13/07/2025 - 02:57 PM
15 بینراو

بەشەمیراتی لەو شتانەی پاش مردن کڕدراون

میرات

بەڕێزێکی کە دەپرسێ خانوویەکمان هەبووە پێشتر ئەم خانووە ساڵی (١٩٩٧) فرۆشتومانە، بە(٨) هەزار دیناری سویسڕی، ئەو کاتە بە پارەی ئەو خانووە لەگەڵ (۷) هەزاری ترمان قەرز کرد و خانووێکمان کڕی بە (۱٥) هەزار دیناری سویسڕی  کاتێک باوکم وفاتی کرد تەنانەت پارەی کفنەکەیمان نەبوو، ئێمە هەموو منداڵ بووین بە هەوڵی دایکم و مانەوەی لەگەڵمان بووین بە خاوەنی خانوو هەندێک شتی تریش ئێستا ئەو خانووەی بە پانزە هەزار کڕیومانە  نزیکەی حەوت دەفتەر دەکات، وە باوکم دوو ژنی هەیە ئەم خانووەی کە هەمانە بەناوی دایکی منەوەیە ئایا منداڵی ژنەکەی تری باوکم بەشەمیراتی هەیە لەو خانووەدا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایە باوکت کاتی خۆی کە ئەو خانووەی کردووە، بە ناوی دایکتەوە پێی بەخشیوە، واتا گوتوویەتی ئەو خانووە بۆ تۆ کە لەوانەیە لە بەرامبەر ئەوەی کە ئەم خانووەی داوە بەو  خانوویەکی بۆ هاوسەرەکەی تر کردبێ یا لەوانەیە قەرزاری مارەیی، ئەو دایکەی تۆ بووبێ لە بری قەرزی مارەییەکە خانووەکەی کردووە، بە ناوەوە یا لەوانەیە دایکی تۆ بۆ نموونە لەگەڵی باشتر بووبێت، ویستویەتی خانووەکە بۆ دایکی تۆ بێت، ئەگەر پاساوێکی شەرعی هەیە، وە باوکت بەینی خۆتان و خوای گەورە ئەو خانووەی داوە بە دایکتان، بە بەخشین پێی داوە ئەو کاتە نەخێر  منداڵەکانی ژنەکەی تر واتە زڕ برا و زڕ خوشکەکانت، وە زڕ دایکەکەت میراتگر نابن، لەم  خانووە، بەڵام ئەگەر ئەمە تەنها وەکو ڕێکارێکی یاسایی کە زۆرجار پیاو ئەوە دەکات بە ناوی ژنەوە، نایداتێ  جاری وا هەیە لەبەر زەریبە دەیکات، بە ناوی خێزانەکەیەوە یا کاتی خۆی لەبەر عەسکەری و لەبەر کۆمەڵێک بابەتی تر کراوە بە ناوی خێزانەکەیەوە، بەڵام ئەگەر بم پیاومان بگوتایە لە ژیانی خۆتا تۆ ئەو خانووە  دەدەی بەو  ئافرەتە ئەگەر بی گوتایە نەخێر، من هەر بۆ موجەڕەد  وەکو لایەنێکی ڕۆتین کردوومە بە ناوی وەک ئێستا ئێمە لەم ئەهل و مەرجەی  ژیانی خۆماندا بە سەدەها بە هەزارا حاڵەتمان هەیە کە نەك کابرا خانووەکە دەکا بە ناوی خێزانیەوە، جارێ  وا هەیە کردووەیەتی  بەناوی  کەسێکی بێ گانەوە ئی خۆ کە ئەو کەسە دەمرێت، ئەو خانووە نابێ بە هی ئەو کەسە بێگانەیە، ئەگەریش بەم شێوازەیە ئەو کاتە ئەم خانووە کە جێ ماوە تەنها بە لایەنی ڕەسمی بە ناوی دایکتەوە بووە، ئەوکاتە ئەوە  هی هەموو میرانگرەکانن، جا کە هەموو میراتگرەکان  بێ واتا زڕ دایکەکەت و بەری دایکەکەی تریشت لە خوشک و براکانی ترت میرات گرن، دەمێنێتەوە ئەوەی ئەگەر ئێوە بتوانن ئەمە یەکلا بکەن کە باوکت مرد ئێوە ئەو خانووە قەرزار بوون لەسەری دایکی تۆ، وە ئێوە چەند پارەتان پەیا کرد، بۆ ئەم خانووە یەعنی گریمان ئەو کاتەی کە باوکت وەفاتی کرد، خانووەکە دە هەزار دیناری درابوو، پێنج هەزاریتان ئێوە خۆتان قەرزەکەیتان، داوەتەو خوشک و براو دایکەکەی ترت کە هیچ پەیوەندییان نییە بە مەوزوعەوە، ئەو کاتە ئێمە دەڵێین ئەو خانووە دەکرێ بە سێ بەشەوە، لە دوو بەشیدا ئەوان میراتگرن، کە دە هەزارێ و لە ژیانی باوکتدا پارەکەی دراوەتەوە، لە پێنج هەزاری کە ئێوە دایکت و هەتیوکەوتنی، وە خۆتان و خێر و زەکات و سەدەقەی خەڵک ئەو بەشە پارەی تر پێنج هەزاری تری خانووەکەی ئێوە پڕتان کردۆتەوە، ئەو کاتە ئێمە دەڵین  لایەنەکەی تر کە زڕ دایک و زڕ خوشک و براکانتانن لە دوو لەسەر سێی خانووەکەدا شەریکن کە دە هەزاری بە پارەی باوکتان کڕا و لە ژیانی باوکتاندا پارەکەی پڕ کردراوەتەوە، ئەم پێنج هەزارەی تر کە ئێوە خۆتان بە ڕەنج و شەونخونی و ماندوو بوونی خۆتان پڕتان کردۆتەوە لەم پێنج هەزارەدا ئێوە شەریک نین، ئێستا خانووەکە حەوت دەفتەر دەکات،حەوت دەفتەر تەقسیمی سێ دەکەین باشە ئەو حەوت دەفتەرە ئەوان لە دوو لەسەر سێی خانووەکەدا شەریك  دەبن لەگەڵتاندا ئەوان لە یەک لەسەر سێ خانووەکەدا ئەوان شەریک نین لەگەڵتاندا لەبەرەوە بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ خانووەکە و داهاتی خانووەکە وە پارەی خانووەکە بکرێ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا. خوای گەورەش زاناتره

لینک