16/07/2025 - 06:00 PM
10 بینراو

دامەزراندنی قوتابخانەی تێکەڵ

گشتی

بەڕێزێكی تر دەپرسێ :-کاک دکتۆر من لە (قوتابخانەیەکی ئەهلی بووم بەشەریک )ئەم قوتابخانەیه‌ لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکوو نۆی بنەڕەتی تێدا دەخوێنرێ, بەڵام ئەم قوتابخانەی پابەندی چه‌ند ڕێنماییەکە لەوانە تێکەڵاوی کوڕ و کچ ,لێدانی مۆسیقا ,و گۆرانی و سروودی نیشتمانی و هەندێک جار کاری چاکیش ئەنجام دەدەن بۆ نموونە دەرسی ئایینی و پەرەپێدانی پەروەردەی و ئەمانەی تێدایە ,بۆ چەند خوێندکارێکی هەتیویش لێی دەخوێنن پارەیان لێ وەرناگیرێ تا خوێندن تەواو دەکەن ئایا دروستە ببم بە شەریک لەم قوتابخانەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمه‌ ده‌ڵێین: بەڕێزان ئەم بابەتی  سروودی نیشتمانی و وەرنەگرتنی پارە و ئەم بابەتانە ئیشکالێکی شەرعیمان بۆ دروست ناکەن، ئەمانە دروستن، وە کارێکن ڕێگەپێدراون، لە شەرعدا ئەوە هیچ ئیشکالیان نییه‌; بەڵام مەسەلەی تێکەڵکردنی کچ و کوڕەکە ئەمە کارێکی نەشیاوە، بە تایبەتی لەو تەمەنە هەستیاره‌دا ئێستا لە ئەورووپا بۆ خۆیان بیر لەوە دەکەنەوە کە کوڕ و کچ جیابکەنەوە، بە تایبەتی لە تەمەنێکدا کە منداڵەکان شعوور و ئیدراکێکی وایان نییە، کە هەست بە هەڵە و هەست بە بۆ نموونە ڕاستی خۆیان بکەن, عاتیفەیەک بە سەریاندا زاڵە، غەریزەیەک بە سەریاندا زاڵە ,ئەم غەریزە و عاتیفەیە زۆر جار بەره‌و ڕێگەی خراپیان دەبا ; وە ئێمە لەو مامۆستا بەڕێزانە بۆ خۆیان لەو جۆرە مەکتەبانەدا چیرۆکەکان لای ئەوانن ئەزموونەکان لای ئەوانن کارەساتەکان لای ئەوانن ئەگەر لێیان بپرسن. لەبەرئه‌وه‌ دەڵێین پارەی خۆت لەم بابەتانه‌دا تەوزیف مەکە , مەکتەبی  ئەهلی دروست دەکەی با مەکتەبەکان تێکەڵاو نەبن ,مەکتەبی کوڕان بن یان مەکتەبی کچان بن، ئەو کاتە پەروەردەیەکی جوانی منداڵەکان بوارێکی زانستی ڕێک و پێکیان پێ بدرێ , بەڵام ئێمە بێین کار لەسەر دروستکردنی ئەم جۆرە مەکتەبانە بکەین، وە ئێمە بۆ خۆمان پارە بدەین بەم جۆرە مەکتەبانە والله‌ علم ئەم جۆرە تێکەڵکردنانە هیچ موبەریری نییە ,زیانێکی باشیش لە کەرتی پەروەردە و کەرتی زانست دەدا، ئێمە تا بتوانین کچ و کوڕ بۆچی یەعنی موجیبەکەی چییە، کە بە تێکەڵی بخوێنن بە تایبەتی ئێستا کە ئێمە دەزانین ئەو خاتوونە بەڕێزانەی کە لەم مەکتەبانەدا، ده‌خوێنن پابەندی جلوبەرگی شەرعی نین، بە شێوازێکی زۆر نەشیاو خۆیان دەڕازێننەوە، پەروەردەیەکی ئه‌وتۆیان نییە, وە هیچ حەسیبوو ڕەقیبێکیش نییە، بەسەریانەوە لەم بابەتانه‌دا هیچ ڕێکارێک لە وەزارەتی پەروەردە نییە بۆ جلوبەرگی ئەم خوێندکارانە بۆ ئەو کچانە وە ئەم بابەتانە حاڵەتی وروژاندن دروست ده‌كا وە ئینسان کە تووشی حاڵەتی ورووژاندن دەبێت، تەرکیزی مێشکی کەم دەبێتەوە ,کوڕەکان هەندێک جار ئەوەندەی ئاگایان لای هاوڕێ کچەکانیان و جلوبەرگ و دیزاینی قژ و خۆڕازاندنەوەکەیانە ئەوەندە ئاگایان لای موحازەرە و دەرسەکانیان نییە , لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین ئەگەر ئێمە ئیستیسمارمان کرد، لە کەرتێكدا با بەڕێکارە شەرعیەکان بیکەین , هیچ داعییەک نییە، مەکته‌بێک بکەینەوە کوڕ و کچی تێدا تێکەڵکەین، وەک ئەو نه‌ریتەی کە لە ئەورووپاوە بۆمان هاتووە بۆمان ماوەتەوە ,ئەمە هیچ پەیوەندی بە زانستیشه‌وه‌ نییه‌، خەڵک موزایەده‌مان بەسەردانەکا ئەمە نازانستی ئەمە، وایە زانستەکەی لە کوێدایە کە ده‌بێ تێکەڵبن زانستەکەی لە کوێدایە کە دەبێ کچەکان نیمچە ڕووتبن، زانستەكه‌ی لە کوێدایە، کە یانی ڕووە زانستیەکەیمان پێ بڵێن کە دەبێ کچ و کوڕ تێکەڵ بن، مەمنوونتان دەبین ئەگەر پێمان بڵێن هیچ داعی نییە بۆ ئەمە وە ئێمە ئەسڵ وایە ئیش بکەین لەسەر جیاکردنەوەی کوڕ و کچ لە ناوەندەکانی خوێندندا. خوای گەورەش زاناترە

لینک