قڕقێنە یان نزگەرە لە کاتی نوێژدا
بەڕێزێک دەپرسێت: کاک دکتۆری بەڕێز بێ زەحمەت حوکمی (قرقێنە) لە کاتی نوێژدا چییە و چۆنە من تەمەنم گەورەیە هەندێک جار کێشەی گەدەم هەیە، کاتێک نوێژ دەکەم و دەست لەسەر سنگم دادەنێم (قڕقێنەیەکی) زۆرم بۆ دروست دەبێ وەڵامێکی دینیم دەوێ بێ زەحمەت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بەڕێزە دیاردەیەکمان هەیە کە پێی دەگوترێت:" دیاردەی قڕقێنە یان نزگەرە لە نوێژدا" کە ئەم "قرقێنەیە" لە شەرعدا پێی دەوترێت (جشاء) ئەم دووشائە یا قەلەس زانایان کە قسەیان لەسەر کردووە، لەسەر دوو حوکمی قسەیان کردووە یەکەم: ئایا بە پیس ئەژمار دەکرێ؟ وە ئایا دەستنوێژ بەتاڵ دەکاتەوە؟ بۆ چوونی زاڵی زانایان لەسەر ئەم بابەتە ئەوەیە کە (نەپیسە)وە نە دەستنوێژیش بەتاڵ دەکاتەوە ، وە پاکە ئیبن و عەبدولبەر لە ئیستیفکاردا دەڵێ( واجتمعوا على أن الجشاء ليس فيه وضوء)) ) واتا قڕکێنەدان دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ئیمامی شافعی دەفەرموێت: (ولم يختلف الناس في البصاق يخرج من الفم، والمخاط والنَفَسِ يأتي من الأنف، والجشاء المتغير وغير المتغير يأتي من الفم..لا يوجب الوضوء ) دەفەرموێت: "زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەو تفەی لە دەم دێ وە ئەو ئیفرازاتانەی کە لە لووتەوە دێ یا ئەو هەناسە و پژمەو پڕمەیەی کە لە لووتەوە دێ وە ئەو جوشاء و قڕقێنە و نزگەرەیەی کە لە مەعیدەوە دێ چ تامی هەبێ یا تامی نەبێ دەفەرموێت: (لا يوجب الوضوء ) واتە: دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، ئیبن و قودامیش دەفەرموێت: ( فأما الجشاء فلا وضوء فيه..لا نعلم فيه خلافا) دەفەرموویت جوشائ بە هیچ شێوازێک دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەمە کەواتە ئێمە دەڵێین نەخێر قڕقێنە دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، وە پیسیش نییە، خۆ ئەگەر لەگەڵ قڕقێنە یا لەگەڵ نزگەرە شتێک هاتەوە دەم لە عیدەوە، ئەو کاتە پێویستە ئەمە قووت نەدرێتەوە فڕێ بدرێ تف بکرێتەوە، ئەوکاتە هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، ئەگەر کەسەکە قووتی نەداتەوە، بەڵام ئەگەر قووتی دایەوە ئەو کاتە بەڵێ ئیشکالی شەرعی دروست دەکات، چونکە هاتنە دەرەوەکەی بە پیسی لە قەڵەم دەدا, ئەم پیسیە مەفروزە فڕێ بدرێ, کە قووت بدرێتەوە هەم خواردنی شتێکە لە کاتی نوێژدا هەم قووتدانەوەی پیسییەکە, ئەو کاتە والله اعلم نوێژەکەی بەتاڵ دەکاتەوە، ئەسڵ وایە کە کەسەکە مەفروزە, نوێژەکەی بکاتەوە ;وە ئەگەر بە ڕۆژووش بێ ڕۆژووەکەشی بەتاڵ دەکاتەوە قوتداننەوەی ئەو بابەتە . خوای گەورەش زاناترە
لینک