15/07/2025 - 09:35 PM
7 بینراو

ئەوەی پێویستە لە کاتی ژن مارەکردن بگوترێت

گشتی

بەڕێزێك دەپرسێ  کاک دکتۆر ژن مارەکردن چی تێدا دەگوترێت، لە کاتی مارەکردن ئەوەی هاتووە لە قورئان و سوننەت چییە؟

وەڵام

وەڵام:بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ژن مارەکردن بەڕێزان هیچ دەقێکمان نییە لە قورئان و سوننەت کە بڵێ ژن وا مارە دەکرێت، ئەوەی هەمانە لە قورئان و سوننەت ئاماژەکردنە بەوەی کە پێویست دەکا  ئەو دوو کەسەی کە دەبن بە هاوسەرییە کە پێیان  دەگوترێت، لایەنەکانی گرێبەستەکە گوزارشت لە خواستی خۆیان بکەن، بە ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەکە، یانی کوڕەکە بە دەستەواژەیەکی صریح ڕاشکاوانە بە کچەکە دەڵێ من تۆم قبووڵ کرد، بە هاوسەری خۆم کچەکەش دەڵێ من ڕازی بووم بەوەی هاوسەری تۆ بم، بە زمانی کوردی پەتی خۆمان بە عەرەبی بە زمانێک دەیڵێ بە ئینگلیزی بە زمانێک دەیڵێت، بە زمانی عورفی بە زمانێک دەیڵێ هیچ ئیشکالمان نییە، گرنگ ئەوەیە لای لایەنەکانی گرێبەستەکە، وە لای شایەتەکان ڕوون بێت، کە ئەم دووانە دەیانەوێ، لەو مەجلیسەدا گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، ئەوەی لە شەرعدا بە ڕوکنی ئەو پرۆسەیەدادەنرێ، بریتیە پێ لە ئیجاب و قەبووڵ، واتە کەسێک موبادەرە دەکا، وە کەسێک قبووڵ دەکا دەکرێ کوڕەکە موبادەرە بکا دەکرێ کچەکە موبادەرە بکات، دەکرێ کچەکە بە کوڕەکە بڵێ من تۆم بەهاوسەری خۆم قبووڵ کرد، یا بە مێردی خۆم یا بە پیاوی خۆم قبووڵ کرد، پیاوەکەش لە موقابیلدا دەڵێ منیش ڕازی بووم بەوەی کە تۆ هاوسەرم بی خێزانم بی ژنم بی ئەوە بە هەر زمانێک ئەو گوزارشتە بکرێ وەشایەتەکان ئامادە بن وە گوێ بیستی ئەم گوزارشتە بن ئیشکالێکی شەرعیمان نییە لە قورئان و سوننەتدا هیچ شتێک نییە نەک لە لە عەقدی زەواجدا لە هیچ عەقدێکی تردا خوای پەروەردگار ئەوە لێ گەڕاوە بۆ ژیانی کۆمەڵگاکان، وە کلتووری خۆیان کەواتە هەر کلتوورێک بە هەر شێوازێک، بە هەر زمانێک گوزارشت لە ئە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە بکات، بە زمانی ئەو ئوممەتە ئەو نەتەوە و میللەتە خۆی شەرع ئیشکالێکی لەگەڵی نییە، وە هەموو لێکەوتە و شوێنەوارەکانی لەسەر دا دەمەزرێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک