بەشداریکردن لە ئەپی (Vanguard Group)
بەڕێزێک دەپرسێت: کاک دکتۆر خوای گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە، پرسیارێکم هەیە من دانیشتووی ئەمریکام لای ئێمە ئەپێک هەیە بە ناوی (vanguard group) کە تێیدا جۆرەهاشت دەتوانی بکڕی و بە قازانج بیفرۆشییەوە، ئەو و ئەپە زەرەر و قازانجی تێدایە وەکو ئەوە وایە کە تۆ پشکێکت دەبێت لەم شەریکەیە بە گوێری ئەو پارەیەی کە تۆ چەند پارچە دەکڕی، بەڵام پارچەکان لای من حازر و بەردەست نابن، بەڵام ئەو کاتەی کە دەیکڕم ڕاستەوخۆ پارەکە دەدەم لە ئەپەکە ئایا ئەو جۆرە مامەڵەکردنە حەڵاڵ یا حەرام؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئەپە هەموو شتێکی تێدایە لە بابەتی حەرام حەڵاڵ سوپاس بۆ وەڵام دانەوەت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: تەبعەن بەڕێزان ئەم ئەپە ( vanguard group) ئەمە شەریکەیەکی ناسراوە لە ئەمریکا ئیش لەسەر مامەڵەی ئەسهوم بازرگانی بە پشکی شەریکە گەورەکان دەکا ، یەعنی ئەوەی کە قیمەی شیرائی ئەم شەریکەیەیە هەشت ترلیۆن و شەش سەد ملیۆن دۆلارە، یەعنی ئەوە مەبلەغێکی خەیاڵییە شەریکەکە لە ساڵی 1975 دامەزراوە، ئەم شەریکەیە بەڕێزان وەک ئەم برا بەڕێزە باسیدەکات کۆمپانیای باش و خراپی تێدایە، ئێمە گوتومانە ئەگەر مامەڵە بە پشکی ئەم کۆمپانیایانەوە بکرێ گرنگە ئێمە ئاگامان لەوە بێ کە ئەم کۆمپانیایانە پشکەکانیان یا سەرمایە و دەست کەوت و داهاتەکانیان لە سەهمی حەرامدا نەبێت، واتە ئیشی حەرامی پێ نەکەن، لە پارەی سوور لە مامەڵەکردن بە مەشروبات بیرە عارەق ویسکی، لە مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر، لە مامەڵەکردن بە جگەرە،لە مامەڵەکردن بە بابەتەکانی نێرگەلە و ڤەیپ و ئەمانە وەلحاسڵ لە بابەتەکانی ئەمەی کە پێی دەگوترێت بازرگانی سێکس، ئا ئەم بابەتانە ئەوەی کە لە شەرعدا دەچێتە سنووری حەرامەوە، ئێمە ئاگامان لەوە بێ مامەڵە لەم بەشانەدا نەکەین خاڵی دووەم:مامەڵات بە سەنەداتی مالی نەکرێت، چونکە سەنەداتی مالی من حەرامە خاڵی سێیەم: ئاگامان لەوە بێ کە ئێمە مامەڵە دەکەین بە کاڵایەک ئەو کاڵایە بوونی هەبێ، نەک ئێمە رەومان لەسەر پارە کردبێت، زۆربەی کێشەی ئەم ئەپانە وە ئەم بۆڕسانەی کە ئەمڕۆ هەن لە دنیای فەیسبووک و لە دنیای مەنەساتی ئەلکترۆنییدا ئەم ئەپانە بەڕێزان کاڵاکانیان وەهمین، واتە ئەوەی لە "فۆڕێکس و لە مەنەسەکانی تری تەداولدا دەکرێت، ئەم کاڵایانە بوونیان نییە، واتە تۆ بەس بە داتا بە ڕەقەم دەڵێی من ئاڵتوونم کڕیوە، بەس بەرەقەم دەڵێی من نەوتم کڕیوە، من غازم کڕیوە، بەس بە ڕەقەم دەڵێی من ئەو شتەم کریەوە.... ئەو شتانە بوونیان نییە، ئەمە گرەوکردنە لەسەر پارە، تۆ بە وەهمی وەکو هەوایەکەی خۆمان بە وەهمی دەڵێی شتێکم کڕیوە بەڵام ئەم شتە بوونی نییە، نە تۆ وەری دەگری نە بینیوتن نە بەردەستت دەبێ گرەو دەکەی، دواییش دەڵێی دەیفرۆشمەوە، ئەمانە شەرعی نین و ئەمانە حەرامن. تۆ کاتێک تەعەمول بەئەسهوم دەکەی یا تەحەمول بە کاڵا دەکەی لە ڕێی بۆرسەیەکی ئەلکترۆنی وەکو عەرزم کردن مەفروزە پشکەکە وجوودی هەبێ، وە تۆ ببی بە خاوەنی پشکەکە بە فیعلی، وە دڵنیاش بی لەوەی ئەم پشکە هی کۆمپانیایەکە کە مامەڵە بە حەرام ناکات. وە ئەم پشکە وجوودێکی فیعلی هەیە، نەک تەنها کۆمەڵێک ئەرقامی وەهمین بۆ ئێمە موڕاهەنە لەسەر کۆمەڵی ئەرقامی وەهمی دەکەین ئاگامان لەوە بێ. ئەگەر ئەم کێشانەمان نەبوو ئەو کاتە دەڵێین مامەڵەکردن لە ئەپەکە حەڵاڵە خوای گەورەش زاناترە
لینک