15/07/2025 - 09:41 PM
3 بینراو

مۆمیاکردنی جەستەی ئاژەڵە ماڵییەکان

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت کاک دکتۆر لە هەندێک شوێن کاتێک کەسێک ئاژەڵێکی ماڵی یا باڵندەیەکی لێ مردار دەبێتەوە جەستەکەی دەباتە ئەو شوێنە بۆی (مۆمیا) دەکەن، یاخود پێی دەڵێن وشکی دەکەینەوە، وەکوو زینەتێک دای دەنێن لەناو ماڵ ئایا گوناح نییە؟ چونکە ئە ئەم بابەتە دەچێتە خانەی پەیکەرەوە یا ناچێتە خانەی پەیکەرەوە تکایە ڕوونکردەوە یەکمان بدەیتێ سوپاست دەکەین 

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان بابەتی وشک کردنەوەی ئەم پەلەوەر و ئاژەڵانە بە تایبەتی ئەوانەی کە جوانن، وە ئەو ئاژەڵانەی کە جۆرێک لە چۆن دەڵێی دەگمەن بوونیان هەیە، لە کاتی مردارەوە بوونی ئەم ئاژەڵانە، دەرهێنانی ناوسکەکەیان و لە کارەبا دانیان و و وشک کردنەوەیان ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا. کاتی خۆی زانایان لە سەردەمی خۆیاندا شتێکیان هەبووە باسی ئەوەیان کردووە ئەگەر هاتو (بەو) شتێک هەبووە پێیان گوتوە (بەو) و ئەگەر هات و مانگایەک گوێرەکەکەی مردار بووبێتەوە، یا مەڕێک بەرخەکەی مردار بوو بێتەوە هاتوون کەوڵی بەرخەکە یا گوێرەکەکەیان گورووە کایان تێ کردووە، لە کاتی دۆشیندا ئەم بەرخە یا ئەم گوێرەکەیە یان پیشانی مانگاکە داوە مانگاکە کە بۆنی کردووە، ئیعتیاد شیری داوە و ئیشکالی نەبوو، زانایان هیچ دەنگێکیان لەسەر ئەمە نەبووە، وە شەرعیەتیان بە کردنی ئەم کارە داوە ، ئەمەش هەر جۆرێکە لە تەحنید ئەگەر ئەوانە بۆ ئەوە بووە ئەو مانگایانە یا ئەو مەڕانەش شیر بدەن ئەمەش بۆ ئەوەیە کە زینەتێک و جوانییەک ئەم جۆرە باڵندانە دەدەن بە ماڵ. وە پێغەمبەری خوا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت :(أيُّما إهابٍ دُبِغَ فقد طَهُرَ )دەفەرموێت: هەر پێستەیەک هەر کەوڵێک هەر پەڕێک دەفەرموویت: ئەگەر خۆشەکرا، ئەوە پاک دەبێتەوە. کەواتە ئێمە دەڵێین ئەمانە ئیشکالێکی شەرعیان نییە. بەڵام نەچنە خانەی ئیسرافەوە، واتە ئەگەر تەحنید کردن یا وشک کردنەوە ئە مریشکێک یا قەلێک یان داڵێک بە پارەیەکی خەیاڵی بکڕی ئەمە گوناحە وە دەچێتە خانەی ئیسرافەوە، ئەگینا بە مەبلەغێکی کەم بێ و ئاژەڵەکە تەحنید بکرێت لە ماڵدا بۆ جوانی والله اعلم ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا خوای گەورەش زاناترە

لینک