داوای گەردن ئازادی لە سەر بردنی پارە بەبێ گوتنی بڕەکەی
پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر ئەگەر پارەی کەسێک لە مامەڵەیەک بە لای مندا هاتبێت، بەڵام کەسەکە نەزانێت گەر پێی بڵێم گەردنم ئازادکە، دەتوانم هەر بڵێم جارێکیان هەندێک پارە بە لای مندا هاتووە، گەردنم ئازاکە یان دەبێت مەبلەغی پارەکەشی پێ بڵێم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم بابەتە (حق الناس)دروست نییە، تۆ پارەیەکی زۆری خەڵکت بردووە، بڵێی شتێ پارەم هاتووە، بە لادا گەردنم ئازاد بکە دەبێت ڕێژەکەی پێ بڵێێیت پێی بڵێی کە من پارەم بردووە، وە ڕێژەی پارە براوەکە ئەوەندەیە بۆ ئەوەی ئەو لەسەر بەرچاوڕوونی گەردنت ئازاد بکات، پێغەمبەری خوا ﷺ لەو حەدیسەی کە دەفەرموێت: ( لا يحل مال امرء مسلم إلا بطيب من نفسه) أو (عن نفسه)، دەفەرموێت: "ماڵی هیچ موسڵمانێک حەڵاڵ نیە ئەگەر خۆی بەو پەڕی لێبووردەیی گەردنت ئازاد نەکات"تۆ کە پێی ناڵێی چەندد بردووە چۆن گەردنت ئازاد دەكات٫ لەسەر بینای وەهم یان تۆ کەی وا وێنا دەکەیت٫ کە پارەیەکی کەمت بردووە چۆن ئەو گەردنت ئازاد دەکات، لە کاتێکدا ڕێژەکە زۆرە، وە ئەگەر ئەو بزانێت گەردنت ئازاد ناکات، پێی بڵێ بڵێ کاکە گیان ئەوەندە پارەی تۆ هاتووە بە لای مندا، لەو مامەڵەیە گەردنم ئازاد دەکەی یان بۆت بگێڕمەوە، لەوانەیە بڵێت: گەردنت ئازاد بێت، لەوانەیە بڵێت: نیوەی بگێڕەوە لەوانەیە بڵێت هەموویم دەوێتەوە گرنگ ئەوەیە تۆ بەرچاوڕوونی تەواوی پێ بدەیت٫ لەسەر ئەو حەقە مالیەی کە لاتە بۆ ئەوەی کە گەردنت ئازاد بکات، ئیمامی نەوەوی لە روضة الطاليبن دەفەرموێت: ويرد أموال الناس إن بقيت، ويغرم بدلها إن لم تبقى) دەفەرموێت: ماڵی خەڵک دەبێت بگەڕێتەوە ئەگەر مابوو، وە ئەگەر کەسەکە ماڵەکە نەمابوو دەبێت قیمەتەکەیمان بداتێ، یانی بۆ نموونە مەڕێکە بردووتە مەڕەکە کاتی خۆی کە بردووت کە ئێستا ئەو مەڕە ئێمە دێین لە بازاڕدا بە چەندە بایی (600)هەزار دینارە، هەمان ئەومەڕە بە ئیعتیباری تەمەنەکەی و بە ئیعتیباری جۆری مەڕە کە کوردییە، ئەفغانییە، سوورییە، حەمدانییە، باشە جۆری مەڕەکەی کە بردووتە وە تەمەنەکەی وە وەزنەکەی ئەو کاتە چەند بووە هەمان مەڕمان ئێستا یان پارەی مەڕێکی هاوشێوەی ئەوە دەدەیتەوە (أو يستحل المستحق) یان ئەو کەسەی کە حەقەکەی خاوەنی حەقەکەی گەردنت ئازاد كات، ئەگەر وتی ناکاکە نامەوێتەوە گەردنت ئازاد بێت ئەو کاتە ئیشکالێکی نییە (ويجب أن يعلم المستحق إن لم يعلم به) ئەو بڵێ پێویست دەکات ئەو کەسەی کە مافەکەی هەیە، بزانرێت کە مافەکەی چەندە ئەگەر هات و نەیدەزانی چەندە وەکو عەرزم کردی تۆ دەڵێیت من پێی ناڵێم پارەکە چەندە مەفروزە پێی بڵێیتەوە، پارەکە چەندە وە ئەو لەسەر بنەمای بەرچاوڕوونی گەردنت ئازاد دەکات، ئەگینا نەزانێت هەر تۆ پێی بڵێی بڕێ پارە هاتووە بە لای مندا گەردنم ئازادکە، "حەرامە" شرعا گەردن ئازایی دروست نابێت، بەڵام ئەگەر حەقەکە مەعنەوی بێت بۆ نموونە غەیبەتت کردووە، بوختانت کردووە، ئەو کاتە لەوانەیە ئەگەر حەقیقەتی غەیبەت و بوختانەکەی پێ بڵێی کێشەی لێ بکەوێتەوە یان بۆ نموونە بابەتەکە سەر بکێشێت، بۆ ئەوەی کە لەوانەیە ژیانی هاوسەری لێ تێک بچێت ئەو کاتە ئێمە ناڵێین ئەو کاتە لە حقوقی مەعنەوی پێی دەڵێین:کاکە ئێمە لەوانەیە هەندێک جار غەیبەتێکمان کردبێت بێ، قسەیەکمان کردبێت گەردنمان ئازادکە، کە زانیمان کێشەی لەسەر دروست دەبێت حەقە مەعنەویەکە نایڵێن بەڵام حەقە ماددیەکە مەفروزە بگوترێت، وە مەرج نییە تۆ پێی بڵێی چۆنە یاعنی لێرەشدا ئەو ئیشکالە، لەوانەیە دروست بێت، لەوانەیە پێی بڵێیت ئەگەر پێی بڵێیت: لێم دزیویت ئیشکالت بۆ دروست دەکات مەڵێ دزیومە بڵێ حەقێکت هاتووە بە لای مندا، ئەگەر وتی چۆن بڵێ بە خوا ئیتر بۆ نموونە حەقەکە هاتووە بە لای من و ئێستا دەزانم قەرزداری تۆم ئیتر هەڵەیەکی حساباتە، ئیتر مەسەلەن نەزانینێک بووە، ئیتر کورە پێویستم بە پارە بووە شتێکم بردووە، ئەمانە گرنگ ئەوەیە مەرج ئەگەر ڕێگەکەشی پێ نەڵێ ڕێژەکەی پێ بڵێی کە بڵێی ڕێژەكەی ئەوەندە بووە پارەکە بۆ ئەوەی کابرا لەسەر بەرچاو ڕوونی گەردنت ئازاد بکات. خوای گەورەش زاناترە
لینک