13/07/2025 - 02:51 PM
16 بینراو

خەرجی ئافرەت لەکەیەوە دەکەوێتە ئەستۆی هاوسەرەکەی؟

ئافرەتان

بەڕێزێکی کە دەپرسێ: بێ زەحمەت نەفەقەی ئافرەت لە دوای گرێبەستی مارەکردن لای مەلا دەکەوێتە سەر هاوسەرەکەی یا لە دوای گواستنەوە و گرێبەستی تەواو  لای مەلا بە بوونی شایەت و( وەلی ئەمر) وە ئایا ئافرەتەکە پێویست دەکا بگوازرێتەوە یا ئەگەر نەش گوازرێتەوە نەفەقەی لەسەر هاوسەرەکەیەتی ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین: بەڕێزان ئافرەت لە دوای مارەکردن لای مەلا مارە بکرێت، یا لە مەحکەمە مارە بکرێت، لە دوای مارەکردن نەفەقەی دەکەوێتە سەر هاوسەرەکەی، "ئیلا لە یەک حاڵەتدا دەەکرێ نەفەقەکە نەکەوێتە سەر هاوسەرەکەی ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئافرەتەکە دوای مارەکردن ئامادەی گواستنەوە نەبێت" یەعنی پێی بڵێین دادە تۆ  مارە کراوی دەمانەوێ  بتگوازینەوە، بڵێ من جارێ قبوڵ ناکەم  بم گوازنەوە ئێ بۆ؟  دەڵێت: من جارێ با شەش مانگی تری پێ بچێت، با ساڵێکی کەی پێبچێ قەیچیەکات،  با زیاتر لێک حاڵی بین با زیاتر لێک تێبگەین، ئەو خاتوونە بەڕێزە کە ئامادەی گواستنەوە نییە، مارەیی هەیە لە دوای مارەکردنەوە، مەفروزە ئامادە بێ کە ئامادە نییە، نەفەقەی سقووتدەکا چونکە ئەمە بە حاڵەتی (نشووز) تەفسیر دەکرێت، بەڵام هەر ئافرەتێکی بەڕێز دوای مارەکردن ئامادەی گواستنەوە بێت، بەڵام مێردەکەی خۆی نەیگوازێتەوە، یا پێش وەخت بە پیاوە کەی گوتووە ئێستا ئێمە ئافرەتمان هەیە لە جامیعەیە کە ماری دەکەین ئافرەتەکە  پێشتر دەیڵێت، دەڵێ من قبووڵە ئێستا مارە دەکرێم، دەڵێ بەڵام من گواستنەوە دەبێ بکەوێتە   دوای تەواوکردنی خوێندنەکە، ئەگەر پیاوەکە بەو مەرجە ڕازی بوو ئەوکاتە لە ڕۆژی مارەکردن، نەفەقەی ئافرەتەکە لەسەر ئەو پیاوەیە بانەش گوازرێتەوە، چونکە بەم مەرجێکی پێشوەختە، پیاوە کە خۆی ڕازی بووە کە ئافرەتەکە نەگوازرێتەوە، لەبەرئەوە ئافرەتەکە مولزەمە، بە وەعدەکەی خۆی، وە پیاوەکەش مولزەمە بە وەعدەکەی خۆی، ئافرەتەکە دەوامی خۆی دەکات، پیاوەکە نەفەقەی خۆی دەیکێشێت، بەڵام بە بێ وەعد یەعنی ئەگەر ئافرەتەکە مەرجی ئەوەی نەگرتبوو کە نەگوازرێتەوە لە دوای مارەکردن، دەبێ ئامادە بێ بگوازرێتەوە، لە دوای مارەکردن نەفەقەی دەکەوێتە سەر، مێردەکەی ئەگەر ئامادە نەبوو بگوازێتەوە نەفەقەی سقووتدەکات، ئامادە بوو بگوازرێتەوە مێردەکەی خۆی نەی  دەگواستەوە لە دوای مارەکردن چەندی پێ بچێ نەفەقەی ئەو ئافرەتە لەسەر مێردەکەیەتی، وە ئەسڵیش وایە لە( قانوونی ئەحوالی  شەخسی عێراقیشدا) دەڵێ تجب { نفقة الزوجة على زوجها من عینی عقد صحیح} نەفەقەی ئافرەت لە کەیەوە واج دەبێ ؟ لە کاتی  ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە کە ئەنجام درا گرێبەستەکە پەیوەندی نییە بە گواستنەوە لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستەکەوە، ئافرەتەکە موستحەقی ئەوە دەبێ نەفەقە وەربگرێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک