هاوکاری کردنی خێزان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ماڵ
پرسیار: بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر بەینی من و هاوسەرم بە گشتی زۆر باشە، خوشکێکی بەڕێز گلەیی لە هاوسەرەکەی دەکات دەڵێت کاک دکتۆر من کارمەندم کار دەکەم کاتی خۆی پێكەوە کارمان کردووە دەڵێم من جاری وا هەیە 9ی شەو 8ی شەو لە کاردەکەم، دێمەوە ئەو ئەو ڕۆژە کاری نییە لە ماڵەوە ئیسراحەتە قاپی پیس کردووە، ماڵی شێواندووە کە من دێمەوە نان حازر نییە لەسەر ئەو هیلاکیو ماندوو بوونە چاوەڕێیە من نان گەرم کەمەوە و نان حازر بکەم، من ماڵ پاک بكەمەوە، من قاپەکان بشۆم ،هاوکاریم ناکات ئەگەر جارێك من بڵێم مەسەلەن هیلاکم ماندووم کەمێک تەحەممولت ھەبێت، لێم تووڕە دەبێت دەچێت بە گژمدا ،دەڵێت یەعنی ئەم بە عام ئەم خوشکە دەڵێت چۆن حەلی ئەم مەسەلەیە بکرێت ئایا پیاوان چۆن مامەڵە لەگەڵ خێزانەکانیاندا بكەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە بەڕێزان دەڵێین: ئەم برا بەڕێزانەی کە خێزانەکانیان دەزانن دەوام دەکەن، وە داهاتی دەوامەکانیان بۆ ماڵ و منداڵ و بۆ ئێوە خەرج دەکەن، وە کەلێنێکی داراییتان بۆ پڕ دەکەنەوە خوای پەروەردگار ئەمرمان پێ دەکات فەرمووی: (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوف) دەفەرموێت: بە شێوازێکی جوان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ھەتا خوای پەروەردگار لە تەڵاقیشدا ڕێگەی نەداوە پیاو زاڵمانە مامەڵە بکات لەگەڵ خێزانەکەی فەرمویەتی: (فإمساك بمعروف أو تسريح بإحسان) فەرمویەتی: بیهێنەوە و بە باش مامەڵەی لەگەڵ کەو بیهێنەرەوە یا بەباش لێی جیا بەرەوە، مافەکانی بۆ دابین بکە، کەواتە ئێمە شەرع دەروازەیەک ناهێڵێتەوە، بۆ زوڵم کردن دەروازەیەک ناهێڵێتەوە بۆ ناحەقی و بێ ڕێزی کردن، مەفروزە ئەم برا بەڕێزانە کە لەگەڵ ئەم خوشکانەدان ئێمە و وا ئیعتیبار بکەین بەڕێزان ئەو ئافرەتانەی کە خێزانی ئێمەن کچەکانمانن، لای زاواکانمان خوشکەکانمانن، لای زاواکانمان دایکمانن، لەمانە زیاترمان نییە، ئێمە ئەگەر بزانین چۆن حەز دەکەین زاواکانمان مامەڵە لەگەڵ کچەکانماندا بکەن زاواکانمان مامەڵە لەگەڵ خوشکەکانماندا بکات، با وا مامەڵە بکەین لەگەڵ کچی خەڵکدا، بەو پەڕی ڕێز، بەو پەڕی ئیحترام، بەو پەڕی لێبووردەیی، بە تایبەتی وەکو عەرزم کردن ئەم خوشکە بەڕێزە دەڵێت ئەو ڕۆژانەی کە من پشوو بم یەک موشکیلەم نییە، هەموو ئەرکەکانی خۆم خزمەتی ئەو و منداڵەکان ماڵەکەش دەکەم، بەو پەڕی تەواوی دەڵێت بەس هەندێک جار ئەم حاڵەتە دروست دەبێت، وە ئەم خوشکە بەڕێزە مێردەکەی خۆی خۆش دەوێت لە نامەکەیدا وا دیارە وە دەڵێت کێشەمان نییە، یان بڵێت هەندێک جار لەم مەوزوعەدا من هەست بە زوڵم دەکەم هەست بە چۆن دەڵێی وەکو بڵێی پێداگری دەکەم هەست بە زیادەڕەوی دەکەم کە ئەو بەرامبەرم وا دەکات، هەست دەکەم ئەمە واتای ژیانی ژن و مێردایەتی و خۆشەویستی و بەزەیی تێدا نامێنێتەوە. لەبەر ئەوە خوای پەروەردەگار کە دەفەرموێت :(وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً) ئەم مەبدەئی مەوەدەو ڕەحمەی کە خوا دەفەرموێت: من دروستی دەکەم، لە نێوانتاندا، با لە یادی نەکەین، بە مەدەئی عەدل، لەگەڵ پرۆسەی هاوسەرگیری مامەڵە نەکەین، بە مەبدەئی ئیحسان مامەڵە بکەین؟ ئیحسان ئەوەیە ئەگەر تۆ هاوسەرەکەت مافێکیشی نەبێت لەسەرت تۆ لە مافی خۆت بیدەیتێ، ئەگەر هات و ئەرکێکی خۆی جێ بەجێ نەکرد، تۆ چاوپۆشی بکەی لەو ئەرکە کە بەرامبەر تۆ جێبەجێی نەکردووە و مافێکی تۆی پێشێل کردووە چاوپۆشی بکەی. ئەمانە بەڕێزان یەکەم (تەوازوعن) دووەم: ئەمانە دڵسۆزی و خۆشەویستی و تەبایی زیاتر دەکات، بە تایبەتی وەکو عەرزم کردن کە ئێمە موسڵمانین ئەمرمان پێکراوە کە وابین نەک لەبەر ئەوەی کە خوانەخواستە بڵێین ئەمە چاکە فرۆشتنەوەیە، یا ئەمە ڕووپامایی کردنە، نا ئێمە ئەمە بەر لەوەی مافی خێزانەکانمان بێ فەرمانی خوای پەروەردگارە. خوا دەفەرموێت :( تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ) باسی مافەکانی پرۆسەی هاوسەرگیری دەفەرموێت: ئەوانە سنوورەکانی خوان با ئێمە سنوورەکانی خوا بەو پەڕی پابەندی و ڕێزو تیحتڕام و وەکوو بڵێی ڕەزامەندی و سینە فراوانیەوە جێبەجێ بکەین. نەک خوانە خواستە بە تەشەننوج و تووڕە بوون و حەق کردنەوە و داخڕشتنەوە ئەمە دوورە لە ئەخلاقی ئینسانی ئیماندارەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک