16/07/2025 - 05:38 PM
2 بینراو

مامەڵەکردن بەکارتی سپۆنسەرکردنەوە

گشتی

بەڕێزێکیکە دەپرسێت: کاک دکتۆر من پێویستم بە کارتێک هەیە، بۆ سپۆنسەرکردنی تۆڕە مەڵایەتیەکان ئەگەر ئەوە ڕیبایە مامۆستا گیان دەتوانم بزانم بەڕێزتان بۆ سپۆنسەرکردنی پەیجەکانتان چ جۆرە کارتێک بە کار دەهێنن ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان : کەس نەیگوتووە کڕینی کارت بۆ سپۆنسەرکردنی بابەتەکانی ڕیکلام و سۆشیال میدیا و کەناڵە میدیایەکان کارێکی "حەرامە" کێ گوتوویەتی حەرامە؟ ئەوە کێ گوتوویەتی ڕیبایە؟ ئەم کارتانە ئێمە گوتومان کارتی خزمەتگوزاری حسابی پارەیان لەگەڵ ناکرێت، وەکو پارە مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت، وە هیچ ڕیبایەک دروست ناکات، لە کڕین و فرۆ ڕۆشتن و مامەڵە پێکردن و گۆڕینەوەیان بە قەرز بە حازر ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا. خوای گەورەش زاناترە

لینک