16/07/2025 - 05:57 PM
7 بینراو

بەکارهێنانی پارەی منداڵی هەتیو لەلایەن دایکیانەوە

میرات

بەڕێزێكی تر دەپرسێ :- کاک دکتۆر من چوار منداڵی بێ باوکم هەیە کاتی خۆی وردەکاری شەرعم نەدەزانی زەواجم کردۆتەوە، منداڵەکان لای خۆمن ئێستا لە هەتیوی دەرچوون, دوو دەفتەریان کەوتووەتە لام لە معامەلەدا زەرەرم کردووە ,ئێستا ئەو پارەیە دەبێ من بیدەمەوە هیچ شک نابه‌م, ئێمە ئەگەر پارەی زەکات و سەدەقە بێتە لام دەتوانم لەو پارەیە بیاندەمەوە؟ منداڵەکان دەڵێن گەردنت ئازادبێ ئێستا نازانم لە ڕووی شەرعەوە چی بکەم ؟چۆن ئەو هەڵەیەم ساڕێژ بکەم؟ مەمنوونت دەبم ڕوونکردنەوەیەکم پێ بدەیت هاوسەریشم زۆر قەرزدارە و هیچ شک نابا بۆم بداتەوە زۆریش چاکە بۆ کچەکانم هەموویانی بە بچووکی گەورە کردووە, دوانیان چوونەتە حاڵ و ماڵی خۆیان.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم منداڵانە مادەم لە یەتیمی دەرچوون، وە ئێستا گەردنیان ئازاد کردووی، ڕاستە کاتی خۆی تۆ کارێکی خراپت کردووە، کە پارەکەیانت بەکارهێناوە وە تۆ بەرپرسیار بووی لەو زەرەری کە لە پارەکەیانت داوە بەڵام ئێستا کە گەورەن وە عاقڵ و بالیغن وە مافی تەسەروفکردنیان هەیە، بە پارەی خۆیانەوە ئێستا کە گەردنیان ئازاکردوی هیچ ئیشکالێکی نییە ,خۆت دەردە دڵ مەکە بەو گەردن ئازاییە حەقەكه‌ له‌سه‌رت لاده‌چێ بەڵام به‌ مەرجێک گەردن ئازایەکە لە دڵەوە بێ ,چاو بەرەو ژێری نەبێت، وە ئیحراجی نەبێ، وە خۆیان بەو پەڕی قەناعەتی خۆیان تۆ وەکو دایکێک وەکو خەمخۆرێک، وەکوو کەسێک کە فەزڵێکی زۆرت هەیە، بە سەریانەوە پارەکە قەدەری خوا وابووە و زەرەر کراوە و ڕۆیشتووە ئەگەر ئێستا ئەوان بە دڵی خۆیان گەردنت ئازادبکەن هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە و نەبیان دەرەوە و نە خۆشت دەردە دڵ بکە و خۆیشت بە قەرزان مەزانه‌ , چونکە پارەکە کە گەرده‌نت ئازاد ده‌كه‌ن هیچ ئیشكالێكی شەرعی دروست ناکا, وەک ئەو وایە پارەکە گەڕابێتەوە خوای گەورەش زاناترە

لینک