13/07/2025 - 02:53 PM
15 بینراو

پێدانی پارە بەقەرز و بەمەرجی وەرگرتنی جیاوازی نرخی دۆلار لەبری قەرزەکە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکیکە دەپرسێ برادەرێکم لە دوبەی شەکری کڕیوە بایی (8) دەفتەر پێشەکی (4)دەفتەری بۆ ناردووە، ئیستا (4) دەفتەرەکەی تری پێ نییە بینێرێت دەڵێ (4) دەفتەرم بۆ بهێنە، بە دینار کە بانك بە (135) هەزار و نیو دەیشکێنێتەوە دەڵێت خێری فەرقی بانکە ئەو بازاڕ بۆ خۆت بە گەردن ئازادی لە ماوەی (45) ڕۆژ بۆ  (60)ڕۆژ  پارەکەت بۆ دەگێڕمەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:   ئەوە شەرعی نییە بەڕێزان بۆچی شەرعی نییە؟ چونکە ئەو کەسە کە ڕێگە ئەدا بە تۆ پارەکە وەربگر چاوبەرەوژێری قەرزەکەیە، ئەگینا ڕێگەت پێ نادا وە ئێمەش گوتومانە:{كل قرض جر نفعًا فهو ربا}   سیفەتی ئەو پارەیە کە تۆ دەیدەی بە قەرزە، وە ئەو قەرزە نەفعێکی مەشرووقی تێدایە کە سوود وەرگرتنە لە جیاوازی پارەکە،وە ئەم جیاوازی پارە ئەسڵ وایە هی کابرای ئەوەیە کە تۆ باسیدەکەی  کەشەکرەکەی هێناوە، ئەو بۆیە تەنازولی لێ دەکات، لە بەرئەوەی چاوبەرەوژێری قەرزەکەیە،دە قەرزی مەدەرێ  با دینارێکت بداتێ ناتداتێ لەبەرەوە بەم شێوازەی کە دەیڵێن "حەرامە"قەرزێکە نەفع ڕادەکێشێ باشتر وایە دوو شت هەیە بیکەن یا بۆ نموونە "مورابەحە" بکەن لە سەرەتای موعامەلەکەوە، بەوەی کە تۆ ئەو بڕە شەکرەی کە ئەو دەیهێنێ ئەو بای (4) دەفتەرەکەی خۆی بکڕێ دواتر بە تۆ بڵێ بڕۆ بایی (4)دەفتەرم بۆ بکڕە و نیسبەی ئەوەندە لە قازانجدا شەریك  دەبین، یا وەتا هەر لە ئەسڵدا بەشەڕاکە بیکەن، ئیشەکە ببن بە شەریک، شەکرەکە بێنن و ساغی کەنەوە، بە نسبەیەك  قازانجەکەی بەشکەن، بەڵام بەم شێوازە تۆ (4) دەفتەر بدەی، وە تۆ لە ماوەی (45) ڕۆژدا پارەکەت دەست کەوێتەوە، فەرقی جیاوازی دۆلار و دینارەکە لە بەینی بانقی مەرکەزی و بازاڕدا فەرقەکەی بۆ تۆ بێ دەبێ بە نەفعێکی مەشروت وە ئەو قەرزەی کە تۆ دەیدەی بەو نەفعە مەشرووتە دەبێ بە "ڕیبا" لە بەر ئەوە کاری وامەکەن . خوای گەورەش زاناترە

لینک