16/07/2025 - 05:54 PM
8 بینراو

شکاندنەوەی نرخی تمەن بە شەو و ڕادەستکردنی بە ڕۆژ

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی تر دەپرسێ :-کاک دکتۆر جاری وا هەیە بە ڕۆژ بانقی تمەن دەست ناکەوێت تمەن بفرۆشین شەوەکەی لەسەر نرخێک ڕێک دەکەوین، لەگەڵ کڕیارەکەی من سبەی پارەکەی بۆ دەنێرم کە پارەکەم بۆ نارد ئینجا یەکسەر پارەکەی لێ وەردەگرم واتا پارەکە دەست بە دەستە بەڵام نرخەکەی پێشتر لەسەری ڕێککەوتووین بە نرخی شەو کاتێک مامەڵەمان کردووە ئەمە حەرامە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ لە برسیاری پێشووتردا جوابم دایەوە تۆ شەو پارەکە ڕێککەوتوون لەسەر نرخەکەی ,بەڵام بە ڕۆژ پارەکە تەسلیم کراوە ئەمە هەواییەکی مەوداکەی کورد خایەنە، بەڵام هەر دەچێتە بابی هەواییەوە، کەواتە ئێمه‌ ده‌ڵێین ئەمە حەرام ده‌بێ وەکو پرسیاری پێشووتر بڵێن پارەکە دەنێرین باشە کە پارەکەمان نارد بۆ ڕۆژی دوای کە سیعر دەرچوو بەو سیعرە ڕێكدەکەوین، کە پێی دەردەچێ نەک بە سیعری شەو یا ڕۆژی پێشتر وە ڕۆژی دواتر کە سیعر دەرچوو بە دڵمانبو ئەیشکێنینەوە بە دڵمان نەبوو نایفرۆشێت بەڵام لە شەودا بڕیار بدرێ بشکێنرێتەوە ئەمە کارێکی حەرامه‌ و دروست نییە . خوای گەورەش زاناترە

لینک