نوێژی هەینی بە پازدەکەس ئەنجام دەدرێت؟
بەڕێزێکی تر دهپرسێ :-کاک دکتۆر ئێمە لە شارێکی بچووکی ئەورووپا دەژین زۆرینەی ئینگلیزە ئێمە خۆمان لە شوێنێك کۆدەبینەوە "پانزە" کەسین نەفەرێکمان بانگ دەدات کەسێکیش وتار و پێشنوێژی دەکا ئایا جومعەکەمان دروستە؟؟ تێبینی شاری گەورە نیو سەعات زیاتر دوورە لێمانەوە بە سەیارە ئەگەر بڕۆین.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم بابەتە "پانزە" کەس یەکێک پێش نوێژوو, یەکێک موئەزین, ئهوە سیانزە کەس یان دوانزە کەسمان دەمێنێتەوە بۆ نوێژخوێن هیچ ئیشكالێكی شەرعی تێدانیه، لەبەر ئەوەی مەسەلەی ئەژمارکردن یان بە مەرج گرتنی ژمارەیەکی دیاریکراو بابەتێکی خیلافیە لە نێوان زانایان (شافیعیەکان و حەمبەلیەکان) "چل" کەس بوونی (40) کەسیان بە مەرج گرتوه لە نوێژی جومعە مەزهەبی (ئەبوو حەنیفە وە مەزهەبی ڕاجح )ئەوەیە ئەگەر سێ کەس وجوودیان هەبوو، لە مەزههبی حەنەفیەکاندا دەڵێ سێ کەس غەیری ئیمام دەڵێ حەتتا ئەگەر موسافیر بن یان نەخۆشیش بن گرنگ ئهوەیه لە جومعەکە حوزوریان هەبووە دەڵێ دروستە,(مالیکیەکان) "دوازدە" کەس باس دەکەن کە نوێژی جومعەی پێ دەکرێت، ئەمانە هیچی دەلیلی شەرعی لەسەر نییه، هیچ دەقەی شەرعیمان نییە، بفەرموێ کە دەبێ عەدەدی جومعە دەبێ ئەوهندەبێ وە نابێ لەمە کەمتربێ ئەسڵ وایە عەدەدی جومعە بە ئەقەلی جەمع دروست دەبێت، یانی ئەگەر سێ کەس بن، کەسێکیان ببێ بە ئیمام و خوتبەیان بۆ بدا دوانیان مەئموون بن کە جەماعەت و جومعە بەم سێ کەسە دروست دەبێ هیچ ئیشکالێکیش دروست ناكا پێغەمبەر ﷺ لە حەدیسەکەی کە دەفەرموێ:( ما من ثلاثة في قرية لا تقام فيهم الصلاة إلا استحوذ عليهم الشيطان ) دەفەرموێ هیچ سێ کەسێک نین لە شارێکدا لە گوندێکدا نوێژی جومعە و جەماعەت دەکەن ئیلا شەیتان بە سەریان ئازاڵدەبێ )کەواتە پێغەمبەری خوا ﷺ باسی چەند دەكا باسی سێ کەس دەکا لە دێیهکدا )وە لە حەدیسهكهی تردا کە دەفەرموێ:( إذا كانوا ثلاثة فليؤمهم أحدهم، وأحقهم بالإمامة أقرؤهم )"دەفەرموێ: ئەگەر سێ کەس لە شوێنێکدا بوون با کامەیان شارەزاترینیانە پێش نوێژیان بۆ بکا وە یەکێکیان ببێ بە پێش نوێژ و شارهزاترینەکەیان بێ" ئێمە دەڵین پێغەمبەر ﷺ لێرە لە هەردوو حەدیسەکەدا کە دەفەرموێ ( سێ کەس لە شارێکدا یا لە گوندێکدا باس لەوە ناکا جومعە یا جەماعەت باس لەوە دەکا پێغهمبهر ﷺ کە ئەم سێ کەسە نوێژی جەماعەت نەکەن وە لە حەدیسەکەی تریشدا كه دهفهرموێ ئەگەر سێ کەس بوون( فليؤمهم أحدهم ) عامه بۆ جومعە و جەماعەتیش دەگرێتەوە، کەواتە ئێمە دەڵێین بە سێ کەس ,ئێوە پانزە کەسن ئەگەر دەش بن ئەگەر هەشتیش بن ئەگەر شەشیش بن، ئەگەر پێنجیش بن، بە تایبەت لە وڵاتێکی وەکو ئەو شوێنهی کە جهنابتان باسی دەکەن، کە زۆربەی خەڵکەکەی ئینگلیزە و بێ دینە، وە ئێوەش ناتوانن جومعەکانتان بكهن وه ئهگهر بکەن , وە ئەگەر ئێمە تەشەدوت لەم مەسەلەیەدا بكهین، کە هیچ دەلیلێکمان نییە بۆ تەشەدووت ئەو کاتە جومعەکانمان دەفەوتێ, لەبەر ئەوە دەڵێین هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە، بەم پانزە کەسە جومعه دروست دەبێ وە دادەمەزرێ ,نەک بۆ جەنابتان بۆ هەر شوێنێکی تر بۆ هەر دێیەکی تر لە کوردستاندا لە غەیری کوردستان سێ کەس لە شوێنێکدا، بەس شوێنەکە ئاوەدانی بێ جومعە پێویستە کە ئاوەدانی بێ ,ئێوە لە لادێیەکدان; "سێ کەس لە سەفەردا بیست کەس لە سەفەردا دووسەد کەس لە سەفەردا نوێژی جومعە لە ئاوەدانییدا دەکرد لە سەفەردا ناکرێ" ,خەڵکێک بەیانی دەچن بۆ سەیران لەو دەشتە بڵێن جومعە دهکەین بۆیان ناکرێ ئەگەر ئەوان دووسەد بن، دێیەکی نزیک هەبێ لێیانەوە (20) کەسی تێدا بێ، ئەم (200) کەسە دهبێ بچنە لای ئەو (20) کەسە لەو ئاوەدانییە نوێژی جومعە بکەن ,ئەگەر لە دەشت بیکەن دەبێ نوێژی جەماعەت بکەن بۆیان نییە نوێژی جومعە بکەن, نوێژی جەماعەت دەکەن و نوێژی نیوەڕۆ دەکەن ,جومعە ناتوانن بکەن ;ئەوەی ئێوە مەرجەکانی جومعهی تیێدایە ئاوەدانییە باشە ئەو عەدەدەی کە عەرزم کردن ئێمە هیچ دەلیلێکی شەرعیمان نییە، کە بڵێ دهبێ جومعە چل کەس بێ یان دوانزە کەس بێ یا ئەو عەدەدە ,هیچ دەقێکی شەرعیمان نیە دەقە شەرعیەکان کە باسی نوێژی جەماعەت دەکەن وە باسی ئیقامەی شەعائیری نوێژ دەکەن پێغەمبەری خوا ﷺ له فهرموودەکاندا باسی سێ کەس دەکا , "کەسێک دەبێ بە ئیمام خوتبه دەدا دوو کەس نوێژی لە دوا دهكهن",بەڵام ئەگەر دوو کەس بوون بەڕێزان ئەو کاتە ئیشکالمان بۆ دروست دەبێ کەواتە ئێمه دهڵێین بەڵێ دروستە نوێژەکەیان بکەن باشە وە جومعەکەیان بکەن وە ئەو برا بەڕێزانە جومعەکەیان نەفەوتێنن . خوای گەورەش زاناترە
لینک