15/07/2025 - 09:50 PM
5 بینراو

زیادکردنی لایک و فۆڵۆ بە ساختە

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێت کاک دکتۆر زیادکردنی ڕێژەی( لایک و فۆلۆو) بۆ کەسی بەرامبەر ماوەیەکە ئیشێک پەیدا بووە، کە ئیشەکە بریتییە لەوەی چەند وێبسایتێک هەڵدەستن بە فرۆشتنی لایک و فۆلۆو لەگەڵ بینەری فەیک یان ساختە بە نرخێکی زۆر هەرزان ئەگەر کەسێک حەز بکات ڕێژەی لایک و فۆڵووەڕسەکانی بەرز بێتەوە، داوا لە من دەکات منیش (1000) لایکی بۆ دەنێرم لایکەکانیش هەمووی فەیکن یا ساختەن وە کڕیاریش خۆی دەزانێت ساختەیە، بەڵام لەبەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەکاونتەکەی داوای دەکات ئەم مامەڵەیە حەڵاڵە یا حەرام؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم مامەڵەیە "حەرامە" و بە هیچ شێوازێک دروست نییە، بەڕێزان چونکە ئێمە گوتوومانە ئینسانی ئیماندار ئەسڵ وایە ڕاستگۆیانە مامەڵە بکات، ئەم لایک و فۆڵۆیانە دوایی کە دەچنە سەر ئەم پەیج و ئەکاونتانە دواتر ئەمانە خەڵک وا گومان دەبات یا وا وێنای دەکەن لای خەڵک کە ئەمانە ئەکاونتەکانیان فۆلۆرسێکی زۆر زۆری هەیە بینەر و بەدواداچوویەکی زۆر زۆری هەیە، کە لە کاتێکدا حەقیقەت وا نییە هەندێک جار ئەمانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای کاڵاکانیان،ئەم کارە دەکەن. ئەمەش ڕاست نییە، وەکو خۆتان دەڵێن، ئێوە دەڵێن فەیکن یانی ئەم لایکانە فەیکن، ئەم فۆلۆیانە فەیکن کەواتە کە فەیکن و بنەمای زانستی و تەندروستی یانی حەقیقەتیان نییە، ئەم پارەیە لەسەر بنەمای درۆ کردن و دەست بڕین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی تر، وە چەواشەکردنی خەڵکی تر پەیدا دەکرێت، لەبەرەوە هەر دەستکەوتێک لەمەوە پەیدا بێت، ئێمە دەڵێین "حەرامە" وە دروست نییە ئەو لایک و فۆڵۆو و ئەو بابەتانە مەفروزە حەقیقی بن، وە واقیعی بن، ئەوجا مامەڵەکردن تیایدا وە ئەگەر ئینسان لە بەرامبەر ئەرکێک و ماندووبوونێکی حەقیەقی پارە وەربگرێ والله اعلم ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات خوای گەورەش زاناتره

لینک