15/07/2025 - 09:39 PM
4 بینراو

کردنی عومرە لە بری مردوو

عبادات

بەڕێزێکیکە دەپرسێت: کاک دکتۆر بەدەل عومرە بۆ مردوو دەکرێت یان نا ؟

وەڵام

وەڵام / بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین: بەڕێزان ئەسڵ وایە ئینسان لە ژیانی خۆیدا ئەگەر توانای دارایی باش بوو، وە مەرجەکانی کردنی حەج و عومرەی تێدا بوو بۆ خۆی بیکا لە ژیانی خۆیدا  بیکات، ئەگەرنا زانایان پێیان وایە جارێ سەرەتا  عومرە زانایانی شافیعی و حەنبەلیەکان پێیان وایە "واجبە" وەکو "حەج واجبە"مالیکیەکان لەگەڵ حەنەفیەکانا پێیان وایە سوننەتە بەڵام هەر چواریشیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەگەر کەسێک لەژیانی خۆی نەیتوانی عومرە بکات، یا حەج بکات، دروستە دواتر بەدیلەکەی بۆ بکرێت، یا بۆ نموونە نەخۆشە خۆی ناتوانێ بچێ دروستە بۆی بکرێ بەڵێ یا لە ژیانی خۆیدا کردویەتی ئێمە دەمانەوەی عومرەیەک یان حەجێکی سوننەتی بۆ بکەین، دەڵێین بەڵێ هەموو ئەوانە واریدە کەواتە بە دەل لە عومرە و حەجدا هەیە، بەڵێ بەڵام چۆن یەکەم مەرج کە بیزانین ئەوەیە کەسەکە خۆی حەجی فەڕز و عومرەی واجبی کردبێ لای ئەو عولەمایانەی کە پێیان "واجبە" واتا کەسێک یەک حەجی بۆ دەرچوو بڵێ خۆم حەج ناکەم بۆ باوکمی دەکەم جارێ شتی وانیە بەڕێزان ئینسان دەبێ سەرەتا بۆ خۆی ئەم واجبەی جێبەجێ کردبێت، بۆ جاری دووەم کە بۆ خۆی سوننەتە دەڵێین دەکرێ ئەو سوننەتە ببەخشێ بە کەسێکی تر لە جیاتی واجبێ بۆ باوکێتی، بۆ دایکێتی، بۆ خزمێتی، بۆ هاوڕێیەتی دەتوانێ لە جیاتی ئەو عومرە یا حەج بکات، پێغەمبەری خوا ﷺ جارێکیان گوێی لە هاوەڵێکی بوو کە نییەتی تەلبیەی هێنا گوتی: {لبيك  اللهم  حج عن شبرمة} گوتی خوایە نییەتمان لە بری شبریمە حەج دەکەم، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی{ومَن شبرمة؟}  فەرمووی شیبریمە کێیە؟  پیاوەکە گوتی{قال: أخٌ لي}  فەرمووی برامە پێغەمبەری خواﷺفەرمووی:{ حججتَ عن نفسك؟} فەرمووی تۆ خۆت حەجت کردووە ؟ پیاوەکە گوتی نا پێغەمبەری خوا:{قال: حُجَّ عن نفسك، ثم حجَّ عن شبرمة}  فەرمووی جارێ حەج بۆ خۆت بکە، جارێکی تر حەج بۆشبریمە بکە، کەواتە ئەوە دەلیلە لەسەر ئەوەی ئێمە خۆمان دەبێ ئەو کارەمان کردبێ دواتر دەکرێ، ئەوە بۆ کەسێکی تر دووبارەی بکەینەوە، بەڵگەی ئەوەی کە بەدل عومرە یا بەدل حەج دروستە ئەوەیە پێغەمبەری خوا ﷺ پیاوێك  هاتە خزمەتی گوتی { إنَّ أبي شيخٌ كبيرٌ} نەمرد بوو باوکی فەرمووی: باوکم چۆتە ساڵە و لە تەمەنایە {لا يستطيعُ الحجَّ ولا العُمرةَ} ناتوانێ خۆی حەج و عومرە بکا پێغەمبەری خوا ﷺفەرمووی{ قال: فحُجَّ عن أبيكَ واعتمِرْ} لە جیاتی باوکت حەج بکە وە عەمریشی بۆ بکە، وە حەدیثێکی ترمان هەیە پێغەمبەری خوا ﷺجارێکیان ئافرەتێک هاتە خزمەتی گوتی ئەی پێغەمبەری خوا{ إن أمي  ماتت؛ أفأحج عنها؟} فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا دایکم وەفاتی کرد و حەجی نە کردووە لە جیاتی ئەو حەج بکەم پێغەمبەری خواﷺفەرمووی {نعم حُجِّي عنها} فەرمووی  بەڵێ لە جیاتی دایکت حەج بکەن کەواتە ئەمان بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە حەج و عومرە لە بری مردوو، لە بری زیندوو، یەک کە توانای حەج و عومری نییە، ئاساییە وە دەکرێ وە هەتا کەسێکیش بتوانێ بەڵام بە نموونە بۆیناگونجێ منداڵی وردی هەیە، عومرەیەکی  بۆ بکەین ئەمەش دیسانەوە ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، بەڵام وەکو عەرزم کردن بە مەرجێ کەسەکە خۆی واجبەکەی خۆی جێبەجێ کردبێ . خوای گەورەش زاناترە

لینک