گزیکردن لەبابەتی تاقیکردنەوەکان
ئەڵقەی ١٠٧/ پرسیاری ١٥٢٨/دەقەی ٤١:٠/بەڕێزێك دەپرسێت: ئێمە خوێندکاری زانکۆین، لە یەکێك لە بابەتەکاندا زۆر خراپین مامۆستا بە شێوەیەك دەرسەکە شەرح دەکات، کەس لێی تێناگات، پێی دەڵێین بەڵام سوودی نییە، خوێندکاری قۆناغی پێش ئێمە هەمان کێشەیان هە بووە لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هیچ کۆرسێك یا ڤیدیۆیەکی وامان دەست ناکەوێت، کە ببێتە جێگرەوەی موحازەرەکان، وە ئەگەر دوو ساڵ لەسەر یەك بکەوین، ئەوە دەبێ لە ساڵی سێیەمەوە پارە بدەین، بۆ ئەوەی ئیمتیحان بکەینەوە، هاوڕێکانم بۆ ناجیح بوون قۆپی دەکەن بەڵام بە لای منەوە ئەوە ئیشێکی دروست نیەو نایکەم کاممان ڕاستین لەم بابەتەدا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە دڵنیاییەوە بەڕێزان جەنابت ڕاستی، چونکە قۆپی کردن و غەشکردن بەم پاساوانە لە تاقیکردنەوەکاندا بە هیچ شێوازێک دروست نییە، ئەوە مافێکی تاکە کەسیش نییە،مافی گشتییە لەبەر ئەوەی تۆ بەو نمرەیەی کە دەیهێنی دەچیتە مونافەسەوە، بەیانی بۆ تەعینکردن بۆ هەر وەزیفەیەك کە تەقدیم دەکەی ئەو خوێندکارانەی تر کە پەنا بۆ ئەو وەسیلە و ئامڕازە ناشەرعیە نابەن، ئەوانە بە مافی شانی خۆیان دەردەچن، ئەوانە ڕەنج دەدەن شەونخونی دەکەن، ماندوو دەبن، ئێوە کە بە قۆپی دەردەچن، چ ڕەنجێکتان کێشاوە؟ چ ئەرکێکتان کێشاوە؟ ئەو مونافەسەیەی کە لەسەر بنەمای ئێوە، دواتر نمرە دێنن و دەبن بە یەکەم و دووەم و سێیەم، یا هەر گریمان دەرەجەی بەرزدێنن، بە چ شەرعێك ئەوە ئەو دەرەجە بەرزانەتان هێناوە، لە بەر ئەوە کاری وا مەکەن بەڕێزان، ئەم دەرگایە لە خۆتان مەکەنەوە، ئەم پاساوانە پاساوی مەنتیقی نین، مامۆستا شەرحی ناکاح موحازەرەکان قورسن، کاتی خوێندنمان نییە، تۆ خوێندکاری ئەرکی تۆیە کە ئەم بابەتانە تێدا ناجیح بین، مامۆستاکە باش شەرحی ناکات،ڕێکاری یاسایی ترمان هەیە دەچین ئیمزا کۆدەکەینەوە،دە چین سەردانی سەرۆکی بەشەکەی ڕاگەرایەتی کۆلێژەکەی دەڵێین ئەم مامۆستا بەڕێزە بۆ ئەم بابەتە سەرکەوتوو نییە، ئێمە وەکو پێویست لێی تێناگەین دەکرێت،مامۆستاکە بگۆڕدرێ ئەنواع ئەشکاڵ وەسیلەی قانوونی ترمان هەیە بەڵام ئاسانترین وەسیلە پەنابردن بێ بۆغەش کە لەوانەیان هەر خۆشتان ئەمە ئەو بەڕێزانەی کە دەیکەن خۆیان ئەوە یان پێ خۆش بێ ئەم ڕێگەیان پێ ئاسانتر بێت، ئەرکی کەمتر بێ چونکە پەیوەندی نییە بەوەی کە مامۆستاکە لەوانەیە زۆر کات زۆر باش نیە، پەیوەندی هەیە بەوەی ئەوان تاقەتی سەعی کردنیان نییە، وە ئەوان دەیانەوێ بە کەمترین تێچوو باشترین نمرە بێنن، کە ئەوەش کارێکی ناشەرعی و ناڕەوایە و دەچێتە بابەتی دزی و غەشەوە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (ﷺ){من غشنا فليس منا} هەر کەسێ غەش کا لە من نییە، واتە لە ئوممەتی من نییە پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەبەڕا دەکات لەو جۆرە کەسانە، بۆیە هەڵوێسەکەی جەنابت ڕاستە ئەگەرچی باجی هەیە، بەڵام هەمیشە لەسەر حەق بوون باجی خۆی هەیە، کەواتە هەوڵ بدەن ڕێکارە یاساییەکان بگرنە بەر ئەرک و ماندووبوونی خۆتان بە خەرج بدەن، بەڵام پەنامەبەنە بەرغەشکردن، بە هیچ پاساوێک بۆ هیچ ئیمتیحانێک لە هیچ بوارێکدا غەشە فێڵە،گزییە دزییە کە ئەمە لە شەرعدا "حەرامە" و ڕێگە پێ نەدراوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک