پیشەی پارێزەری بۆ ئافرەتان
ئاڵقە 125 دەقەی 22:14 پرسیاری 1738 بەرێزێک دەپرسێت: کاک دکتۆر بێ زەحمەت کاری پارێزەری بۆ ئافرەتان حەرامە؟ وەکوو خۆت دەزانیت پارێزەری بە حوکمی ئەوەی کە زۆر تێکەڵی تێدایە، لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ئایا ئەم تێکەڵیە حەرامە کە بە مەبەستی ئیشە؟ وە لە چوارچێوەی ئیش مامەڵە بکەین؟ تکایە جوابم بدەنەوە چەند ساڵە ئەم کارە ناکەم وەک ئافرەتێک دەترسم لەوەی کە ئەم تێکەڵیە ببێت بەگوناهـ
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە ئەمڕۆ کارێک یان پیشەیەکمان نییە، تێکەڵی تێدا دروست نەبێت، دەگمەن یانی تەنانەت لە سەنتەری فێرکردنی قورئاندا زۆر جار بە ناچاری ئەم حاڵەتی تێکەڵیەمان بۆ دروست دەبێت. ئەو خوشکە ڕێزانەمان کە پزیشکن، نەخۆشی پیاو دەچێتە لایان، ئەندازیارن خاوەن کۆمپانیای پیاو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات،، پارێزەرن مووەکیلی پیاویان بۆ دروست دەبێ، مامۆستان لە قوتابخانەکانیاندا لەگەڵ مامۆستای پیاو دەرس دەڵێنەوە، خوێندکارن لە زانکۆ تێکەڵن یانی تەبیعەتی کۆمەڵگاکە وای لێ هاتووە ئەم تێکەڵیەی تێدایە، بەڵام بە مەرجێک ئەم خوشکە بەڕێزەی کە پرسیارەکە دەکات وە هەموو ئەو خوشکە بەڕێزانەی ترمان کە لە کەرتی گشتی یا تایبەت مامەڵە دەکەن کۆمەڵێک مەرج هەیە لە خۆیانا دەبێت هەبێت : یەکەم: باڵاپۆشی وە سنووری باڵاپۆشیەکەیان بپارێزن ڕووت نەبن ئەوەی کە شەرع داوا دەکات لە مەرجەکانی باڵاپۆشی تیایاندابێ ئەمە مەرجی یەکەم. مەرجی دووەم :خەڵوەت لە شوێنەکانیان لەگەڵ پیاوی نامەحرەم نەکەن یانی جەنابت بۆ نموونە نووسینگەکەت لە شوقەیەکایە و شوقەکە لە شوێنێکدایە و پیاو بێت و بە تەنیا تۆ لەگەڵ پیاوێکی نامەحرەمدا دابنیشی بە سەعات ئەم کارە کارێکی ناشەر عیە، نەشیاوە ئەمە "خەلوەیەکی مەحرەمانەی پێ ناگوترێ خەڵوەیەکی موحەڕەمانەی پێ دەگوترێت"، ئەمە مەکەن. وەکوو تریش وەکوو خۆت دەڵێی سنوورەکانی تێکەڵ بوون و قسە کردن لە گەڵ مووەکیلەکانتان و مەسەلی هات و چۆ و پەیوەندی لە سنووری کارەکەدا بێ (واللە اعلم) ئیشکالێکی شەرعی تێدا نییە. وە ئەو خوشکە بەڕێزانەمان ئەگەر ئەوان کە سنووری "حەڵاڵ و حەرامە بپارێزن" ئێمە بڵێین دروست نییە ئەو کاتە ئەو پارێزەرانە دەبن بە وەکیلی خەڵک کە سنووری حەڵاڵ و حەرام حساب بۆ ناکەن و ئەوانەن کە بێ ویژدانی لەگەڵ خەڵکەکەن، وە حیساب بۆ قیامەت ناکەن، ئەو کاتە مافی خەڵک لە دەستی ئەوانەدا دەفەوتێت زوڵمیان لێ دەکرێت، ئیستیغلال دەکرێ هەڵدەخەڵەتێندرێن. ئەوەش کارێکە بە ئیعتیبادی مەئالات ناڕەوایە لەبەرەوە بەم خوشکە بەڕێزە دەڵێین پۆشاکی شەرعی وە ڕێکاری شەرعی وە مامەڵەی شەرعی لەگەڵ دۆسیەی موەکیلەکانتان،بکەی ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات خوای گەورەش زاناتره
لینک