06/07/2025 - 06:15 PM
28 بینراو

وەرگرتنی پارەی خوێندن لەبەریتانیا

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: کاک دکتۆر من دایکێکم دوو دڵم لە پارەی خوێندنی منداڵەکانم بۆ جامیعە، من دەزانم سوو حەرام و حەدیسەکانیش دەزانم کە باسی سوو دەکات، من بیست ساڵە لەوێم خۆم لە حەرام پاراستووە بە فەزڵی خوا، بەڵام ئەو ساڵ کوڕەکەم دەچێتە جامیعە من ڕازی نیم لەسەر وەرگرتنی پارەکە، هاوسەرم دەڵێت هەموو خەڵک وەری دەگرێت ناکرێت منداڵ نەخوێنێت ڕاستیش دەکات ئەوانەی من بیانناسم لە من مولتەزیمترن وەریان گرتووە بۆ منداڵەکانیان، کوڕەکەشم الحمد الله زۆر زیرەکە  لە هەر بەشێک بێت دەتوانێت بخوێنێت، جا من زۆر قەلەقم ئەو ساڵ وەرم نەگرتووە وتم با بۆی قەرزکەین لە هەندێك دۆستی خۆمان الحمد الله پێشم دەدەن ئەویش دەڵێت زۆرە ساڵی لە سەرووی نۆ هەزار یۆرۆ مەسرەفی خۆی دەبێت وە دەبێت لە شارێکی تر بخوێنن جا نازانم ڕای جەنابتان چۆنە؟ حەرام هەر حەرامە بەس ئەو لەبەر ئەوەی کە لێرە ئەو یاسایە هەیە نایاساییە یان نائاساییە یان نا، چونکە زۆر گەڕاوم لیژنەی فەتوای بەریتانیا دوو بەشە زۆری دەڵێن جائیزە، چونکە خۆ ناکرێت موسڵمانان جاهیل بن ئایا گوناهێکی ئاوا گەورە دەکرێت بگۆڕێت بۆ خوێندن؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:. نەخێر ناکرێت بگۆڕێت بۆ خوێندن، من پێشتر و چەندین جار وەڵامی ئەم پرسیارەم داوەتەوە بۆ خانوو بۆ خوێندن بۆ هەر پرسێکی تر لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەم خوشکە بەڕێزە دیارە لە بەریتانیایە، تۆ خۆت دەڵێی بە قەرز خەڵک پارەمان دەداتێ، بۆچی بە قەرز وەری ناگرن دەچن پارەی سوو وەردەگرن؟ کەواتە ئێوە یان ئەوەتا  منداڵەکانتان بنێرنە وڵاتێک دەیەها وڵاتی تر هەیە خوشکەکەی من یەعنی تورکیا هەیە، سعودییە هەیە، مالیزیا هەیە، دەیەها وڵاتی تر هەیە بۆ خوێندن، ئەگەر هەر زۆر زۆر ناچارن منداڵەکانتان لە شوێنێک دابنێن کە بە سوو ناچار نەبن پارەی بۆ وەربگرن، ئێوە بە سوو پارە وەربگرن وەکو عەرزم کردن ئەم ئاسانکارییانەی بۆ ئێوە کراوەوە بۆ مەجلیسی ئیفتای ئەوروپی لەم فتوایانەی کە داویەتی و زۆرێک لە زانایان وەڵامیان داونەتەوە بە ڕاستی ئەمە شلگیری کردنە لە فتوادا، چونکە وەکو عەرزم کردن بەڕێزان ئەمانە حاڵەتی ناچار نین سوی پێ حەڵاڵ بێت، ئەم ناچارییانەی کە ئێوە باسی ئەکەن بەراوردی بکەین بە حاڵی خەڵکی هەژاری وڵاتانی تر باوەڕبکە ئێوە هیچ ناچارییەکتان نییە، ئێمە ئەو خەڵکە بێ دەرەتانە شێوەی شەوی نییە ئێمە فەتوای بۆ نادەین پارەی ڕیبا وەربگرێت، ئێستا ئێوەیەك بۆ ئەوەی منداڵەکانتان لە جامیعەی ڕاقی بخوێنێ فەتوا بۆ خۆتان دەدەن، چەند پارەی سوو وەربگرن، شتی وانیە خوشکی من، کەسیش نەیگووتووە منداڵەکانتان جاهیل بن، کەسیش نەی گوتووە با خەڵکی ئەوروپا و موسڵمانەکان لەسەر جادە بخەون، کەسیش نەی گوتووە ئێوە تا سەر لە خانوی هیندۆسێكدا یان بووزاییەکدا یان مەسیحییەکدا کرێچی بن، چونکە دایم ئەو پرسیارانەمان لێ دەكرێت "ئەی باشە منداڵەکانمان نەخوێنێ؟ ئەی باشە ئێمە تا دەمرین تا سەر هەر کرێی کابرایەکی بووزای و ھیندۆس بین؟ ئەی باشە ئێمە یاعنی تا سەر ھەر بێ خانوو  بین و هەر تاکس و هەر پارە.. "، ئێمە  کەسمان وامان نەگووتووە، ئێمە گوتوومانە خوای پەروەردگار مەلائیکەتەکان کە دەنێرێت ئەو مەلائیکەتانە پەروەردگار دەفەرموێت: {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا} دەڵێن: ( ئێمە لاوازو و ژێر دەستە و ناچار بووین کە پەنا بۆ ئەم حەرامانە بەرین، فریشتەکانی خوا پێیان دەڵێن: {أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً}، (باشە زەوی خوا فراوان نەبوو؟)، یەعنی زەوی خوا بەس بەریتانیا و ئەمریکا و ئەوروپا بوو، (ئەی بۆ هیجرەتتان نەکرد لەو ئەڕزەی كە ئیقامەكەی كارتان بۆ تێدا نەدەکرا)، کەواتە خۆشەویستان ئێمە دەڵێین ئینسان بۆ قیامەتی خۆی وەڵامی شەرعی ئامادە بکات، نەک ئەوەی فڵان کەس کردی و ئەو کردی و ئێمە دەزانین خەڵکێکی زۆر هەیە سڵ لە حەرام ناکات، ئێوە نابێت دینی خۆتان تەقلیدی ئەو خەڵکانەیکە بکەن، حساب بۆ حەڵاڵ و حەرام ناکەن، ئێوە بەرپرسن لە کاری حەڵاڵی خۆتان وە لە ژیانی خۆتان کە مولتەزیمبن،  بە هیچ شێوازێک دروست نییە دەست بۆ ئەم پارانە بەرن منداڵی ئێوە بە پارەی حەرام و بە پارەی سوو بخوێنن خوای گەورەش زاناتره

لینک