فرۆشتنی هێلکە بەنرخی جوجک
بەڕێزێکیکە دەپرسێ کاک دکتۆر من خاوەنی کۆمەڵێک پەلەوەرم کاتێک وەرزی هێلکەیان دێ ئێمە عادەتەن دەیبینین بۆ هەڵهێنەر جاری وا هەیە موشتەری لە کاتی نانەوەی هێلکەکە دەڵێ لەو هێلکانە چەند جووچکە دەرچوو هی من بێت، بە وەندە واتە سعرێک دادەنێ و لەسەری ڕێک دەکەوین واتە پێش ئەوەی لە هێلکە بێتە دەرەوە ئێمە مەعاملەکەمان کردووە ئایا ئەمە دروست و ڕێگە پێ دراوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ڕێکەوتنەکە بەم شێوازە بێ کە لە پرسیارەکەدا هاتووە واتا تۆ توخماتی مریشکەکان دیارە، ئەو توخماتی مریشکە وە هێلکەی مریشکەکەیشە، ڕێک دەکەوین لەگەڵ موشتەرییەک دەڵێین ئێمە هێلکەکان دەنێینەوە کابرا دەڵێ چەندی بوو بە (جوچک) واتە ئێمە مەعامەلەی هێلکەمان نەکردووە مەعامەلەی جووچکمان کردووە، تا ئەو کاتەی دەبێ بە جوچک لە زەمانەتی تۆدایە، واتە لە زەمانەتی فرۆشیارە کە بوو بە جوچک چەند جوچکی لێ دەرچوو ئەو کاتە هی ئەو کەسەیە، ئێمە دەڵێین ئەوە ئیشکالێکی شەرعی نییە، بە مەرجێک توخماتی مریشکەکە زانراو بێت، وە ناسراو بێ، وە ئەم کەسە سادیقانە هێلکەی ئەو توخماتە مریشکە بێ، پێی بفرۆشێ، وە مامەڵەکە لەسەر ئەو کاتە دابمەزرێ دوای ئەوەی کە دەبێ بە جوچک واتە لە لە مەرحەلەی هێلکەدا نەبێ ئەو بڵێ ئەو هێلکەی بە جووچک پێ نەفرۆشێ، نا ڕێککەوتنەکە وابێ بڵێین چەند لەم هێلکانە بوو بە جوچک جو چکەکان ماڵی تۆ بێت، بەو سیعرە ئەمە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، کە بوو بە جوچک ئەوکاتە جوچکەکان ماڵی ئەوە و توخماتی مریشکەکە دیارە، بەو شێوازە بەڵام ئەگەر ئەو هێلکەی بە سیعری جوچک پێ بفرۆشێت، وە بڵێ ئەو هێلکانەت بەوەندە جوچک پێ دەفرۆشم ئەوە نادیاریە، لە مامەڵەکەدا دروست دەکات، وە ئەوە کارەکە دەبێ بە "حەرام" چونکە ئێمە نازانین چەند لەو هێلکانە دەبێ بە جووچک ئەو کاتە ئەگەر وات کرد ئەو کاتە دەبێ بە سعری هێلکە پێی بفرۆشێ پەیوەندیمان بە جوچک بوونەوە نەبێت، بڵێین کاکە ئێمە (50) هێلکەمان هەیە ئەو (50)هێلکەیەت پێ دەفرۆشین، وەکوو هێلکە حەقمان نییەبەوەی کە دەبێ بە جووچک یان نابێ بە جووچک بە سیعری هێلکە پێت دەفرۆشین، ئەوە دروستە لە بە جوچک بوونیشا کە گوتمان بوو بە جوچک پێت دەفرۆشین بەوەندە ئەوەش هەر دروستە، بەڵام لەو مەرحەلەی وەسەتەدا کە ئێمە هێلکەی بە سیعری جوچک پێ بفرۆشین بڵێین ئەم (50)هێلکەیەت بە (50)جووچک پێ دەفرۆشین، لە کاتێکدا چارەنووسی هێلکەکاندیارە و نازانین دەبێ بە جوچك یان نا ئەوە "حەرامە" ئاگاتان لێی بێ . خوای گەورەش زاناترە
لینک