16/07/2025 - 05:42 PM
10 بینراو

مامەڵەکردن بە (USDT) یەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت: کاک دکتۆر لە بەرنامەی (USDT) بەرنامەیەکی تێدایە ڕۆژانە دوو دۆلار و نیو وەردەگرین، ئەگەر بێتو ئەم کارانە بکەیت، یەکەم کۆمێنت و لایک بۆ شەریکە گەورەکان بکەی، دووەم پێنج ئەستێرەت بۆ حازر  دەکەن دەبێت بیاندەیتێ، بۆ ئەوەی شەریکەکە بە قووەت بێ ،سێیەم: دەبێت (100) دۆلار بکەیتە ناو بەرنامەی (ustd) بەڵام کێشەکەم لەگەڵ ئەوەیە شەریکەکان کێن ئیشیان چیە نازانم ئەم جائیزە یان جائیز نییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە لە کۆمەڵێک ڕووەوە حەرامە یەکەم لەبەر ئەوەی (usdt)دراوێکی گریمانەییە، دراوە گریمانەیەکانیش ئێمە گوتوومانە ئیشکالی شەرعییان هەیە و مامەڵە پێکردنیان "حەرامە" دووەم: تۆ دەبێت(100) دۆلار بەشدار بی لە بەرنامەکەدا لەموقابیلدا شەریکە دوو دۆلار و نیوت دەداتەوە ڕۆژانە ئەمەش دیسانەوە "حەرامە" وەک نێتۆڕ مارکێتینگی لێ دێت. خاڵی سێیەم: کە دیسانەوە حەرامی دەکات تۆ لایک و شەیر  وە پێنج ئەستێرە دەدەی بە کۆمپانیایەک کە هیچ زانیارییەکت  دەربارەی ئەم کۆمپانیایە و کاڵاکانی و بەرهەمەکانی نییە، ئەمە شایەتی دانە بەناحەق کە خوای گەورە دەفەرمووێ: (وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ)شایەتی بە ناحەق مەدە. خاڵی چوارەم: ئێوە نازانن ئەم کۆمپانیایانە لە بواری حەرامدا کارەکەن یا لە بواری حەڵاڵدا کەواتە هەموو ئەم هۆکارانە دەبن بە سەبەبی حەرامی ئەم مامەڵەیە بە هیچ شێوازێک دروست نیەو "حەرامە" خوای گەورەش زاناترە

لینک