16/07/2025 - 05:32 PM
2 بینراو

بڕینی پارەی کرێکار و کارمەند پاش ڕێکەوتن و تەواوکردنی کار

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت:  کاک دکتۆری بەڕێز من وەستای بۆیاغی ماڵانم هەر جارە و ئیش بۆ ماڵێك یا  بینایەک دەکەم پێش دەستپێکی ئیش مامەڵە دەکەم و ڕێك  دەکەوم لەگەڵ خاوەن ماڵ بە نرخێك  دواتر کە ئیشەکە تەواو دەکەین لە کاتی وەرگرتنی حەق و حسابمان زۆربەی کات خاوەن ماڵ شتێکی تر لە حەقەکەمان دەبڕێت بە بیانووی ناسراویەوەبێت یا بە بیانووی جابەڕاستی ئێمەی کرێکار زۆر ناڕەحەت دەبین لە خواردنی بە ناحەقی ئەو مافەمان و بە ناچاری لێی خۆش دەبین تکات لێ دەکەم کورتە وتارێک دەربارەی ئەو بابەتە بڵاو بکەرەوە چونکە بەڕێزتان  خەڵکانێکی زۆر گوێتان لێ دەگرێت؟

وەڵام

  بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەو کارە کارێکی ناڕەوایە، یەعنی بە هەردوو جەمسەرەکەی جەمسەری یەکەمیان ئەوەی کە زۆر کات خاوەن ماڵ مافی کرێکارەکە دەبڕێت، هەندێک جاریش کرێکارەکە داوای مافێک لە مافەکەی خۆی زیاتر دەکا هەردووکیان "حەرامە" ئەسڵ وایە ئێمە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ:{المؤمنون عند شروطهم} "ئیمانداران موفروزە پابەند بن بەو مەرجانەی کە دای دەنێن وە لەسەری ڕێك دەکەون" ئێوە سەرەتا گرێبەستتان کردووە، بۆ نموونە مەتری بۆیاخی ئەو بینایە بە چەند دەکەی باشە مەتری بۆیاخەکەت کردووە، ئیلتیزامت کردووە، بەوەی وەکوو خۆی کارەکەت کردووە ئێستا بڕینی بڕێک پارە لەم کرێیەی تۆ کارێکی "حەرامە" وە کارێکی گونجاونیەو ناشبێ کابرا بڵێ گەردنم ئازاد بکەم گەردن  لە چی ئازابکا تۆ مافەکەی نادەیتێ، ئەگەر داشکاندنت بۆ نەکا لەبەر ئەوە بە دڵنیاییەوە ئەوە کارێکی "حەرامە" پێغەمبەری خوا ﷺ لە حەدیثێکی  قودسی کە لە خوای پەروەردگار دەگێڕێتەوە دەفەرمووێ  خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {يا عبادي إني حرمت الظلم على نفسي، وجعلته بينكم محرما؛ فلا تظالموا،} دەفەرمووێ: "ئەیبەندەکانم من زوڵم و ناحەقی و ستەمم لەسەر خۆم حەرام کردووە وە لە نێو ئێوەشدا حەرامم کردووە{ فلا تظالموا} ستەم لە یەکتر مەکەن، ئەوە ستەمکردنە بەڕێزان، ئەوە مافی خەڵک بە ناحەق خواردنە ئێمە بێین کرێکارێک بۆ نموونە شاگردێک، بۆ نموونە  خاوەن پیشەیەک کارێکی بۆ کردووین، ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی ئەو کارە لە بەرامبەر ئەوەندە دەکات، دوای کە کارەکە تەواو دەکا بێین بیانوی لێ بدۆزینەوە و شاخی وایە و باڵی وایە و من ئەوەم ناوێ  و وەکو پێویست ئیشەکەت نەکردووە، بیانوە سەیر و سەمەرانەوە باشە بچین پارەی لێ ببڕین یا بە پێچەوانەوە خاوەن ئیشەکە یا کرێ کارەکە بێ بڵێ وەڵا ئیشەکە وەک ئەوەوە نەبووە کە تۆ بەمن گوتووە من زیاتر هیلاک بووم تێیدا و بە خوا زۆرتری پێچووە، من تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ئەو جۆرە بڕوو بیانوانە بۆ وەرگرتنی زیاتر لەو مافەی کە هەتە یا بڕینی لەو مافەی کە دەبێ بیدەی ئەوە حەرامەوە دروست نییە، وە پێغەمبەر  ﷺ لە حەدیثێکی تری قودسی  کە لە خوای پەروەردگار دەگێڕێتەوە دەڵێ خوای پەروەردگار دەفەرمووێ: {قال الله عز وجل: ثلاثةٌ أنا خَصْمهم يوم القيامة} دەفەرمووێ: "من سێ کەس هەن من سکاڵا کارم لەسەریان من دژیانم من وەکوو بڵێی دادوەرم لەسەریان لە قیامەتدا خوای پەروەردگار خۆی یەکێک لەوانە دەفەرمووێ:{ ورجل استأجر أجيرًا فاستوفى منه ولم يُعطِه أجره} دەفەرمووێ:  کەسێک کرێکارێک بە کرێ بگرێ  کارەکەی بۆ بکات کرێکارەکە دواتر مافی کرێکارەکە بخوات حەقەکەی پێ نەدا لەبەر ئەوە ئەمە کارێکی حەرامە( جابرێ کوڕی عەبدالله)  دەڵێ پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرمووین{  اتقوا الظلم فإن الظلم ظلمات يوم القيامة} "خۆتان لە ستەم بپارێزن٫ چونکە ستەم تارماییە، تاریکایی ڕۆژی قیامەت، کەواتە ئێمە دەڵێین بەڕێزان ئەو کارە مەکەن لە پاش موعامەلە ماف مەبڕن ئیلا مەگەر هۆکارێکی مەعقوول هەبێت، وەک ئەوەی کە کرێکارەکە ئیشەکە تەواو نەکات، وەک ئەوەی کە بۆ نموونە خەلەلێك  لە کردنی ئیشەکەدا هەبێت، وەک ئەوەی کە لە کەمتەرخەمی زەرەرێکی گەیاندبێت، ئەمانە ئەوکاتە بابەتێکی ترن قسە هەڵدەگرن، بەڵام ئەوەی ئێمە لەسەری ڕێککەوتوین ئەوە جێبەجێ بێ دوایی تەنها لە پێناو بڕینی ماف بێین بیانوو بگرین ئەمە دەڵێین "حەرامە" بە کارێکی نادروستە، ئەگەر بشڵێ گەردنت ئازا بێ هەر "حەرامە" بۆ؟ چونکە تۆ بە زۆر لێی دەستێنی، وە تۆ ئەی بڕی، ئەگەر نەڵێ گەردنت ئازاد بێ، تۆ پارەکەی نا دەیتێ، لەبەر ئەوەی ئێمە دەڵێین ئەسڵ وایە ئەم جۆرە ئیشانە نەکرێ . خوای گەورەش زاناترە

لینک