بۆچی لهسهر ههمووشت سوپاسی خوای گهوره بكهین
بەڕێزێک دەپرسێت: پرسیارێک هەیە دەڵێت: زۆر لە مێشکمدا ماوەتەوە، بۆم ڕوون بکەرەوە بەوەی، کە ئێمە بۆچی دەبێ بۆ هەموو شتێک سوپاسی خوای گەورە بکەین؟ بۆ نموونە دەڵێت: من ئەگەر نەخۆش بکەوم٫ یا قاچم بشکێت یا تووشی کێشەیەک بم، بۆ بڵێم (الحمدللە) ئەگەر هۆکارەکەی خۆمە٫ ئەوە بۆچی بڵێم: (الحمدللە) ئەگەر هۆکارەکەش خوای گەورە ناردوێتی٫ من چۆن بزانم خوای گەورە هۆکارەکەی دروست کردووە؟ یا دەڵێت: ئەگەر بۆ نموونە کەسێک چاکەیەک لەگەڵ مندا بکات، من سوپاسی ئەوە دەکەم، بۆچی سوپاسی خوای گەورە بکەم؟ بۆچی بڵێم (الحمدللە) من چۆن دەزانم کە خوای پەروەردگار ئەوی هەڵناوە بۆ ئەو کارەم لەگەڵدا بکات؟ یا دەڵێت: ئەگەر کەسێک بابەتێک بە دەست بێنێ ٫ (خێرێک) (چاکەیەک) (قازانجێک) بۆ خۆی بە دەست بێنێ٫ چی پێویستەکات، بلێ:(الحمدالله) لە کاتێکدا کە ئەو بەڕەنج و ماندووبوونی خۆی ئەو کارەی کردووە، یان ئەگەر بەڵایەکی بە سەر بێت، بۆ هەردەبێت بڵێ: (الحمدالله) هۆکارەکەی چییە دەڵێت: لە کاتێکدا ئەمانە کۆمەڵێک کارن بە ویستی مرۆڤەکان بەڕێوە دەچن بۆچی ئێمە سوپاسی خوای لەسەر بکەین ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان بابەتی بەسەرهات و پێشهاتەکانی ژیانی مرۆڤ، لە کۆدا واتە: لە حاڵەتی گشتییە، هیچ شتێک بە بێ ویستی (خوا) ڕوو نادا، ئەمە حەقیقەتێکی(موتڵەقە)ئینسان دەبێت قەناعەتی تەواو ڕەهای هەبێت، بەوەی کە هیچ شتێک لەم گەردوونە بە پێویستی پەروەردگار ڕوونادات، باش بێت یان خراپ، بەڵا و ناڕەحەتی بێ یا نیعمەت و بەخششی خوای پەروەردگار بێت، کەواتە ئێمە کاتێک باس لەوە دەکەین، کە دەڵێین: خوای پەروەردگار نیعمەتی کردووە، لەگەڵ کەسێک کاتێک باس لەوە دەکەین، کە دەڵێین: خوای پەروەردگار کەسێکی بە سەر کردووەتەوە٫ بە موسیبەت و بەڵایەک دەبێت، ئەم دوو کەسە هەردووکیان بزانن، نیعمەتەکە لە لای خواوە هاتووە، بەڵام موسیبەتەکەش هەر لە لای خوای پەروەردگارەوە هاتووە، بۆچی بڵێین: (الحمدللە)؟ لەبەر ئەوەی ئێمە لە کاتی (خۆشگوزەرانییدا) لە کاتی دەستکەوتدا لەکاتی داهاتدا ئێمە دەڵێین: ئێمە شتێکمان بە دەست هێناوە باشە کێ ئەو نیعمەتانەی داوە ئێمە شتی پێ بە دەست بێنین؟ کێ نیعمەتی عەقڵی داوەکێ؟ نیعمەتی چاوی داوە؟ کێ نیعمەتی دەستی داوە؟ کێ نیعمەتی دڵی داوە؟ کێ نیعمەتی ژیانی داوە؟ ئەم نیعمەتانە پەروەردگار داونی، کەواتە ئەو ئەسبابانەی کە ئێمە دەستکەوتەکەمان پێی دەستکەوتووە پەروەردگار بەخشیوێتی، وە پێویستەکات، سوپاسی بەخشەری نیعمەتەکە بە ڕاستەوخۆ بکەین، کە پەروەردگار خۆیەتی، سەرچاوەی نیعمەتەکە زاتی ئەوە، نەک ئێمەین، یانی کە ئەوکەسانەی ترن کە بەرامبەرمانن، ئەگەر بەڵاو ناڕەحەتیەکیش دێ بەڕێزان بۆچی ئێمە هەر لەبەر ئەوەی ئێمە کاتێک دەڵێین:(الحمدللە) بەڵا کە بە سەر ئینساندا دێت، لە نیعمەتێک لە نیعمەتەکانی خوایە، ڕوو دەدا بۆ نموونە تۆ دەستت شکاوە، قاچی شکاوە، بۆ ناپرسی بەوەی کە تۆ خوا چەند هەزار ئەندام و کارگەی لە جەستەی تۆی داوە. تۆ ئەگەر یەک نیعمەتی دەست شکانێک بەسە لە دەست چووە کە دەست شکانە ئێ بۆچی لەسەر باقی نیعمەتەکانی کە سوپاسی خوا ناکەی؟ تۆ 《چاوت ساغە》 《قاچت ساغە》 《دڵت ساغە》 《مێشکت ساغە》 《سییەکانت ساغن》 《گورچیلەکانت ساغن》 《مەعیدەت ساغە 》ئێ 《بۆری خوێنەکانت ساغن》 هەموو ئەم نیعمەتانە وەکو سەدەها و هەزارەهای تری وەک ئەمانە کە ساغن تۆ بۆچی دەبێ تەنها ئەوەت لە پێش چاو بێت کە یەک بەڵا هاتووە، کە قاچێکت شکاوە، یا بەڵایەک هاتووە، دەستێکت شکاوە، یا بەڵایەکت هاتووە، زەرەرێکی مادیت کردووە، خوای پەروەردگار:( وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ) هەرچی نیعمەتێک ئێمە هەمانە، هی پەروەردگارە، کەواتە ئەگەر هەموو نیعمەتەکانی پەروەردگار ئێمە نابێت بەلەدەستچوونی نیعمەتێک ئەوەمان لە بیر بچێت، کە مونیعیمێکی گەورە هەیە هەرچی نیعمەتێک هەیە هی ئەوە، ئەبێ ئێمە هەمیشە ئەوەمان لەبەر چاو بێت، کە نیعمەتەکان هی خوان، دواتر چۆن بزانین کە ئەگەر بەڵایەکمان بە سەر بێ لە خواوەیە؟ وەکو عەرزم کردن، لە ئیمانەوە دەزانین، کە ئێمە ئیمانمان بەوە هەیە، ( ما شاء الله كان وما لم يشأ لم يكن) ئەمە حەقیقەتە، وە پێویستە هەموومان قەناعەتمان وابێت، جگە لەمانە هەمووی ئێمە دەگەڕێینەوە سەر ژیان و سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) ئەصحاب دەفەرموون: پێغەمبەری خوا (ﷺ )ئەگەر تووشی باشەیەک ببوایە٫ دەی فەرموو:( الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات)واتە: سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە لە سایەی بەخشش و نیعمەتەکانی هەموو کارەباشەکان پێک دێن، ئەگەر تووشی ناڕەحەتییەکیش ببووایە دەی فەرموو: 《 الحمدالله علی حال》 سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە لەسەر هەموو حاڵێک هەر دەبێت ئینسان سوپاسگوزاری ئەو بێت، بەوەی کە ئەمە بەسەرکردنەوەی خوای پەروەردگارە،وە بە سەرکردنەوە لەهەموو نیعمەتەکان نەکردووە، تەنها نیعمەتێکی بردووە جگە لەمە هەمووی (الحمدالله) خۆی بۆ خۆی عیبادەتێکی گەورەیە٫ هەر ئینسان هەموو کاتێک دەمی خۆی ڕابێنێت بڵێت: (الحمدللە الحمدللە) ئەمە بۆ خۆی عیبادەتە٫ چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:《 خۆشەویسترین قسەکان لە لای خوا، خۆشەویسترین گوزاریشتەکانی مرۆڤ کە دەیکات پێغەمبەری خوا ﷺ: ( أحبّ الكلام إلى الله أربع: سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) ئەم چوار وشەیە لای خوا زۆر خۆشەویستن، کەواتە تۆ بەڵا هەیە، نیعمەت هەیە، هەرچی هەیە هەر دەمت ڕابێت بڵێ:( الحمدالله) چونکە تۆ بە وشەیەکت گوتووە لای خوا خۆشەویستە، وە ئەو کەسەیشی بەردەوامە لەسەر ئەم وشەیە، خوای گەورە بە تەئکید قسەکەرەکەیشی خۆشدەوێت، یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی (الحمدللە)ئەوەیە بەڕێزان کە ئەمە (گەورەترین زیکره) وەکو پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە ئەفەرموێت، گەورەترین زیکره، ( افضل الذكر لا اله الله ) وافضل الدعاء (الحمدالله)کەواتە هەر کاتێک ویستت دوعا بکەی بپاڕێیتەوە، سەرەتا بڵێ: (الحمدللە) بۆ سوپاسی خوا دەست پێ بکە٫ بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بزانێ کە تۆ دێی سوپاس گوزاری٫ وە ئەگەر داوای شتێکی تر بکەی لە خوا٫ خوای گەورە بداتێ لێی بێمنەت نابیت، بەڵام ئەگەر تۆ ئێستا سوپاسی خوا نەکەی لەسەر ئەم هەموو نیعمەتە، بۆ بە سەرکردنەوەیەکی کەم خوانە خواستە ناشکوری بکەی، ئەو کاتە خوای گەورە دەزانێت، بەوەی کە تۆ "عەبدێکی سپڵەیت عەبدێکی پێ نەزانیت نیعمەتی ترت لەگەڵ ناکات"وە ئەمە جوابی دوعاکانیش ناداتەوە٫ بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: افضل الدعاء: (الحمدللە) لە حەدیثەکەی تردا پێغەمبەری خوا (ﷺ) (الحمدللە) بە چی باسەکات، بە (العلم المثانی) یانی ئێمە دەڵێین: خوای پەروەردگار کە باسدەکات، کە چی داوە بە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت:( ولقد آتيناك سبعا من المثاني والقرآن العظيم) پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرموێت: الحمدُ لله ربِّ العالمين ؛ هي السبعُ المثاني الذي أوتيتُه ، و القرآنُ العظيمُ» الحمدالله رب العلمین ئەو قورئانی عەزیمەیە کە خوای گەورە بە منی داوە، کەواتە کە تۆ دەڵێی (الحمدللە) ئەمە وەصفێکە بۆ خوای پەروەردگار، وە نوتق و گوتنی، ئەو کە خوای پەروەردگار بە پێغەمبەری داوە، یەکێکی کە لە گەورەییەکانی (الحمدللە) بەڕێزان ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێت: (الحمدللە) تەرازووی عەبد پڕ دەکات، لە چاکە لە قیامەتدا، واتە ئەگەر ئێمە دەمانەوێت، تەرازووەکەمان کردەوەی زۆر قورسی تێدابێت، چاکەی زۆر قورسی تێدابێت، مەفروزە بڵێی: (الحمدللە)چونکە لە حەدیثەکەدا دەفەرموێت:( الطهور شطر الإيمان ، والحمدالله تملأ الميزان) دەفەرموێت: 《الطهور》 واتە: 《پاک و خاوێنی نیوەی ئیمانە》 وە گوتنی (الحمدللە) دەفەرموێت: "تەرازووی کردەوە چاکەکانی مرۆڤ پڕ دەکەنەوە" بۆیە بەڕێزەکەم مێشکت بەمەوە مەژغوڵ نەبێت، دڵت ساف کە، مێشکت ساف، کە دایمە بڵێ: (الحمدللە) لە سەر هات و لەسەر نەهات، لەکاتی ئیسراحەت، لە کاتی ئیش، "زمانت ڕابێنە کە هەمیشە بڵێی: (الحمدللە) چونکە ئێمە نازانین بەهرە و تایبەتمەندییەکان٫ وە چەند ئەمانە لای خوای گەورە بەرزمان دەکەونەوە ئاگامان لەم وشانە بێت، بەردەوام بیڵێین. خوای گەورەش زاناترە
لینک