وە هەموو قورئانی جێبەجێ کردوو
بەڕێزێکی تر دەپرسێت: دەربارەی جێبەجێکردنی فەرمایشتەکانی قورئان٫ هەندێک فەرمایشت هەن لە قورئاندا کە نەم بیستووە پێغەمبەری خوا(ﷺ) جێبەجێی کردبێت، وە نەشم بیستووە هاوەڵانی جێبەجێیان کردبێت، ئەم بەڕێزە نمونە بەمە دێنێتەوە دەڵێت:خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( قُلْ سِيرُواْ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُواْ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ) دەڵێت: نەم بیستووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمەی جێبەجێکردبێت، وە ئەگەر پێغەمبەری خوا (ﷺ) جێبەجێی کردووە بەڵگە چیە ؟ئەگەر نەکراوە بۆ چی نەکراوە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام/ ئەم بەڕێزە دەڵێت: خوای گەورە فەرموویەتی: ( قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ) ئەمە "صیغەی فعلی أمرە" خوا دەفەرموێت: "بڕۆن بە زەویدا" ( فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ) ”وە سەیریش بکەن بزانن چۆن سەرەتای ژیان سەرچاوەی گرتووە و لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە" بەڕێزان ئێمە دەڵێین: ئەو ئایەتانەی لە قورئاندا، وە (فرمانەکانی قورئان) هەوموویان بۆ واجب بوو نین، ئێمە دەڵێین: ئەمر لە قورئاندا کە هاتووە بە (٢٣)مەعنا هاتووە، هەیە بۆ (واجب بوونە)، هەیە بۆ (سوننەتە) واتە یا بۆ نمونە (موستەحەبە) واتە: باشتر وایە جێبە جێی بکەین، ئەمر هەیە بۆ (موباحە) واتە:ئاساییە جێ بەجێ بکەیت، وە ئاسایشە جێبەجێی نەکەی، (ئەمرمان) هەیە بۆ (تکوینە) ئەمرمان هەیە بۆ ( تسخیر)ە ئەمرمان هەیە بۆ ڕاوێژکردنە، ئەمرمان هەیە بۆ ئیعتیبارە وەکو عەرزم کردن بە (٢٣) واتا ئەمر لە قورئاندا هاتووە، ئەم ئایەتە بۆ صیغەی ئەمر هاتووە، بەس ئەمرێکی وجوبی، نا ئەم ئەمرە بۆ (ئیباحەیە) بەڕێزان واتە: خوا دەفەرمووێت: بگەڕێن بەزەوویدا مەرجە هەموومان بگەڕێین بەزەویدا بزانین چۆن خەڵق درووست بووە؟ نا خوای پەروەردگار خۆی بۆنمونە لە قورئاندا چەندین (ئەمری) تری هەیە کە (ئەمرەکان) بۆ ئیباحەن وەکو خۆی لە سورەتی:الجمعة لەدوای نوێژی هەینی دەفەرمووێت: ( فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِى ٱلْأَرْضِ ) دەفەرموێت: بڵاوببنەوە بە زەویدا ( وَٱبْتَغُواْ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ) جا ئایا واجبە دوای نوێژی هەینی موسوڵمانان بڵاو ببنەوە بەزەویدا وبگەڕێن؟! وە ئەگەر کەسێک ویستی (ئیعتیکاف) بکات و لەمزگەتدا بمێنێتەو ئایا گوناهبار دەبێت؟! دەڵێین نەخێر؛ چونکە ئەم ئەمرە بۆ (ئیباحەیە) واتە ڕێگەپێدانە؛ کەواتە هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لە تەفسیری ئایەتەکەدا؛ هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهاتوە بەم چەمکەی کە ئێمە بڵێین بگەڕێتبەزەویدا بۆ ئەوەی کە ئەم ئایەتە جێبەجێ بکات کە جێبەجێشی نەکردوە بەوشێوازە حەرفیەی ئێمە لێی تێگەیشتووین، فیکرەکە ئەوەیە کە ئەم ئەمرە بۆ وجوب نیە؛ بەڵکو بۆ ئیباحەیە ئیباحەیش لە 《اصولی فیقهدا》 کە تەفسیر دەکرێت بریتیە: لەو کارەی کە ( لایثاب الانسان علی فعله ولایعاقب علی ترکە) "پاداشت وەرناگرێت لەسەر جێبەجێ کردنی٫ وەلەسەر نەکردنیشی سزانادرێت "وە مرۆڤەکان سەر پشکن لە کردن ونەکردنیدا. خوای گەورەش زاناترە
لینک