفتی تیا نیە مەگەر کۆ مەڵێ عەقد یا هەندێ عەقد تایبەت بن بەوەی کە سەیارەکان سوویان تێ ئەکەوێ یا عەقدەکان بە شێوازێك لە شێوازەکان حەرامیان تێ ئەبکەوێ ئەو کاتە نوسینی ئەم جۆرە عەقدانە حەرامە بەڵام بە گشتی ئیشی مەعرەز وە ئیشی نوسینی عەقد لە مەعرەزا گرفتێکی شەرعی نیە هەرکاتێکیش عەقدێك حەرامی تێکەوت ئەو کاتە بەس ئەو عەقدە حەرامە نەك کۆی کارەکە یا کۆی پیشەکە حەرام بێ . خوای گەورەش زاناتره

لینک