پێدانی دیاری بە بەڕێوەبەر لە بەرامبەر پێدانی زەوی بۆ پرۆژە
بەڕێزێك دەپرسێ کاک دکتۆر سڵاوی خوات لێ بێت، ئەگەر من پارچەیەک زەوی وەربگرم، بۆ پرۆژەیەك مەعامەلاتی ئەو پرۆژەیە کە ئیمزای بۆ دەکرێت، وەکوو هەدیە دەبێ بڕە پارەیەک یان شتێکی گران بەها بدین بە مودیرە ئەوە وەکو کلتوورێکی لێ هاتووە ئایا دەچێتە بابی بەرتیلەوە ؟
وەڵام
وەڵام / بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ئێوە ناچارن بەوەی ئەو کارەبکەن، وە مافی خۆتانە زەوییەکەتان وەرگرتووە، و ئەو برا بەڕێزەی کە پێی دەگوترێ (مودیر) ئەگەر هەدیەی بۆ نەبەی یا بۆ نموونە بە سەری نەکەیتەوە و شتێکی نەدەیتێ، کارەکەت بۆ ناکات، ئەو کاتە بۆ ئێوە هیچ کێشەیەکی شەرعی نیە، چونکە ئێوە مافی خۆتانە زەوی وەربگرن، بەس ئەو برادەرە بەرتیل وەردەگرێ بۆ ئەو بەرتیلە بەڵام بۆ ئێوە موشکیلەی شەرعی دروست ناکات، خۆ ئەگەر بۆ ئێوە ئێوەش مافی خۆتان نەبێ بەڵام لە ڕێی ئەو بەرتیلەوە ئەو پڕۆژەیە وەر بگرن، ئەوکاتە بۆ هەردووکتان حەرام دەبێت، وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) "نەفرەتی کردووە لەو کەسەی کە بەرتیل دەداوە لەو کەسەش کە بەرتیل دەخوات" کەواتە دەمێنێتەوە سەرەوەی ئێوە تاچەند مافی خۆتانە زەوی وەربگرن، بۆ کردنی پرۆژە ئەگەر مافی خۆتانە وەکوو هەر کۆمپانیایەکی تر بە ڕێکاری یاسایی زەویەکەتان وەرگرتووە و هیچ مەنسوبییەت و مەحسوبییەتێك لە کارە کەتاندا نییە، وە دوای ئەوەی کە ئیشەکە تەواو دەبێ ئەو برا بەڕێزە دەبێ ئەم بڕە پارەی بدەینێ ئەوکاتە بۆ ئێوە ئیشکالی نیە بۆ ئەو بەرتیلە، بەڵام ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ئەو بەو هاوکارییە بەو جۆرە وەکو بڵێی ئاسانکاری بۆ ئێوە جیاواز لە کۆمپانیاکانی تر ئیشتان بۆ دەکات، وە لەو ڕێیەوە ئیشەکە بۆ ئێوە دەردەچێت، وە ئێوەش ناچارن لەبەری ئەو ئاسان کاری کردووە بەرتیلی بدەنێ ئەو کاتە بۆ هەردووکتان "حەرامە" وە لەعنەتی لەسەرە موفروزە ئەو کارە نەکرێ . خوای گەورەش زاناترە
لینک