حوکمی شەوی بەرات
بەڕێزێکی تر دەپرسێ:- کاک دکتۆر (بەرات) جائیزه یان بیدعهیه؟ ئەگەر بیدعهیه کە مناڵ لە دەرگا دەدا چ بکەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان دەڵێین بەڕێزان ئەوەی کە پێی دەوترێ (پانزەی شەعبان و شەوی بەرات )جارێ یهكهم شت نوقڵ دان بە منداڵ ئیشكالێكی شەرعی تێدا نییە, چونکە ئەمە دڵخۆشکردنی منداڵانە و ئێمە بە نییەتی عیبادەت نایدین , عادەتێکە وە عورفێک ئەو خەڵکە دهیکا, بەڵام وەک ئەوەی کە نوێژێکی تایبەت یان دوعایەکی تایبەت یا ڕۆژوویەکی تایبەت بە پانزەی شەعبان هەبێ هیچ شتێکی ترمان نییە لەسەر ئەو بابەتە, یانی هیچ دەلیلێک نییە لەسەر ئەوەی کە پانزەی شهعبان خەڵک بە ڕۆژووبێ ,یان شەوەکەی لە مزگەوتدا بمێنێتەوە ,یان بۆ نموونە لە بەینی مەغریب و عیشادا ئەوهنده قورئان بخوێنێ , یان زیکرێکی دیاری کراوی هەبێ ئەمانە هیچی وارید نییه, ئەوەی لە بارەی ئەمشەوەوه ههیه پێغەمبەری خوا (ﷺ) مژده دەدا بەوەی خوای پەروەردگار لەم شەوەدا لە خەڵک خۆشدەبێ یان دەفەرموێ ( يطلع الله إلى خلقه في ليلة النصف من شعبان فيغفر لجميع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن )دەفەرموێ( خوای پەروەردگار لەو شەوەدا تەجهلی دهكات لهسهر مەخلووقاتی خۆی وە خوای پەروەردگار چاوی ڕەحمەت لە مەخلوقاتی خۆی دەکا لە هەموو ئیمانداران خۆش دەبێ ,ئیلا لە دوو کەس خۆش نابی ,کەسێکە هاوهڵی بۆ قەرار داوە کە موشریکە, یان کەسێک کە لەگەڵ براکەی قسەی نییە) خوای پەروەردگار دەفەرموێ :( أنظرا هٰذين إلى أن يصطلحا )دەفەرموێ (ئەو دوانە کە قسەیان پێکەوە نییە دوو هاوڕێن دوو دراوسێن دوو برادەرن دوو خوشکن دوو ئامۆزان, خوای گهوره دەفەرموێ لەو دووانە گەڕێ لێیان خۆش نابم )تا خۆیان پێێك دێن كه خۆیان پێكهاتن ئەوجا خوای پەروەردگار لێیان خۆشدەبێ , لە حەدیسێکی تردا پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ ( وصلاة ليلة نصف شعبان مائة ركعة، وهاتان الصلاتان بدعتان ومنكران قبيحتان، ولا يغتر بذكرهما في كتاب قوت القلوب، وإحياء علوم الدين، ولا بالحديث المذكور فيهما فإن كل ذلك باطل))دهفەرموێ (خوای پەروەردگار لە شەوی پانزەی شەعباندا خوای پەروەردگار تەجەلی دەکاتە سەر بەندەکانی ئەوەی کە داوای لێخۆشبوونی لێ دەکا ئەوەی کە داوای ڕەحمهت و میهرەبانی لە خوا دەکا خوا لێی خۆشدەبێ ئەوانەی کە ڕق و كینه له دڵیاندا هەیە و ئامادە نین لە خەڵک ببوورن خوای پەروەردگاریش لەوانە نابوورێ) لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین (نوێژکردن یان تایبەتکردنی ئەمشەوە به عیبادەتێکی سەربەخۆ ئەسڵێکی نییە لە شەرعدا )لەبەر ئەوە زانایان لەگەڵی نەبوون ,ئیمامی نەوەوی دەفەرموێ (32:54وەسەلات و لەیلەتە نسفی من شەعبان میئەتە ڕەکعە )دەفەرموێ ( سهد ركعهت نوێژکردن لە شەوی پانزەی شەعبانە ،دەفەرموێ ئەم دوو نوێژە دوو نوێژی بیدعەیه و مونکەرن) "قەبیحان" دوو نوێژی نەخوازراون(دەڵێ با ئهم نوێژە لە کیتابی قوتول قولوو بوو ئیحیای علومی دینیشدا باش کرابی) (دەفەرموێ: هەموو ئەمانە بەتاڵن لەبەر ئەوە بە هیچ شێوازێک دەفەرموێت دەقێکی شەرعیمان نییە ئەمانە پشت راست بکاتەوە, بۆیە دەفەرموێ چ ئەو حەیسانهی کە دەفەرموون پانزە رەکعەت چ ئهوە حەدیسانەی کە دەفەرموون سەد رەکعەت هیچ دەلیلێکیان لەشهرعدا لەسەر نییە وە ئەمانە بیدعهن. قازی ئەبوبەکری ابن العربیش دەڵێ: ( وليس في ليلة النصف من شعبان حديث يعول عليه لا في فضلها ولا في نسخ الآجال فيها فلا تلتفتوا إليها) )دەفەرموێت: (هیچ حەدیسێکی سەحیح نییە کە بتوانین پشتی پێ ببەستین لهسهر ئەوەی کە ئەم شەوە فەزڵێکی زۆر زۆر گەورەی هەیە وە بەوەی کە ئەم شەوە ئەجەل و ڕزق تیدا دیاری دەکرێ) دەفەرموێت: حەدیسێکی سەحیحی تێدا نییە، بۆیە ناتوانین پشتی پێ ببەستین ,لە بەرئەوەی عولەما وا قسەیان لەسەر ئەو حەدیسانە هەیە کە لەم بارەیەوە هاتوو زۆرێک لە حەدیسەکان یان (مەوزوعن فەرموودەکان زەعیفن) ناکرێ پشتیان پێ ببەسرێ, بۆیە شیخ الاسلام ئیبن تەیمیەش دەڵێ :(ئەم فەرموودانە زۆربەیان بەتاڵن ئیعتیمادیان لەسەر ناکرێ لەبەر ئەوەی سەنەدی حەدیثەکان قسەیان لەسەر هەیە )بۆیە دەڵێین ئەمشەوه بەڕێزان لە غەیری ئەم دوو حەدیثە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) باسی دەکا کە خوای پەروەردگار لوتف دەکا لەگەڵ عەبدەکانی دەبوورێت، عیبادەتێکی تایبەت بەم شەوەمان نییە، غیری ئەو عیبادەتانە نەبێ کە ئینسانەکە عادەتی پێوە گرتووە، بۆ نموونە بۆخۆی شەوان شەونوێژ دەکا, جوزئێ قورئان دەخوێنێ, سوورەتی تەبارەک دەخوێنێ ,لە غەیری ئەمە تەخسیسکردنی عیبادەتێک بەم شەوە هیچ دەلیلێکی شەرعی لەسەری نییه. خوای گەورەش زاناترە
لینک