16/07/2025 - 05:59 PM
7 بینراو

وەرگرتنی پارەی گەیاندن لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی کاری ئۆنلاین دەکەن

گشتی

بەڕێزێکی تر دەپرسێ:- کاک دکتۆر من (ئیشی ئۆنلاین) دەکەم عادەتەن (کۆمپانیای گەیاندنەکان )نرخیان جیاوازە من لە جێیه‌ك گەیاندن دەکەم بۆ نموونە بۆ سلێمانی چوار هەزار و نیوە, منیش شتێک دەفرۆشم بە (10) هەزار بە گەیاندنەوە دەڵێم پانزە ,ئەمە ئەگەر لە کۆمپانیایەکی تر بیگەیەنم ڕەنگە هەر ئەوەندە بکا بەس خۆم  لە جێی ئەوەی کە لە ڕێی ئەوانەوە بینێرم من خۆم ئەو کارە دەكه‌م ئەو (500 دینارە) لە موقابیلی زەرفی وەسڵ و پێچانەوە و ئەو شتانە دەخەمە سەر کاڵاکە, بەڵام بە کریارەکە ناڵێم هەر نرخی کاڵاکە دەڵێم , لە کۆتاییدا دەڵێم بە گەیاندنەوە ئەوەندە دەکات ;چەندین جار ئەمەم کردووە بەس زۆر نامورتاحم ئەترسێم فێڵ بێ و حەرام بێ ,ئەگەر وایە و دروست نیە چۆن بۆ مافانە بگەڕێنمەوە ؟ئێستا کۆن بوون هەندێکیان ئێستا کۆن بوون من چۆن پێنسه‌د یان هەزار بگەڕێنمەوە بۆ یەکە بە یەکی ئەو کەسانە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: تۆ کە کاڵا دەفرۆشی ئەم ئیشه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە ,بەڕێزان بۆ ؟چونکە تۆ کاڵا دەفرۆشی تۆ بە یەک پاکێج دەڵێی ئەم کاڵایە بە نرخی گەیاندنەوە دەکاتە پانزە هەزار دینار, ئیتر تۆ (4500)چوارهەزارو پێنج سەدی بۆ گەیاندنەکە یان پێنج هەزارت بۆ گەیاندنەکە داناوە، کڕیار حەقی ئەوەی نییە کاڵاکە بە چەندە ;بەس ئەگەر تۆ بۆ نموونە پێت بگوتایە یان تۆ وەکیل بوویتایە گریمان کاڵاکە هی خۆت نەبووایە باشە کۆمپانیا بە تۆ دەڵێ بە چوار هەزار بیگەیەنە دەستی مشتەری تۆ پێنج وەرگری ئەمە حەرام ده‌بێ ,ئەمە ده‌چێتە خانەی فێڵەوە بەڵام تۆ خۆت خاوەنی کاڵاو خاوەنی کۆمپانیای گەیاندنەکەشی ,تۆ لەگەڵ مشتەری کە مامەڵە دەکەی بە یەک پاکێج سیعر دەدەی دەڵێی ئەم کاڵایە بە سیعری گەیاندنه‌وه‌، بۆ ماڵی خۆت بە پانزە هەزار دینارە ئەو موشتەریه‌ حەقی چییە، چەند لەسەر تۆ کەوتووە و چەند قازانجی کاڵاکەیه‌ و چەند قازانجی گەیاندن و چەند خراوەتە سەر گەیاندن ,گرنگ ئەوەیە کاڵاکە بەو مواسەفاتەبێ کە لەسەری ڕێککەوتوون، وە بەیەک پاکێجیش نرخەکەی پێ درابێ ,کە ئێمە بڵێین سیعری گەیاندن بە دەستی تۆ بەوەندەیە هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا مامەڵەکە تەواو دروستە . خوای گەورەش زاناترە

لینک