15/07/2025 - 09:37 PM
4 بینراو

مامەڵەکردن بەو ئۆتۆمبێلانەی پارەی کۆمپانیایان لەسەرە و کۆمپانیاکانیش نەماون

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت: کاک دکتۆر هەندێک سەیارە هەیە لە جۆری (لانسەر و ئۆپترا) ئەم سەیارانە کۆمپانیایەک کاتی خۆی هێناونی بە قست، داویەتی بە خەڵک، ئێستا کۆمپانیاکە نەماوە سەیارەکان قیسی تێدا ماوە، نرخی ئەم سەیارانە گونجاوە ئایا دەتوانین بیانکڕین لە ڕووی شەرعەوە کێشەی تێدایە یان نا؟

وەڵام

وەڵام /  بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ئێمە دڵنیا بین لەوەی کە ئەو سەیارانە کۆمپانیاکان، یان لە ئێستادا نەماون، وە ئێمە ناتوانین باقی ئەو پارانە بگەیەنینەوە خاوەن مافەکانی خۆیان، وە ئامادە بین هەر کات لە دوای گەڕان بە دوای خاوەن مافەکە، ئەگەر بۆمان دەرکەوت قیستەکان بگێڕینەوە، وە دڵنیاش بین ئەم سەیارانە دزراو نین، یەعنی ئەو قسەیەی کە لە پرسیارەکەیدا دەکرێت دەبێ دەقیق بێ دڵنیاین لەوەی کە ئەم سەیارانە خاوەنی کۆمپانیاکە نەماوە و  کۆمپانیاکە نەماوە، نەک کەسێک چوو بێ سەیارەکەی هێنابێت، بەڵام ئەو کۆمپانیایە لێرە وجوودی نیە، لە ئەمریکایە کۆمپانیاکەی لەوێ بە قیست ڕاکێشراوە، لە ئەڵمانیا ڕایکێشاوە هێناویەتی ئێستا کۆمپانیاکە لێرە نییە، تا قیستی بداتەوە، بەڵام ئەم خۆی چووە سەیارەکەی هێنا، وەکو دزی لێ کردووە، ئەگەر ئێمە دڵنیاین لەوەی سەیارەیەکمان لە کۆمپانیایەک کڕیوە، ئێمە دەمانەوێ  بچین قیستەکان بدەینەوە، کۆمپانیاکە خۆی نەماوە و خاوەنەکەی دیار نییە، ئەو کاتە دەڵێین:کە نەکرێ مافەکە بگێڕینەوە، ئێمە گوناهبار نابین، ئەم ئامادەباشیشمان هەمیشە لە نییەتدا بێ هەر کات دەرچەیەکمان دۆزییەوە، خاوەنی کۆمپانیا و سەیارەکەمان دۆزییەوە پارەکان بگێڕینەوە لەم حاڵەتەدا، ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکات، بەڵام ئەو سەیارانە وەک سەیارەی علوج بزانین دزراون، خەڵکی تێدا کوژراوە، بەتاڵان برا، بە پاساوی جۆراو جۆر ئەوە هی بەعسی بووە و ئەوە حکوومەت بووە، ئەوە هیوا بووە تاڵان کراون مامەڵەکردن بەم جۆرە سەیارانەوە کە حەقی عام یان خاسی تێدایە بە هیچ شێوازێک شەرعی نییە . خوای گەورەش زاناترە

لینک