16/07/2025 - 05:46 PM
8 بینراو

پێدانی پارە بە قەرزی ئاڵتون

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت کاک دکتۆر بێ زەحمەت من دووکانی ئاڵتونم هەیە کەسێک دێت بۆ لام داوای قەرزی پارە دەکات منیش بە قەرزی ئاڵتوون دەیدەمێ واتا داوای ملیۆنێ دەکات منیش دەڵێم ملیۆنێک دوو مسقاڵ ئاڵتوون دەکات فەرموو ئەوە ملیۆنەکە و من بە ئاڵتون داومەپێت کەی هێناتەوە دوو مسقاڵ ئاڵتوونەکە بایی دوو سەد هەزار بوو ئەوە هەردوو سەد هەزارم بدەرێ  وە ئەگەر ئەو دوو مسقاڵە لەو دەقەی هێنایتەوە بایی سێ  ملیۆن بوو ئەوە دەبێت سێ ملیۆنم بدەیتەوە لە بری ئەو ملیۆن قەرزەی کە بە ئاڵتوون بۆم شکاندوویتەتەوە ئایا ئەمە و بابەتەکانی ئەم جۆرە تا چەند دروستە و نادروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم مامەڵەیە حەرامە بەڕێزان چونکە ئێمە گوتومانە ئەو کاتەی تۆ مامەڵە لەگەڵ کەسێک دەکەی تۆ ملیۆنێکی دەدەیتێ، ملیۆنەکەی بۆ دەشکێنیتەوە بە نرخی دوو مسقا ئاڵتوون، وە دوای ئەوە تۆ دەڵێی دوو مسقەڵ ئاڵتونت لایە، ئەمە واتە شکاندنەوەیەکە بە پارەیەک کە وجودی نییە، وەکوو دۆلار و دینارەکە وایە وەکو ئەوە وایە (100) دۆلارەدەی بە کەسێک دەڵێی ئەوە (150) هەزار دینار قەرزاری واتە تۆ دۆلارەکەت بۆ شکاندۆتەوە بە پارە، وە دوایش تۆ دەڵێی من (150) هەزارم لێت دەوێ! ئەمە "حەرامە" گوتومانە چی دەدەیتێ ئەوە قەرزە لەسەر ئەو، تۆ ملیۆنێک دینارت داوەتێ ملیۆنێک دینار لە قەرزە لەسەر ئەو بۆت شکاندۆتەوە بە ئاڵتوون ئەگەر دەتەوێ بە ئاڵتوون بیدەیتێ قەرزەکە ئاڵتوونەکەی بدەرێ تۆ زەڕنگەری بڵێ کاکە من پارەی دەست قەرز نادەم، ئەمە دوو مسقاڵ ئاڵتوون کە بۆ نموونە مستیلەیەکە، گوارەیەکە، ئەڵقەیەکە، ملوانکەیەکە، یا ئەمە پێنج مسقاڵ ئاڵتوون ،دواتر کە هێناتەوە من پێنج مسقاڵ ئاڵتوونم بەم عەیارە بەم نەخشە، بەم خشڵە، دەوێتەوە، ئەو کاتە تۆ پێنج مسقاڵ ئاڵتونت داوە بە قەرز، تۆ پارەت نەداوە بە قەرز بەڵام تۆ پارە بدەی بە قەرز و بە ئاڵتوون بۆ خەڵکی قەرزاری بشکێنیتەوەو دوای تۆ نرخی ئاڵتوونی لەسەر بکەی بە ماڵ ئەمە "حەرامە" بە هیچ شێوازێک دروست نییە. چونکە ئێمە گوتوومان لە شکانەوەی پارە و ئاڵتوون دەبێ هەردوو بەدەلەکە حازر بێ، تۆ ئێستا ملیۆنەکەت بۆ شکاندۆتەوە بە دوو مسقاڵ ئاڵتون کوا ئاڵتونەکەی کە ئەو دەبێ بتداتەوە؟ ئاڵتونەکە وجوودی نییە ،لەبەرەوە ئەم جۆرە شکانەوەیە "حەرامە" شکانەوەی ئاڵتوون و پارە دەبێ بەدەلەکە حازر بێ. حەل بۆ جەنابت ئەگەر دەتەوێ زەمانەتی ئاڵتوونەکە بکەی ئاڵتونەکەی بدەرێ بە قەرز با خۆی بچێ بیفرۆشێ ئاڵتونەکە یا دینارەکەی بدەرێ با دوایی  دینارەکە قەرزدا بێ و دینارەکەت بۆ بێنێت، بەڵام کاڵایەکی بدەیتێ و بۆی بشکێنیتەوە دواتر ئەو بەو کاڵا شکاوەکە بۆت بێنێتەوە ئەمە کارێکی حەرامە و دروست نییە. خوای گەورەش زاناتره

لینک