16/07/2025 - 05:52 PM
8 بینراو

ڕادەستکردنی تمەن و ڕێکەوتن لە سەر شکاندنەوەی نرخەکەی بە نرخی ڕۆژ

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی تر دەپرسێت:- کاک دکتۆر سەبارت بە ئاڵوگۆڕی دراو ڕۆژانە کاتژمێر (١١) نرخی دۆلار و تومەن دەردەچێت جاری وا هەیە کەسێک دەڵێت تمەنم بۆ بنێرە  کاتژمێر یانزە نرخ هەر چەند بوو بەوەندە حساب دەکەین ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ئێمە ئەو تمەنی دەینێرین بە سیعری ئێستا نەینێرین، وەکو ئەمانەت دەینێری سەعات (۱۱)کە نرخ دەرچوو تەلەفۆن ده‌که‌ین دەڵێین کاکە ئێستا گەڵا بەوەنده‌یه‌ یان دینار بەوەنده‌یه‌, بەم سیعرە بیشکێنینەوە ئیشکالێکی شەرعیمان بۆ دروست ناکا ,بەس بە نرخی کاتی ناردن بیشکێنێتەوە دەبێ بە (ڕیبا)دەبێ بە هەوای یانی تۆ شەو پارەکە بۆ نموونە یان عەسر ئێمە ده‌ڵێین تمەن بە چەندێکە ئێستا تمەنه‌كه‌ دەکەین بە ماڵ ,بەڵام بەیانی حەواڵه‌ی تمەنەکە دەکەین یان بەیانی فیشەکەمان بۆ تێدەکا ئەمە دەبێ بە هەوایی دەبێ بە حەرام, (یەک سەعاتی پێ بچێ دروست نییە, دە دەقەی پێ بچێ دروست نییە) ئەو کاتەی کە پارەکە ئەشکێنرێتەوە، دەبێ ئەو کاته‌ سیعر دابنرێت، وە ئەوکاتە فیشەکە تێبکرێ ,وە ئەو کاتە پارەکە بنێردرێ, کەواتە ئێمە دەڵێین ئەگەر پارەکەمان نارد نابێ بشکێنرێتەوە، پارەکە بە ئەمانەت دەینێرین دواتر کە سیعر دەرچوو ئەوکاتە بە دڵمان بوو ئەیشکێنینەوە بە دڵمان نەبوو دەڵێین پاره‌كه‌‌ ئەمانەتە لای تۆ، ئەو سعرەمان بە دڵ نییه‌، نایشکێنینەوە، نایفرۆشین، کەواتە وەکوو ئەمانەت دەیکەین ئەمە ,بەڵام کە سیعر دەرچوو بەڵام ئێستا بینێرین و بیشکێنینەوە وە سەعات (١١) فیشەکە تێ بکرێت، ئەوە ئەبێ بە هەوایی وە ئەبێ بە کارێکی حەرام و دروست نییە کەواتە ئەو برا بەڕێزانه‌ی بازاڕی دۆلارەکە پێویستە ئاگایان لە خۆیان بێ نەکەونە ئەم جۆرە مامەڵەیەوە. خوای گەورەش زاناترە

لینک