13/07/2025 - 02:40 PM
13 بینراو

نەشتەرگەری ئەندامێک کە خاوەنەکەی پێوەی ناشرین دەبێت

گشتی

بەڕێزێکیکە دەپرسێت: کاك دکتۆر من دوای داگرتنی کێشێکی زۆر نزیک (15)بۆ (20) کیلۆ خۆم پێشتر لووتم گەورە بوو بەڵام ئێستا زۆر زیاتر گەورەتر بووە، شکڵیشم گەورەتر لە چاوتەمەنی خۆم دەر دەکەوێت، کە (25) ساڵم بۆیە پرسیارم ئەوەیە تەجمیلکردنی لووتم گوناحە حاڵەتەکەم هەمان حاڵەتی چەوری دانان دەگرێتەوە، کە جارێک باست کرد لە کاتێکدا کێشەی حەساسیەتی لووتیشم هەیە و زۆر  تووشی تەنگە نەفەسی بووم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:   ئێمە دەڵێین هەر لووتێك، وە هەر مەسەلەن برۆیەک، وە هەر گوێچکەیەک، وە هەر  شتێکی تری ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، لە شێوازی سروشتی بڕواتە دەرەوە، کەسەکە پێی عیبدار بێت، کە خەڵک یانی جێی سەرنج و تەماشایان بێ، یا خەڵک  ناووەتۆرەی بەو ناوە لێ بن، مەسەلەن بڵێن  فڵان کەسە کە لووتی وایە، ئەوەی کە چاوی وایە ئەوەی کە برۆی وایە، ئەم کەسە بۆی هەیە ئەم لووتە ئەم برۆیە ئەم گوێچکەیە بخاتەوە، سەر حاڵەتی سروشتی خۆی وەکو مرۆڤێکی ئاسایی، نەك جوانکاری نەک تەجمیل ئەمەی بەڕێزت باسی دەکەی مادەم  یەکەم پاساوێکی تەندروستیت هەیە کە تەنگەنەفەسییە و کە مەسەلەی حەساسییەتە، دووەمیش پاساوێکی دەروونی تریشت هەیە، کە بابەتی ناشیرین بوونە، وە لە ڕووی دەروونیەوە کاریگەری تێ دەکات، بابەتێکی لەوانەیە جسمی تریشت هەبێ کە مەسەلەی دابەزاندنی کێشە و مانەوەی لووتەکەیە بە شێوازێکی گەورە پێشتریش وا بووە، ئێمە دەڵێین ئەگەر ئەو  مواسەفاتانەی تێدابێ وە ئەو بەو شێوازە لووتەکە ناشیرین بێت، کە جێی سەرنجی خەڵک و ناوو ناتۆرە بێ لای خەڵک یا ڕێگر بێ لەوەی کە خەڵك پرۆسەی هاوسەرگیریت لەگەڵ بکا ئەو کاتە دەڵێین بەڵێ دروستە لووتەکە بچووك بکرێتەوە، وە لایەنە تەندرووستیەکەشی، لەگەڵ نەشتەرگەرییەکەدا عیلاج بکرێ و بکرێتەوە بە لووتێکی تەبیعی نەك لووتێکی قنج و قیت و باریک و یا بیانوو بە لووتت بگری و تەنگەنەفەسی و ئەوانە نەکەی بەبیانو ئەوە بەینییەکە هێڵێکە لە بەینی خەڵك  و خوایە خەڵك با جوابی خۆی بۆ قیامەت ئامادەکا فێڵ و فەڕەج لەم مەسەلانەدا،  دەور نابینێت، بەڕێزان  خۆمان هەڵ بخەڵەتێنین، یا خەڵك  هەڵ بخەڵەتێنین، بەخوا لووتمان حەساسیەتی هەیە بە خوا تەنگە نەفەسین و  بە خوا پڕخەمان هەیە لە خەودا  و بە خوا عین عیراقمان هەبووە، لە لووتداو  ئەوانە نا بەینی خۆت و خوا ئەگەر ئەم لووتە بەم پێوەرانەی ئێمە باسی دەکەین، کە بووە بە مایەی ناشیرین کردن وە کێشەی تەندروستیشی هەیە دەستکاری بکەو  بیخەرەوە سەر حاڵەتی لووتێکی تەبیعی . خوای گەورەش زاناترە

لینک