15/07/2025 - 09:51 PM
7 بینراو

کۆکردنەوەی نوێژ بەبێ بوونی نیەتی کۆبوونەوە لە نوێژی یەکەمدا

عبادات

بەڕێزێكی تر دەپرسێ :-کاک دکتۆر دەکرێ کاتێ نوێژ دەکەی ,دواتر (نییەتی جەمع) کردن بهێنین‌ له‌گه‌ڵ نوێژی دوای خۆی ؟واتا ئێمە ئەگەر لە نوێژی یەکەم نییەتمان نەبووبێت یان  لە بیرمان نەبووبێت ئایا دەبێت نییەتی جەمع لە یەکەم نوێژ بهێنین یان نوێژی یەکەم تەواو بێ دواتر بیهێنی؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جمهوور واتە زۆرینەی زۆری زانایان لە (مالیکی و شافعی و حەمبەلیەکان) پێیان وایە لە نوێژی" یەکەمە" ئیتر لە بیدایەتی بێ یا پێش سەلام دانەوە بێ ده‌بێ کەسەکە نیەتی جەمعی هێنابێت،ئەم کەسە ئەگەر هات و بۆخۆی نوێژی دەکرد دەبێ نییەتی جەمعی هەبێت دواتر کە سەلامی دایەوە هه‌ڵده‌ستێ نوێژه‌كه‌ی ده‌كا تەبعەن (حەنه‌فیەکان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ جەمعدانین) ئەوە مەسەلەیەکی ترە, بەڵام زۆرینه‌ی  زانایان ئەوانەی کە لەگەڵ جەمعدان دەڵێن ئاساییە ئینسان جەمع بکا ,بەڵام بە مەرجێک لە نوێژی یەکەمدا نیەتی جەمعی هێنابێ, ئیلا مەگەر لە حاڵەتێکی زەروورەتدابێ بۆ نموونە تۆ دەچیتە مزگەوتێکەوە و بارانە نەتزانیوە ئیمام چ نیەتێکی هێناوە ئاسای نیە تۆ بڵێی نییەتم هێنا , تەقلیدی نیەتی ئیمامەکە بکەی ئەمە ئاساییە ,یان تۆ نەتزانیوە نییەتی جەمعت نەهێناوە، بەڵام ئیمام نییەتی جەمعی هێناوە, ئەوکاتە دەڵێین ئەمەش دیسانەوە ئاساییە ,بەڵام ئەگەر خۆت کردت بە تەنیا وەسەرەتا تا نوێژه‌کەش تەواو بوو نییەتی جەمعت نەبوو ئەوکاتە دەڵێین جەمعی مەکە بە هیچ شێوازێک ,بەڵام ئەگەر لە نوێژی یەکەمەوە نیەتی جەمعەت هەبوو ئەو کاتە ئاساییە نوێژەکە جەمع دەکەی. خوای گەورەش زاناتره

لینک