پێدانی کارتی بانکی یان دروستکردنی بەکرێ بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان
بەڕێزێکیکە دەپرسێ مامۆستا وەك ئاگادارم فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری پارە بە کاش وەرناگرن، دەبێت کارتی بانکی پێ بێت کارتەکەش هی خۆت بێ یا هی سەرۆك خێزان بێت، من کارتەکەی خۆم بدەمە کەسێک بکرێ بیباتە دائیرەکە و کە هاتەوە هەر چەندەی لێ دەرکرد پاش کرێی کارتەکە هەزار یان زیاتر یان کەمتری لێ وەرگرم حەرامە؟ دووەم ،، ئەگەر کارتەکان بۆ خەڵک دروست بکەین لەناو مۆبایل مەقسەدم ئەپڵیکەیشنەکەیان بۆ دابنێین هی (fib) ئە گەر پرسیاری یەکەم وەڵامەکەی ئەوە بێت حەرامە کەواتە دروستکردنی کارتەکە لە ڕێی بەرنامەوە هەر حەرامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ خاڵی یەکەم: بەڕێزان ئێمە گوتومانە پێدانی ئەم کارتانە بە خەڵک ئەو بڕی پارەکە یەعنی بۆ نموونە من کارتێکم هەیە بەتاڵە هیچی تێدا نییە،ۆ کابرا پارەکە خۆی دەچێت دەیخاتە سەر کارتەکە و بە کاری دێنێت من تەنها عمولەی کارتەکەی لێ وەردەگرم، کە کارتەکەم بە کرێ داوەتی ئیشکالی نییە، ئەگەر کارتەکە ڕەسیدی تێدابوو ئێمە دەڵێین کاکە ئەم کارتە (91)هەزار تۆ ڕەسیدی ئەم کارتە دەبەیت (91) هەزارمان بدەرێ، حەقی ڕەسیدەکە ئەوە (91)دوای دەڵێین کرێی کارتەکە کارتەکەی بە جیا بەکرێ بدەینێ ،هەزار دینارمان حەقی کارتەکە بدەرێ، واتە ئێمە نایدەینێ ئەو (91) هەزاری بەکارهێناوە، ئێمە بڵێین بە (95) هەزار دەتدەینێ، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە تێکەڵ نەبێت و نەبێ بەڕیبا ئێمە دەڵێین پارەکە ئەوەی بە کارت هێناوە هەمان پارەت لێ وەرگرینەوە، بەبێ زیادووکەم دواتر ئێمە کارتەکەت کە بە کرێ دەدەینێ ئەوەندەە حەقی کرێی کارتەکەمان بدەیە، بە جیا ئەمە ئیشکالێکی شەرعی نییە، دروستکردنی ئەپڵیکەیشن بۆیان کە ئەپی (fib) بیان بۆ دابنێن، لەناو مۆبایلەکانیان، لە موقابیلی ئەمە پارەیەکیان لێ وەربگرن، ئەمەش ئیشکالێکی شەرعی تێدا نییە، بە مەرجێك ئێوە دواتر پارەی خۆتان نەخەنە سەر ئەو ئەکاونتەی کە بۆیان دروست دەکەن و دوای زیاتریان لێ وەربگرنەوە، تەنها بەرچاوڕوونیان بدەنێ بۆ دروستکردنی ئەکاونتەکە. خوای گەورەش زاناترە
لینک