میراتی زڕدایک یان باوەژن
بەڕێزێكی كە دەپرسێت کاک دکتۆر من پرسیارێکم لەسەر "میرات" هەیە ئەگەر جوابم بدەنەوە مەمنوون دەبم، من باوکم ژنی یەکەمی منداڵی نەدەبوو، دوای چەند ساڵێک ژنێکی تری هێنا کە دەکاتە دایکی من هەردوو ژنەکە لە یەک ماڵ لەسەر یەک سفرە نانیان دەخوارد، هیچ کێشەیان نەبوو باوکم وەفاتی کرد، دوای چەند ساڵێک کە ژنی یەکەمیشی وەفاتی کرد بەڵام ژنی یەکەمی کچە خوشک و کوڕە خوشکی هەبوون، هەروەها ژنی دووەمی باوکم منداڵی هەبوو، ئایا میراتی ژنی یەکەم بە منداڵەکانی ژنی دووەم دەشێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە هیچ شێوازێک ناشێت میراتی ژنی یەکەم بە هیچ سیفاتێک نایەتەوە سەر ئێوە، چونکە ئێوە جارێ یەکەم:" باوکت کە وەفاتی کردووە" میراتی باوکت بەشێکی یانی یەک لەسەر هەشتی هاتووە بۆ ئەم دوو ژنە کە دایکی تۆیە لەگەڵ ژنی یەکەمدا، ژنی یەکەم یان لەسەر شانزەی میراتە کەی بەرکەوتووە دایکی تۆش یەک لەسەر شانزەی بەر کەوتووە چونکە یەک لەسەر ھەشتەکە دەکەیت بە دوو کەرتەوە لە نێوانیانە دواتر کەژنی یەکەم مردووە بە هیچ سیفەتێک میراتی ئەو ژنەی یەکەمە نە بۆ دایکی تۆ دێت نە بۆ مناڵەکانی دایکی تۆش دێتەوە، دەچێتەوە بۆ خوشک و براکانی ئەگەر منداڵی نییە نەخێر ئێوە بە هیچ شێوازێک لە میراتی ژنی یەکەم بە میرات گر ئەژمار ناکرێن. خوای گەورەش زاناترە
لینک