15/07/2025 - 09:42 PM
6 بینراو

وەرگرتنی سولفەی حوکمەتی عێراقی بۆ مووچەخۆران

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکیکە دەپرسێ کاک دکتۆر ئێمە مووچە خۆری عیراقین سولفەیەکمان دەدەنێ بەبڕی (5) ملیۆن دینار وەکوو هاوکاری بۆ ئەوانەی موستە حەقن و پێویستیانە بەڵام (300) هەزارمان لێ دەبڕن کەسیش نازانێت هینی چییە دەی بڕن چوار ملیۆن و حەوت سەد هەزار دەگات بە دەستی ئێمە مانگانە دەی دەینەوە بە٢٥ مانگ مانگی دووسەد هەزار دەدەینەوە ئایا حەرامە یا حەڵاڵە بەڵام زیادی ناچێتە سەر ئەو سێ سەد هەزارمان لێ دەبڕن کەس نازانێت هی چییە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە ڕیبایەکی سەریحە بەڕێزان ئەو پێنج ملیۆنت دەداتێ سێ سەد هەزار ڕیبات لێ وەردەگرێ ئەو  پێنج ملیۆنی ئەو دەیدا سیفەکەی قەرزە ئەو (300) هەزارەی وەری دەگرن، هەندێک برادەر واتێدەگەن بەوەی کە ڕیبا هەر ئەوەیە کە لە پاشەکەیدا وەریگرێ، ئەوە ڕیباکەی بە وەکو بڵێی بە موقەددەم وەردەگرێ هەر کە پێنج ملوێنەکەت  دەداتێ (300) هەزار ڕیبا وەر دەگرێت، ئەوە حەڵاڵی لە کوێیدایە هەر ناوێکی لێ بنێ "حەرامە" چونکە ئەوە نەدەچێتە خانەی ڕسوماتەوە، ئەو مەبلەغە زۆر زۆرە بە نیسبەت قەرزەکەوە کەواتە ئێمە دەڵێین  بە هیچ شێوازێک دروست نییە وەرگرتنی ئەو  قەرزە وە ئەو پارەیە کە وەر دەگیرێ "حەرامە". خوای گەورەش زاناترە

لینک