پارەپەیداکردن لەکاری هاوبەش لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆت
بەڕێزێك ئەپرسێ: پرسیاری (ئەم بەڕێزە بووە بە شەریک لەگەڵ کەسێکی تردا لە دوکانی عەقاراتدا لەسەر تەڵەبی کەسی یەکەم، پێی گووتووە وەرە با شەریک بین دوکانێکی عەقاراتمان هەیە، نیسبەیەکیان داوە بەم کوڕە، کەسێکی تر هەبووە لەگەڵیان شەریکی سێیەم بووە ئیشی کردووە، ئەم شەریکی سێیەمەش لەم دووکانی عەقارات ئیشی کردووە و کە خانوویەکیان بەکرێ داوە کڕیویانە فرۆشتووە عمولەیان وەرگرتووە، شەریکی سێیەم: تەبیعەتی ئیشەکەی وا بووە دەستمایەی پێ بووە هەندێكجار بەم دەسمایەی خۆی یان دەسمایەی خەڵکی تر هاتووە کڕین و فرۆشتنی کردووە لە دەرەوەی دوکانەکە، یەعنی خانوویەکی کڕیوە یان خانوویەکی فرۆشتووە بە شەریکی لەگەڵ کەسێکیتر دا، لە قازانجی خانوەکە بەشی نووسینگەکەی نەداوە، بەس چی کردووە؟ بەس هاتووە لە قازانجەکە تەنها عمولەی نووسینگەکەی داوە، عمولەی كرین و فرۆشتن وەک کەسێکی بێگانە، دواتر کەسی سێیەم: لە موعامەلەکە چۆتە دەرەوە یەکەم و دووەم ماون، کە دووەم یەکەمی هێناویەتی گووتوویەتی وەرە با ئیش بکەین پێکەوە، کەسی دووەم کە هاتووە کەسی سێیەم دەرچووە، کەسی دووەم وردە وردە چووە هەمان ئیشی کەسی سێیەمی کردۆتەوە بە بێ ئەوەی بە کەسی یەکەم بڵێت، یەعنی خانوو دەڵێت خانوو هاتۆتە نووسینگەکە بۆ نموونە من پارەم پێ نەبووە بیکڕم خانووەکەش زۆر لە سیعردا بووە کەسیش ئەو کاتە موشتەری نەبووە، چووە لەگەڵ کەسێکی خاوەن دەستمایە خانووەکەیان کڕیوە، عمولەی دوکانەکەیان داناوە، بەڵام قازانجی خانووەکە بۆ خۆیان بردوویانە ، ئەم بەڕێزەی کە پرسیارەکەی کردووە کەسی دووەمە، دەڵێت من بەم شێوازە کە چووم لە دەرەوەی نووسینگە مامەڵەم کردووە خانووم کڕیوە و خانوم فرۆشتووە داهاتی عمولەی نووسینگەکانمان بۆ نووسینگەکە بەکارهێناوەتەوە، قسەکە لەسەر ئەوەیە دەڵێت کە کەسی یەکەم پێی زانیوە کە من ئەمەم کردووە زۆر تووڕە بووە، دیارە کەسی نزیکی یەکیشن من حەز ناكەم سیفەت و ناو و شتەکان لێرە بێنم، کەسی یەکەم هاتووە پێی گوتووە تۆ لەوەتەی لەم دووکانەدای کە من هێناومی هەرچی مەعامەلەیەکت كە کردووە دەبێت پارەکەی بۆ من بگێڕیتەوە، دەڵێت من گوتوومە ئاخر کەسی سێیەمیش وای کردووە بۆ موحاسەبەتان نەکردووە؟ ئەو کەسی سێیەمە کە دەرچووە و دوای ئەوەی کە ئەم هاتووە ئەو دەرچووە ماوەیەک پێکەوە بوون، ئەو دەرچووە منیش هەرئەوەم کردووە، دەڵێت ئێمە کە تۆمان هێناوە بە تۆمان نەگوتووە بڕۆ سەلاحیەتت هەیە و تۆش پرست بە ئێمە نەکردووە، لەبەر ئەوە هەر موعامەلەیەکت بە کڕین و فرۆشتنی خانووەوە لە لەم نووسینگەیەی ئێمە کردووە دەبێت لە قازانجی ئەو موڵکانەش بەشمان بدەیت، ئەم بەڕێزەی کەسی دووەم کە دەپرسێت دەڵێت کاک دکتۆر داوای کەسی یەکەم لەسەر من تا چەند شەرعییە وە تا چەند شەرعییە من ئەو پارانە بۆ ئەو بگێڕمەوە؟ دیارە کەسی یەکەم کە هاتووە ئەمی وەکو بڵێین مەحکەمە کردووە، بڕێکی زۆر پارەی لەسەر کردووە بە ماڵ، کە ئەم دەڵێت وەڵاھی پارەکانی کە خێرم کردووە ئەوەندە نیە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:. ئێمە دەڵێین بەڕێزان خاڵی یەکەم: تۆ هەڵەت کردووە ئەم برا بەڕێزەی کە کەسی دووەمە، کە کەسی یەکەم تۆی هێنا پێی گووتی ئێمە بەم سیفاتە شەریک دەبین لەم ئیشەدا، وە گووتی تۆ لێرە ئیش بکە، تۆ کە چویت لە سنووری دەسەڵات و دووکان و کارەکەی ئەودا بۆ خۆت ئیشی ترت کردووە ئەمە ئێمە گوتومانە ئەم کارە "حەرامە"، ئەمە دروست نییە، جەنابت دەبوو پرست بکردایە بە کەسی یەکەم، بتگوتباتایە "ئێوە ڕێگە دەدەن من ئەگەر خانوویەکی هەرزان شک بەرم خەڵکێکی خاوەن دەستمایە بدۆزمەوە من خانووەکەیان لەگەڵ بکڕم و کرێی نووسینگەکە دابنێم؟ یان دەبێت ئێوە شەریک بن؟ "، تۆ ئیزنت لەوان وەرنەگرتووە، وە تۆ بە ناوی ئەوانەوە لێرە بوویت، تۆ ئەگەر نووسینگەکەی ئەمان نەبووایە نە کەس پارەی بە تۆ دەدا و مامەڵەی لەگەڵ دەکردی نە بە هیچ شێوازێکیش دەتتوانی قازانج بکەییت لەم کەرتەدا، کەواتە حەق بە کەسی یەکەمە لەم مەسەلەدا یاعنی بە تۆ نییە، ئەوە خاڵی یەکەم. خاڵی دووەم: کەسی یەکەم کە مەبلەغی سی دەفتەری لەسەر تۆ کردووە بە ماڵ، ئێمە دەڵێین مەفروزە ئێمە بگەڕێینەوە بۆ ئینساف تێیدا، ئایا فعلا تۆ بەینی خۆت و خوا چەندت خێر کردووە لەمە ئەمەیان پێ بڵێی، وە تۆ فێڵ نەکەیت لەم داتای کە دەیدەی بەوان، ئەوان لە من زیاتر زەختت لێ بکەن کارەکەی ئەوانیش حەرام دەبێت، چونکە ئێمە گوتومانە ئینسان بۆی هەیە حەق وەربگرێت بەس تەعەسوف لە بەکارهێنانی حەقەكە "حەرامە"، واتە زیادەڕەوی کردن، پێداگرتن، سنوور بەزاندن، لە وەرگرتنەوەی حەقدا کارێکی حەرامە، دەڵێین مافی خۆیەتی قەرەبووی ئەو زیانانەت لێ وەربگرێت کە داوتە لە نووسینگەکە، کە لە دەرەوەی نووسینگە مامەڵەت کردووە، ئەو قازانجانەی کە کردووتە هەمووی بە سیفەتی شەراکەتەکەت کە هاتووی لەگەڵ کەسی یەکەمدا مەفروزە دابەشی بکەن پێکەوە، لە ئەوە زیاتر نا بەو شێوازە مامەڵەکە ڕێک دەبێتەوە، دەشکرێت لەمەودوا ڕێککەوتنێکی تر بکەن ڕێك بکەون لەسەر ئەوەی هەر کارێک لە نووسینگەکەدا کرا کرێی نووسینگەکەی لێ درا ئەمە شەریکین بەو نیسبەیە، کاتێکیتر کە من بە دەستمایەی نووسینگە نایکەم دەستمایەی خەڵکانێکی تر لە دەرەوەی نووسینگە مامەڵە دەکەم ئایا لەوەیان شەریک بین ئەگەر شەریک دەبین لەوەیان بە ڕێژەی چەند شەریک بین؟ شەفافانە لەسەر ئەمە ڕێك بکەون بۆ ئەوەی کە تووشی حەرام نەبن، چونکە بەڕێزان ئێمە دەڵێین:(العقد شريعة المتعاقدين)، (گرێبەست وەکوو ئایین وەکوو دەق وایە لە نێوان ئەو کەسانەی کە شەریکن لەگەڵ یەک)، ئێوە کە شەریک بوون لەگەڵ یەک ئەو عەقدەی کە لەگەڵ یەک ڕێکەوتوون عەقدی شەڕاکەکەی کە پێکەوە ئیشتان لەسەر کردووە، بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە تۆ دەبووایە کارت بکردایە، تەجاوەزکردنی سنووری سەلاحیاتی خۆت بەرپرسیاریەتی شەرعی و یاسایشت لەسەر دروست دەکات، بۆیە وەکو عەرزم کردن حەق بە لایەنی یەکەمی ئەم گرێبستەیە، بەڵام لە سنووری شەرعدا بەبێ تێپەڕاندن. خوای گەورەش زاناترە
لینک